تێکەڵ بوونی دوو دەنگ و سەدای جوان لەھەستێکی ناوازەدا جێ بکرێتەوە ئەبێ چ لەزەتێک ببەخشێ.
هەردوو هونەرمەند تەنیا ئیدریس وخوشەوی ھیرانی لە تازەترین کاری هونەریاندا بەهاوبەشی گۆرانیەکی کۆن بە تازە گەرییەکی جوانەوە پیشکەشی ھەوادارانیان ئەکەن. لەلایەن سەید ئەحمەد حاجەتمەند کاری میوزیکی بۆ دەکرێت وە چەند موزیسیانێکی شارەزاو بەئەزموون بەشدارن لەم کارە ھونەرییە.
دوێتەکەی ( تەنیا و خۆشەوی) بەناوی (شاری دڵ )ە و لەهۆنراوەی سەیدکامیلی ئیمامی و ئاوازی کۆنە ، (شاری دڵ ) یەکەم دوێتی هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ ( تەنیا ئیدریس و خۆشەوی هیرانی) دەبێت کەبەم نزیکانە بەڤیدیۆکلیپ بڵاو دەکرێتەوە.