هەردوو هونەرمەندى کوردی نیشتەجێی شارى هەولێر “سامى کاکەو هەڤاڵ حەمەد” بە دوو فیلمى دیکۆمێنتى بەشدارن لە فێستیڤاڵی فیلمى دیکۆمێنتى “کێرچ” لە وڵاتى ئۆکرانیا، کە هەردوو فیلمە دیکۆمێنتیەکە بریتین لە: “سۆناتاى سەرپەنجە هەڵوەریوەکان و شۆڕشی غەریبی”.
سامى کاکە دەرهێنەرى ئەو فیلمە گوتى: بیرۆکەى ئەم بەرهەمەم کە (دیکۆ درامیە) لەلایەن کاک (عومەر عەبدوڵڵا)وە دروست بوو کە لە نوسینى خۆیەتى منیش وەک درە هێنەرێک بە هاوکارى مۆنتاژى کاک بۆتان عەبدواللە توانیمان ئەم بەرهمە بگەینینە ئاستى ئەم ڤیستیڤاڵە، ئەم فیلمەش باس لە جینۆسایدى کورد دەکات و هەموو ئەو تاوانانە دەخاتە روو کە ڕژێمى بەعس بەرامبەر بە میللەتى کورد ئەنجامى داوە. هەڤاڵ حەمەد دەربارەى کارەکەى گوتى: تاکو ئێستا کار لەسەر ژیانى ئەم ئافرەتانە نەکرابوو کە رۆڵێکى گرنگیان هەبووە لە مێژووى کوردو تووشى سەدان مەینەتى و دەربەدەرى و دوورە وڵاتى هاتوونە. شانبەشانى هاوسەرەکانیان شۆڕشیان کردوە لە غەریبى….هیوادارم وەک لاوێکى کورد بەپێى توانام بەرهەمەکەم بگەیەنمە خەڵکى بیانى و بتوانم ئەنجامێکى باش بەدەست بهێنم کە جێگاى شانازیە بۆ هەموولایەک.
شیاوى گوتنە ئەو فێستیڤاڵە لە 27/2/2010 لە وڵاتى ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێ و ماوەى شەش رۆژ دەخایەنێ.
مەسعودى مەلا هەمزە