زانا دڵشاد دزەیی: بڕیارە شەوی ٢٦/٨/ ھونەرمەندی لوبنانی راغب عەلامە لەگەڵ ھونەرمەند ماھیر ئاھەنگێکی ھاوبەش لەھوتێل رۆتانا لەشاری ھەولێر ئەنجام بدەن.
بەپێی ھەوالێک کە ماڵپەری (سڤیل) بڵاویکردۆتەوە، ھاتنی ھونەرمەند راغب عەلامە بۆ ھەولێر لەسەر بانگھێشتی (جیھان سیتی)ـیە، کە راغب عەلامە بەڕێوەبەری ریکلامی پرۆژەکەیە.
سەرچاوەیەک لە جیھان سیتی بەگۆڤاری (سڤیل)ـی راگەیاندووە “رۆژی دوو شەممە ٢٥/٨ راغب عەلامە دەگاتە ھەولێر لەھوتێل رۆتانا کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئەنجام دەدات و رۆژی دواتر لەگەڵ ھونەرمەند ماھیر پێکەوە شەوە ئاھەنگێک لە رۆتانا ئەنجام دەدەن”.
جێی ئاماژەیە راغب عەلامە لێژنەی دادوەری پرۆگرامی (عەرەب ئایدڵ)ـە لەکەناڵی mbc کە بەھۆی پشتیوانیکردنی لەپەرواز حوسێن و گۆرانی کوردی، راغب بووە خۆشەویسترین دادوەری پرۆگرامەکە لەناو کورددا.