ئا- کامەران حاجی ئەلیاس
دووەمین کتێبی نووسەر (ئاکۆ عەبدوڵڵا)، بەناوی “ھارمۆنیا کۆمەڵێک ترۆپ لە جیھانی میوزیک “چاپ و بڵاوکرایەوە
لەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکەد ، نووسەر ئاکۆ عەبدوڵڵا دەڵێت “ئەو کتێبە ھەوڵێکە بۆ چونە ناو مێژووی میوزیکی جیھانی و ئاشنابوون بەژیان و بەرھەمەکانی ھەندێک لەترۆپکە دیارەکانی. ئەو ترۆپکانەی لەتەک سەختییەکانی ژیان و ئازارەکانی ناخ، بابەتی وەھایان داڕێژت و ئامێرەکانیشیان وەھا بۆ ھێنا دەنگ تاکو ئاوازی جوان و شیرین دەربکەن و کار لەناخی مرۆڤ بکەن”.
ھەروەھا دەڵێت” لەوەتەی ھەم حەزم لەھونەرە بەھەموو جۆرەکانییەوە. ھەوڵمدا ببمە ژەنیاری ئامێرێکی میوزیکی. ماوەیەکیش لەلای یەک لەمامۆستا چاکەکان مەشقم کرد. دوای ئەوەی بەو ئاواتە نەگەیشتم، کاتێک دەروازەی رۆژنامەنووسیم بەڕوودا کراوە، لەتەک نووسینی بابەتی دیکەی کەلتووری، لەو بوارەش ھەوڵمدا و کردم بە شوێنگرەوەی حەزەکەی ئەوسام. پوختە کە نەبوومە ژەنیار، توانیم ئەوە پێشکەش بکەم کە لەپێشتانە، بەو ھیوایەی جێگەی خۆشحاڵی ئێوەبێت”.
لە کۆتایی دا نووسەرئاکۆ عەبدوڵڵا دەڵێت” ھەوڵم داوە، بەجیا ژیان و بەرھەمی میوزیکی بیست و چوار کەسایەتی دیاری ئەو بوارەی لەژێر وێنەی خۆیان و بەناونیشانی تایبەت بەپلە و پێگەیان لەبوارەکە بەسەرکردۆتەوە کە ھەریەک لەوانە تروپێکن لەترۆپکەکانی میوزیکی جیھانی. دەربارەی ژیانیان گرنگی تایبەتی بەو وێستگانە داون کە لەناویاندا کەسایەتی و ھەڵوێستیان لەساتە ھەستیارەکانی ژیاندا دەرکەوتووە. سەبارەت بە بەرھەمەکانیشان ھەوڵم داوە گرنگترین کارەکانیان و کاریگەرییان بەخوێنەر بناسێنم”.
شایانی باسە لەتەک ئەو کەسایەتییانە نووسەر بەبابەتێکی وەرگێڕدراوی بەناونیشانی (ھۆش و داھێنانی میوزیکی) کتێبەکھی بەکۆتا گەیاندووە. وەک لەپەراوێزەکەی ئاماژەی بۆ کردووە (لەبەر گرنگە ناوەرۆکەکەی بەباشی زانیوە کتێبەکەی پێ بەکۆتایی بگەیەنێ).
کتێبی “ھارمۆنیا کۆمەڵێک ترۆپ لە جیھانی میوزیک “بەتیراژی ٥٠٠ دانە لەچاپخانەی رۆشەنبیری سەر بەوەزارەتی رۆشەنبیری، چاپی یەکەمی بڵاوکراوەتەوە.
Discussion about this post