سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا، بڵاویانكرده‌وه: كه “توبا بیوكستۆن” ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی توركیی كه له كوردستان به “ئاسی و له‌میس” ناسراوه، دووگیانه له “ئاینور سایلایك”ی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بچنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ كام له ناوبراوان، ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست یان ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه توبا، سكه‌كه‌ی دوومانگه و ده‌یه‌وێت له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بیشارێته‌وه، پێشتر توبا وتبووی: “به‌هۆی سه‌رقاڵیمه‌وه به كاری ته‌له‌فزیۆنییه‌وه، له‌ئێستادا نامه‌وێت منداڵم ببێت”.
توبا، ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه و ئاینوریش ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵه، له درامای “ڕووناكیی دڵه‌كان”، پێكه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كییان ده‌بینی كه تیایدا به سه‌ختی گرفتار و ئاشقی یه‌ك ببوون