دوو کتێبی دیکەی (سەدیق سەعید ڕواندزی) کە لە شێوەی نامیلکە دانە، لە ئاییندەیەکی نزیکدا چاپ و بڵاودەکرێنەوە.
کتێبی یەکەمیان بیبلۆگرافیای چاڵاکییەکانی نۆ ساڵی پەروەردەی ڕواندزە، کە پێشتر نووسەر بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی ئەو پەروەردەیە بووە،
کتێبی دووەمیشیان، لێکۆڵینەوەیەکی شیعریی درێژە لە بارەی دژە باویی و شیعری ھاوچەرخ. شایەنی ئاماژەکردنە ھەر دوو کتێبەکە لەلایەن کۆمەڵگەی فەرھەنگی ئەحمەدی خانێ لە سۆران چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.