رێـكخراوی تەندروسـتی نێونەتەوەیی، لە دواترین راپـۆرتیدا بۆ یەكەم جار ئاماژەی بەوە داوە كە ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی نەخۆشی (سیل)ـەوە گیان لەدەسـتدەدەن، لە كەمبوونەوەدایە، بەڵام توێژینەوەیەكی زانسـتی نوێ رایوایە لەبەر ئەوەی هێشـتا نزیكەی یەك لەسەر پـێـنجی دانیشتووانی زەوی جگەرەكێشن، رەنگە پـێشـڕەویـیەكان لە رووی زاڵبوون بەسەر نەخۆشی سیلدا بنكۆڵ بـبن. توێژینەوەكە دەڵێت “هەتا سـاڵی 2050 جگەرەكێشـان دەبێتە هۆكاری 34 ملیۆن حاڵەتی مەرگ كە زیاتر بەهۆی سیلەوە دەبێت”.
لەو بارەیەوە، دكتۆر ئەنتۆنی پاچی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشـتمانی ئەمریكایی بۆ نەخۆشـیـیەكانی حەساسیـیەت و هەوكردن، لەو باوەڕەدایە هەوڵەكان لە رووی بەرەنگاربوونەوەی ئەم دەردە كوشـندەیە پتەو دەبن، ئەگەر هۆكاری تووشبوون بە سیل بدۆزرێنەوە. ناوبراو دەڵێت “هێشـتا ساڵانە پـتر لە ملیۆنێـك كەس بەهۆی سیلەوە گیان دەسپـێرن و بە ملیۆنەها كەسیش دوچاری ئەم دەردە دەبن”.
دكتۆر گلانس دەڵێت “دووكەڵی جگەرە رادەی تووشبوون بە سیل بە رێژەی 7% زیاد دەكالت”.