زانا دزەیی: لابردنی پەیکەری ھونەرمەندی گەورە ئەحمەد سالار لە ھۆڵی رۆشنبیری شاری ھەولێر ھەڵا لەنێو ھونەرمەندان و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دروست دەکات.
بەدرەدین بابەکر، بەڕێوەبەری کەلەپور و ھونەرییە میللیەکانی ھەولێر لە ھۆڵی رۆشنبیری بە (سڤیل)ـی راگەیاند، لادانی پەیکەری ھونەرمەند ئەحمەد سالار لە راستییەوە و دوورە و لەوبارەیەوە گوتی “پێم سەیرە خەڵک لە خۆیەوە قسە دەکات، ئێستا ھۆڵی رۆشنبیری لە نۆژەنکردنەوە دایە و پەیکەری مامۆستا ئەحمەد سالارمان لە شکان و پیسبوون پاراستووە، دواتر بەشێوەیەکی زۆر لە شوێنی خۆی دادەنێینەوە، ھونەرمەند ئەحمەد سالار ھات بۆلامان زۆر سوپاسی کردین، ئیتر نازانم بۆچی خەڵک لە قسەکردن وا بێ ویژدان بووە، ئایا بیپارێزین باشترە یان بشکێت؟”.