زانا گەڵاڵی : دوای ساڵێك وانه وتنه‌وه له‌به‌شی راگه‌یاندنی كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، بڕیاره هونه‌رمه‌ندی گەورە رزگار ره‌نجه‌ڕۆ بۆ خوێندنی دكتۆرا رووبكاته سربیا.
ره‌نجه‌ڕۆ لهپهیوهندیهكدا سه‌باره‌ت به‌دوا به‌رهه‌می بۆ چرا تیڤی وتی: هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی به‌كاری تۆماركردنی تازه‌ترین ئه‌لبومم دێت به ناوی (دوا هه‌ناسه) كه پێكهاتووه له (٤) گۆرانی به‌ناوه‌كانی (چاوه‌ڕوانی، خاڵی گه‌رده‌ن، هه‌ولێر، یاری بێ وێنه).
هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كان له‌لایه‌ن جه‌بار حه‌بیب، رێدار سابیر، ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ. نووسراون و سێ گۆرانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی و گۆرانییه‌كیش له‌لایه‌ن مامۆستا ڕه‌نجبه‌ر خۆشناو ئاوازی بۆ دانراوه.
ئه‌و وتیشی: جگه له‌م چوار گۆرانییه، (٦) حه‌یرانم بۆ شه‌هیدانی (١)ی شوبات وتووه، له‌ئه‌لبوومی دوا هه‌ناسه بلاوده‌بێته‌وه، كه سه‌رجه‌میان به سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌و دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی-یه. به‌لام تاوه‌كو ئێستا دیار نییه چ لایه‌نێك ئه‌ركی چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ