دوای ئه‌وه‌ی (فوئاد جه‌لال) به‌رێوه‌به‌ری كۆمپاینیای (مه‌ستی فیلم) و به‌رێوه‌به‌ری )فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی سلێمانی) توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دوباره به‌مه‌به‌ستی پشكنینی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرده‌وه.
(فوئاد جه‌لال) له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ دوباره پشكنینیان بۆ ئه‌نجامداوه‌و ده‌ركه‌وتوه كه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا حه‌فتای نه‌خۆشیه‌كه‌ی تێپه‌راندووه، وتیشی:” دۆخی ته‌ندروستیم زۆر خراپ بوو، به‌لام به‌هیممه‌تی پزیشكان‌و ئه‌و خواردن و چاره‌سه‌رانه‌ی وه‌رمگرتوه، ئێستا له‌قۆناغێكی باشترم، به‌لام پێیان راگه‌یاندوم كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كان په‌یوه‌ندیم هه‌بێت به مه‌به‌ستی چاودێری كردنم”.
زۆر بهرگرنگیهوه وتی:” زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م هونهرمهندانو سه‌ندیكای هونهرمهنداو رێكخراو فیلم سازان و پزیشكهكانو هاورێ هونه‌رمه‌نده‌كانم ده‌كه‌م، هاوكات سوپاسی هه‌ریه‌ك له پزیشکی بەرێز کاک (بنار جه‌مال)و هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌د مه‌حمود) ده‌كه‌م كه زۆر ماندوبون له‌گه‌ڵمدا، سوپاس كه به‌هه‌مووان هه‌ناسه‌ی هێزو خۆشه‌ویستی و ژیانیان پێبه‌خشیمه‌وه”.
(فوئاد جه‌لال ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیره و دووباره له‌خه‌می كاره‌كانیدایه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاماده‌سازییانه‌ی بۆ زنجیره درامای (كرێچییه‌كان) ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هاوكات هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو توشبوانی كۆرۆنا ده‌خوازرێت.
شه‌هێن سابیر
به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای مه‌ستی فیلم