له په‌یوه‌ندییه‌كدا له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سه‌روه‌ت کۆیی پێی ڕاگه‌یاندین له دوای 12 ساڵ غوربەت گه‌یشته‌وه باوه‌شی نیشتیمان، کە ئەمەش یەکێک بوو لە خه‌ونەکانی هونه‌رمه‌ند. بتوانێت جارێکی تر بگەڕێتەوە باوەشی کوردستان ،
سەروەت کۆیی سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی موزیکی گەڕاندەوەبۆ ساڵی 1987له سه‌ر ده‌ستی مامۆستای گه‌ورەی کورد ( سه‌ردار ئه‌حمه‌د )
پاشان هونه‌رمه‌ند له گه‌ڵ تیپی حاجی قادر کاری کردووه وه له ساڵی 1989 به چه‌ند کارێکی هونهریتهوه له گه‌ڵ تیپی باوه‌جی کۆیه کاری کردوه و ئه‌ندامێکی سه‌ره‌کی ئه‌و تیپه بوه تا ساڵی 1999 هه‌روه‌ها مامۆستای موزیك بوه له کۆمه‌له‌ی منداڵ پارێزه‌رانی کوردیستان بۆ ماوای 3 ساڵ. وه ههروههاکاتی خوێندنی زاکۆی له هه‌ولێر له گه‌ڵ تیپی ( زیر و به‌م ) و تیپی ( موسیزکی زانکۆ ) کاری کردوه بۆ ماوەی 4 ساڵ.
ئێستاش بەڕێوەبەری گروپی( ئاوازی وون)ە کە پێك هاتووه له کۆمەڵێ موزیك ژه‌ن و هونه‌رمه‌ندی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان که ته‌نها کاریان خزمه‌ت کردنه به هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی.
هه‌ردی شه‌یدا- له‌نده‌ن