دوای ئەوەی بەسەردانێک گەڕایەوە کوردستان کچە هونەرمەندی دەنگ خۆش (چۆپی)شانبەشان لەگەڵ هونەرمەندان (ئەیوب عەلی و ماهیر حەمەدەمین) بەشداری لە ڤیستیڤاڵی یادی ئازادکردنی شاری هەولێرکرد و لەناو کەژاوەی پڕ خۆشی جەماوەر و چەپڵە ڕێزاندا بۆ هونەرمەندانی بەژداربوو بە سەرکەوتووی کۆنسێرتەکە کۆتایی هات . هەروەها سەرچاوەیەکی نزیک لە هونەرمەند چۆپی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند:کە هونەرمەند چۆپی لەو سەردانەی دا هاوشان لەگەڵ کۆنسێرت و بەرنامەکانیدا سەرقاڵی تۆمارکردنی دوایین ئەلبومی خۆیەتی بەڵام لەوبارەیەوە هیچ زانیاری تری نەدرکاند .