هونەرمەندی ناوداری عەرەب (ئەلیسا) سوپاسی هەوادارانی کرد بۆ هەموو ئەو پاڵپشتییەی لێیان کرد دوای بەفەرمی ڕاگەیاندنی تووشبوونی بە شێرپەنجەی مەمک.
ئەلیسا لە چریوەکەیدا بۆ هەوادارانی لە کلیپێکی ڤیۆدیۆییدا لە ژێر ناونیشانی (بۆ ئەوانەی خۆشیاندەوێم) ووتی ‘ئێوەن هۆکاری ئەوەی منیان بە هێز و تەندروستییەکی باش هێشتەوە، ئێوەن هێزی من”.
هەروەها لە پەیامەکەیدا باسی لەوەشکرد کە کاتێکی زۆر دژواری بەڕێکرد لە نێوان چارەسەرییەکانی لە نەخۆشخانە و چوونی بۆ ستۆدیۆی هونەریی، کە نەخۆشییەکەی بە هیچ جۆرێک نەبووە هۆی وەستانی لە کارە هونەرەییەکانی.
هەروەها ئەلیسا لە کۆتایی کلیپەکەی ژنان هاندەدات بەوەی ڕوبەڕووی نەخۆشییەکە ببنەوە لە ڕێگای پشکنینی پێشوەختە و دەڵێت “من ڕوبەڕووی نەخۆشییەکە بوومەوەو بەسەریا سەرکەوتم، تۆش فەرامۆشی مەکە، ڕوبەڕووی ببەرەوە”.