راپۆرت: توانا تەھا
وەک بەشێکی گەنجان ئاماژەی بۆ دەکەن دوای دامەزراندنیان بە شێوەیەکی گشتی دەست بەرداری بۆچوونەکانیان بوونەو شێوازی رەخنەگرتینان گۆڕانکاری بەسەر داھاتووە”. ئەلوەند شارەزا لەبواری ئابووری پێیوایە بێ کارو ماددە ھۆکارە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو گەنجان بەرەو یاخی بوون ببات و رەخنە لە دەسەڵات بگرن و داب و نەریت رەت بکەنەوە.
ھەر لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە لە پێشتردا زۆرێک لە گەنجانی دانەمەزراو بێ کار بەشێوەیەکی بەرچاو رەخنەی توند لە دەسەڵات دەگرن، بەڵام کە دامەزران لەم ھەڵوێستەییان سارد دەبنەوە، لای خۆیەوە رەزوان محەمەد شارەزا لە بواری کۆمەڵایەتی دەڵێت “ھۆکاری دەربڕینی بیروڕاو رەخنەکانی گەنجان پێش دامەزراندن، دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری ماددی و جەختدەکاتەوە.
گەنجان لە پێشدا بەھۆی نەبونی کار رەخنە دەگرن و بیرو راکانیان دەردەبڕن، چونکە لەو کاتەدا خۆی دانەمەزراوەو پەیوست نییە بە ھیج دامودەزگایەک یان مووچەی نییە، پەیوەست نییە بە ھیچ کەس و سیستەمێک، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە رەخنە بگرێت”. ئەمە وتەکانی ئالان عەلی تەمەن ٢٥ ساڵە قوتابی زانکۆ بوو.
ئەم قوتابیەی زانکۆ ئەوەشی خستەڕوو کە “کاتێک گەنجەکە دامەزرا ئەو بیرو رایەی نامێنێت، چونکە دەبێتە مووچە خۆر، لای ئێمەش ھەرکەسەو بۆ بەرژەوەندی خۆی ھەوڵ دەدات، کاتێک خۆی کاری دەست دەکەوێت ئاگای لەوانی دوای خۆی نابێت. بەبڕوای ئالان قوتابی زانکۆ بەشی زانستە سیاسیەکان ھەموو گەنجێک مافی خۆیەتی بیروڕای خۆی دەرببڕێت لەھەرکات و بارودۆخێکدا بێت، بەڵام لەکاتێکدا گەنجێک دەکەوێتە نێو سیستەم و دامەزراوەی داخراو کە کەس گوێ لە بۆچوونەکەی ناگرێت، کەس بایەخی پێنادات و ئەبێت بە بەشێک لە سیستەمێک کە داخراوەو مرۆڤ کۆت و بەند دەکات، لەبەر ئەوەی ھەموو ئەو کەسانەی دەکوڵن و رەخنەی زۆر توند دەگرن بەدەگمەن نەبێت لە نێو سیستەم دەتوێنەوەو بێدەنگ دەبن.
دانا گەنجێکەو تەمەنی ٢٣ ساڵەیە وەک خۆی باسی لێوەدەکات زۆر ئارەزووی قسەکردن و رەخنەگرتن دەکات، لەم ھەموو بێ سەروبەرییانەی کە لەم شارە رودەدەن، بەڵام لایوایە کەس نییە گوێی لێبگرێت و بۆچوونەکانی بەھەند وەربگرێت، ئەم گەنجە پێشیوابوو ھیچ سەکۆیەک نییە تا مرۆڤی گەنج گرنگی بەبۆچوونەکانی خۆی بدات و سارنەبێـەوەو پێداگربێت لەسەر ئامانجەکانی بۆ باشترکردنی رەوشی ژیان، ھەرخۆشی ئەوە دەڵێت “کاتێک ھیچ کەسێک گوێت لێنەگرێت، ھیچ بایەخێک بۆوتەکانت دانەندرێت، ئەوا مرۆڤ ناچارە لەگەڵ سیستەم بڕوات.
ئەزوەر ناوی گەنجێکی خوازراوە کە فەرمانبەری یەکێک لە دامەزراوە حکومیەکانە لەم بارەیەوە گووتی “پێشتر رەخنەی توندم دەگرت، ئێستاش بەم بڕە مووچەیە ناژیم و رۆژانە ناعەدالەتی زۆر دەبینم و بەرچاوم دەکەوێت، بەردەوامیش بووم لەسەر قسەکردنم کەچی یەک دووجار ھەڕەشەی نانبڕین و دەمکوتکردنەوە ھاتووم و بەھۆی بژێوی ژیان نەم توانیوە ھەڵوێست وەربگرم ناچار بوومە خۆم بگۆڕم.
ئەم گەنجە بەردەوامی بە وتەکانیدا و گووتیشی “لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە شارە بچووکەکان گەنجان بۆشایەکی زۆری رۆحیان ھەیە، لەو کاتەدا ھەوڵ دەدات بێتە موچەخۆر لەدەزگایەک دابمەزرێت، تا لەو بارگرانیەی کەم بکاتەوە کەدەگات بەوشوێنە بیری دەچێتەوە کە چەندەھا گەنجی دیکە لە دوای ئەوەوە ھەیەو گیرۆدەیە بەکۆمەڵێک گرفتەوە، بەڵام لەبەرامبەردا ھەموو شتەکانی بیردەچێتەوەو گیرفانی خۆی گەرم بێت، باکی بەھیچ کەس نییەو گوێ بەم و بەویش نادات”. ئەزوەر گووتی “بەدڵنیایەوە ئەم بۆچوونە ھەڵەیە مرۆڤ نابێت ھەر بەم جۆرە بێت کە وابەستەی سیستەمی داخراو بێت و بێدەنگ بێت.
بەبۆچوونی ئەلوەند ھەموو ئەم ھۆکارانە دەبنە بەشێک لە کوشتنی ئیرادەی مرۆڤ و کۆمەڵگەیەک دروست دەکەن کە تەنیا بخۆرو بەکاری بەری تێدا بەرھەم بێت، ئەگەر ھیچ کەسێک قسەنەکات لەوەی چۆن دەژیت و داھاتی ئەم وڵاتە چۆن خەرج دەکرێت، ئەوا بە بەردەوامی کۆمەڵگەیەکی بێدەنگ و خراپتر لە بەڕێوەبردن دروست دەکات و ھەژارەکان نەدارترو سەرمایەدارەکانیش دەوڵەمەندتر دەبن. ئەوەی زیانی پێدەگات خەڵکە پلە دووەکەن کە نەدارن و بە گیرفان بەتاڵی ئەسووڕێنەوە.
لەکۆتایی وتەکانیدا ئەم شارەزایەی بواری ئابووری ھیوای ئەوەی خواست گەنجان و نەوەی نوێ ھەر بەم شێوەیە دەستەوەستان نەوەستن و بەردەوام بن لە رەخنەکانیان، چونکە نابێت ئەوەیان بیربچێت ھەموو میللەتێک بەرەخنەگرتنەوە بەرەوپێش دەچێت، لەکوێ رخنەگرتن بەشێک بێت لە تاکەکان و گوێ گرتنیش بەشێکی دیکە لە بەدواداچوون ئەوا کۆمەڵگەیەکی دیموکرات ئازادو خەمخۆر بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەکەی خۆی.
ئەو گەنجانەی دادەمەزرێن ھاوڕێکانیان لەبیر دەکەن و تەنیا بیریان لای گیرفانیانە