که تۆ ڕۆیشتی و به جێتهێشتم
وات ده‌زانی دوای تۆ ئه‌مرم
مۆمی ئه‌شق خامۆش ده بێ
ڕۆحم ڕۆشن ناکاته‌وه …
تۆ پێت وابووجێم بهێڵی ،به‌رگه ناگرم
غوربه‌ت زامێکی قووڵ ئه‌بێ..
ساڕ‌ێژ نابێ هه تا ئه‌مرم
تۆهه ڵه بوویت …
که پێت وابێ شه‌وی ژیان
ئه‌شق بۆ تۆ فرمێسک بڕژێ
ڕۆحیش تاو تاو ، بۆ دوری تۆ به باڵ بفڕی
ئه و ڕۆژانه ت چۆن له بیر چوو؟
ئه وین له ماڵم بڕا بوو ،تاریکی ڕۆحمی خواردبوو
بۆ نا زانی بێوه‌فایت کفنی مه‌رگی غه‌ریبیم بوو؟
چۆن بۆم ئه‌کرێ ئه‌و ڕۆژانه‌م بیر چێته‌وه
ئه‌ی تۆ چۆن بیرت چۆته وه ..؟
له ڕه‌هێڵه‌ی نامۆیدا
چه‌تری سه‌ری ته‌نیاییت بووم
سینه‌م ڕاخه‌ری ڕۆحت بوو
ئهوینیشم پارێزه‌ری دڵی تۆ بوو
که شتییه‌ک بووم ، له سه‌د لاوه جه‌رگم کون بوو
باڵام تۆم تیا هه ڵگرتبوو ، به ئارامی
له که ناری حه زهکانت له گه‌ڵتا بووم
له کۆتای و جێهێشتنیش به ئه‌وینت نه غرۆ ببووم
وات ده‌زانی که جێم دێڵی …
منیش دوای تۆ ئه‌بێ بمرم ،یان بێنه وا
کوچه‌ی مه‌رگێ هه ڵم ئه‌گرێ به‌م زامه‌وه
تاکو ئه مرم …،
تۆ هه ڵه بوویت ، تۆ هه ڵه بوویت
که تۆ ڕۆیشتی و به جێتهێشتم
وات ده زانی دوای تۆ ئه‌مرم
شه ماڵ ئه‌حمه‌د بچکۆل