زانا قاسم دزه‌یی – ئه‌ڵمانیا : دوایین نزا ، ناونیشانی یه‌که‌م کلیپی هونەرمەند ئه‌حمه‌د قادر-ه ، ئه‌م کلیپە که له ئاواز‌و هۆنراوه‌ی خۆیه‌تی و کاری ئاماده‌و دابه‌شکردنی له‌لایه‌ن هێمن حسێن –ه‌وه ئه‌نجامدراوه و ده‌رهێنانی هه‌ردی عومه‌ر-ه هه‌ریه‌ک له سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزی و ئه‌حمه‌د یاسین ، عه‌بدولقادر زه‌کی ، گۆران جه‌مال به ئامێری که‌مان هێمن حسێن به کیبۆرد به‌شداریان له‌م گۆرانییه کردووه، کاری ده‌نگی له ستۆدیۆی میلۆدی له شاری هه‌ولێر بۆی ئه‌نجامدراوه ، د
یمهنهکانی ئه‌م کلیپه له شاری هانۆڤه‌ر له وڵاتی ئه‌ڵمانیا وێنه‌گیراوه .له وه‌ڵامی پرسیارێکی چراتیڤی به‌وه‌ی که ئه‌و ساڵانێکی زۆر وه‌ک موسیک ژه‌نێک کاری کردووه چۆن بوو بیری له گۆرانی وتن کرده‌وه ؟ ئه‌و وتی : له‌وکاتانه‌ی که له که‌رکووک به‌شداری ئاهه‌نگ و کۆنسێرته‌کانمان ده‌کرد وه‌ک موسیکژه‌ن ده‌موسیت گۆرانی تۆماربکه‌م به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌ڵه‌م بۆ نه‌ڕخسا ، تا ساڵی 2009 کارم لەسەر گۆرانی دوایین نزا کرد.
کلیپی دوایین نزا که له سیناریۆ و ده‌رهێنانی هه‌ردی عومه‌ره بڕیاره له چەند ڕۆژی داهاتوو له ته‌له‌فزیۆنه‌کانی کوردستان په‌خشبکرێت