کوا ئه‌و دڵه‌ی پر له هه‌ست و..
موحبهتی گوڵی جاران..
کوا ئه‌و ناڵه پر له چۆشهی..
زکری ده‌کرد به دیار باران..
زهمهنێکهو تێ ئاڵاوم..
فرمێسكێك نایێ له چاووم ..
وا هه‌ست به‌م چاوانه‌م ده‌که‌م ..
ئه‌به‌د بۆ که‌س نه‌گریاوم.
بێ نه‌وا بوو ئه‌و دڵه‌ی من..
له رێی عیشقی تۆوه دام نا..
مردو رۆیی سۆز‌و هۆشم ..
به مه‌زاری ئه‌وسام ناگا..
چۆن بتوانم من بچمه‌وه..
تافی یه‌که‌م عاشق بوونم
چۆن بتوانم له بیر بکه‌م …
دواین ساتی یاخی بوونم.
کوا ئه‌و ووشه‌و ئه‌و شیعرانه‌ی…
که بۆ باڵات دهمهۆنیهوه..
کوا له‌زه‌تی ئه‌و ماچانه‌ی ..
له ئێواران له گه‌ڵ لێوت دهمگۆریهوه..
به‌سه‌ر چوو عومری پر سۆز‌و..
ساڵانی دڵ پر ناسۆری….
ئیستاش باوه‌ڕ به خۆم ناکه‌م ..
چۆن ئه‌و دڵه‌مت خاڵی کرد و..
چۆن ئه‌و دڵه‌مت له من گۆڕی.
کاروان ناڵه