نه‌خشه‌و دیزاینی ترامی هه‌ولێر له ناوه‌راستی مانگی نیسانى ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و دواتر ده‌خرێته ته‌نده‌ره‌و له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه دروست ده‌كرێت
سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاندوە “نه‌خشه‌و دیزاینی ترامی هه‌ولێر له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئێف جی تهكنۆپۆلۆی ئیتالی قۆناخێكی باشی بڕیوه‌و به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه ده‌بێ له ناوه‌راستی نیسانى ئه‌مساڵ كارى نه‌خشه‌سازى ته‌واو بێت، دوای ته‌واوبوونی نه‌خشه‌و دیزاینه‌كه‌شی راسته‌خۆ هه‌وڵی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه بخه‌ینه ته‌نده‌ر و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا وهبهرهێنانهرهكانی پسپۆر له دروستكردنی ترام هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بكه‌وینه گفتوگۆ بۆ جێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌كه”.
پرۆژه‌ی ترامی هه‌ولێر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕی 3 ملیاری دیناری بۆ لێكۆینهوهو نه‌خشه‌و دیزاین‌و ئاماده‌كردنی ته‌نده‌ر ته‌رخان كراوه، به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستێك كه له 16/2/2011 واژۆكراوه ئه‌ركی كێشانی نه‌خشه‌و دیزاینی پرۆژه‌كه به كۆمپانیای ئێف جی تهكنۆپۆلۆی ئیتالی به‌خشراوه.
سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر گوتی “به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌ی كۆمپانیا ئێف جی تهكنۆپۆلۆی ئیتالی ئه‌نجامیداوه، تێچووی دروستكردنی هێڵی ترامهكهو كرینی مه‌كینه‌و فارغۆنهكانو راهێنان به‌كارمه‌ندان بۆ كارپێكردنیان پێویستی به 1 ملیار‌و 600 ملیۆن دۆلاره، جێبه‌جێ كردنه‌كه‌شی لانیكه‌م 4 ساڵى ده‌وێت، هه‌روه‌ها كۆمپانیا بیانییه‌كانیش ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه”.
ترامی هه‌ولێر له 4 هێڵ پێكهاتووه كه هێڵی یه‌كه‌م له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێده‌كان بۆ ناحیه‌ی عه‌ینكاوه له‌وێشه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ لای پارێزگای هه‌ولێرو ناو بازاڕ‌و به‌ره‌و رێگاى كهركووكو زانكۆكان تاوه‌كو بازگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركووك، هێڵی دووه‌میش له‌نزیك شاوێسو پیرزین ده‌ست پێده‌كات به شه‌قامی شه‌قلاوه به‌ره‌و ناو شارى هه‌ولێرو به شه‌قامى 60 مه‌تریدا ده‌سورێته‌وه تا ده‌گاته په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها هێڵی سێیه‌م له ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته نزیك نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری‌و له‌وێشه‌وه شه‌قامی 60 مه‌تری‌و 30 مه‌تری دهبڕێتو چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى ناو شار ده‌گرێته‌وه، هێلی چواره‌میش له نزیك بنهسلاوهوه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و شه‌قامى 60 مه‌تری درێژ ده‌بێته‌وه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌م و نه‌خۆشخانی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا، هه‌موو هێڵه‌كان یه‌كترى دهبرنو 87 وێستگه‌ی سهركهوتنو دابه‌زینیان بۆ دروست ده‌كرێت.
سەرچاوە : وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن