مەسعودى مەلا هەمزە : لە نوێترین کارى هونەرى خۆیدا و دواى پێنج ساڵ دابڕان هونەرمەندى گۆرانیبێژ هەڤاڵ کۆتایی هێنا بەکارى وێنەگرتنى کلپێکى نوێ. گۆرانى نهێنییەکانت لە تێکستى رەشید رواندزى و ئاواز و دابەشکردنى میوزیکى زیرەک شێرزاد، بە بەشدارى ستافێکى پرۆفیشناڵ کۆتایی هات بە کارى وێنەگرتنى. هەڤاڵی گۆرانیبێژ دەربارەى ئەو بەرهەمە گوتى: دواى پێنج ساڵ دابڕان لەو ماوەیەدا نوێترین ئەلبوومى خۆم بەناوى “گومانە جوانەکان” بڵاودەکەمەوە، لەو رۆژانەشدا بەهاوکارى سەرەکى کەناڵ 4 و کۆڕەک تیڤى و خودى ئەڤین و ئارامۆ کۆتاییم هێنا بەکارى وێنەگرتنى کلیپی بەرهەمێکى ناو ئەلبوومە نوێکەم”.
شیاوى گوتنە ئەو کلیپەى هەڤاڵ لە وێنەگرتن و سیناریۆ و دەرهێنانى عادل ئاکرەیی بوو، دیزاینى رووناکیش لەلایەن فرانک گلبرت و جێبەجێکردنى مەهدى ئەبوبەکر ئەنجامدرا، کارى مکیاج لەلایەن بڵند محەمەد ئەنجامدراو یەحیا خالیدیش وەکو یاریدەدەرى دەرهێنەر بەشدارى لە کلیپەکە کرد.