هەولێر، مەسعودى مەلا هەمزە : لە نوێترین کارى درامی خۆیدا، بەکر مەعروفی هونەرمەند خەریکى بەرهەمهێنانى دراماى “فرمێسک”ە. ئەو درامایە کە 15 ئەڵقەیەو لە نووسینى نازم دڵبەندەو سڵاح حەسەن سیناریۆی بۆ نووسیوە، بە بەشدارى زۆرینەى هونەرمەندانى هەولێر بەکر مەعروف کارى دەرهێنانى بۆ ئەنجام دەداو محەمەد جانۆش وەکو بەڕێوەبەرى وێنەگرتن کار لە دراماکە دەکا.
لە بارەى دراماکەیەوە بەکر مەعروفی دەرهێنەر گوتى: لە بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتى گشتى سینەماى وەزارەتى رۆشنبیری لاوان، خەریکى بەرهەمهێنانى دراماى “فرمێسک”م کە رووداوەکانى ناو دراماکە باس لە چەندین کێشەى کۆمەڵایەتى ئەمڕۆی نێو کۆمەڵگاى کوردى دەکاو بڕیارە دواى تەواوبوونى لە کەناڵەکان پەخش بکرێت. شیاوى گوتنە دوایین کارى درامى بەکر مەعروف دراماى رەحمەتى بوو، کە لە سەتەلایتى نەورۆز نمایش کرا.