هەفتەى رابردوو لە وڵاتى سوید، یەکەم منداڵى هونەرمەند کانى لەدایک بوو، منداڵەکەى کوڕە و هێشتا ناویان بۆ دانەناوە. ساڵى 2003 هەردوو هونەرمەند کانى و کارزان مەحموود ژیانى هاوسەریان پێکهێنا و ئێستا لە وڵاتى سوید نیشتەجێن، هەفتەى رابردوو هونەرمەند کانى بووە دایک و یەکەم منداڵى کە کوڕە لە دایکبوو، ئێستا تەندروستى کانى و منداڵەکە زۆر باشە. کارزان مەحموود رایگەیاند “هێشتا ناومان بۆى دانەناوە، بەڵام لە خۆشەویستیمان بۆ هەردوو هونەرمەند قادر دیلان و حەمە ساڵح دیلان، لەوانەیە ناوى کوڕەمان بنێین دیلان”