گۆرانیبێژی لاو “دوارِۆژ”، دوای ئه‌وه‌ی گۆرانی هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی به ده‌نگی خۆی دووباره تۆمار و كلیپ كرده‌وه، به‌م دواییه یه‌كه‌م گۆرانیی له ئاوازی خۆی و له تێكستی جه‌بار حه‌بیب تۆمار و كلیپ كرد. دوارِۆژ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی نوێترین كاری خۆی رایگه‌یاند “گۆرانی “بێزار بووم” گۆرانییه‌كی نوێی منه كه له تێكستی شاعیر جه‌بار حه‌بیبه و له ئاوازی خۆمه، به‌م دواییه كاری تۆمار و كلیپكردنیم بۆی كردووه”.
گۆرانیبێژی لاو له باره‌ی ناوهرِۆكی كاری ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی گوتی “كاری دابه‌شكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن سیڤان پایه‌دار كراوه، له‌هه‌مان كات وه‌كو ئه‌كته‌ریش به‌شداری له‌كلیپی گۆرانییه‌كه‌دا كردووه و له‌ستۆدیۆی كه‌ناره تۆماركراوه”. له باره‌ی كلیپی گۆرانییه‌كی، ناوبراو گوتی “كلیپی ئه‌م گۆرانییه له‌وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆتان عه‌بدوڵڵایه و كاری مۆنتاژیشی له‌لایه‌ن دلێر عومه‌ر بۆ كراوه، كاری به‌رهه‌مهێنانیشی له‌لایه‌ن كۆمپانیای چوار چرا بۆ كراوه، دیمه‌نه‌كانیشی له كوردستان وێنه گیراون”. هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و موزیكژه‌نانه‌ی كرد كه له‌م به‌رهه‌مه‌یدا هاوكاری بوونه، هه‌روه‌ها سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی عیرفان كه‌ركوكی و شۆخان به‌رزنجی و هونه‌رمه‌ندی مویزكژهن بژار دیلان كرد كه‌كار ماسترینگی بۆ گۆرانییه‌كه‌ی كردووه. دوا رۆژ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به‌م نزیكانه له كه‌ناڵه بینراو بیستراوهكانی كوردی بڵاوده‌كرێته‌وه.