ده‌ڵێی ئاسمانی به‌هارم
خه‌میش هه‌وره و سات نا ساتێ وه‌کو میوانێکی په‌ست
له‌به‌ر ده‌رگای دڵمدا ماندووێتی لێ ده‌چۆڕێ.
به ناچاری وه‌ک خانه‌خوێیه‌کی بێچار
ده‌رگا ده‌خه‌مه سه‌ر پشت و خه‌مێک دێت و خه‌مێک ده‌ڕوات.
ده تاسێم و
پڕ ده‌بم له نائومێدی له حزوری ئه‌م میوانه بهدخووهدا
ده‌ڕه‌نجێم و
نه‌فه‌سم ئاونگی بێزاری ده‌گرێت
ئارامیم هه‌ره‌س ده‌هێنێت
هیواکانم یه‌که یه‌که ده‌تۆرێن و
ته‌مه‌نم به‌ره‌و ڕۆژئاوا ملی ئه‌م ڕێگایه ده‌گرێت.
ده‌سا خوایه ئه‌م به‌هاره‌ی له چاره‌ی مندا خوڵقاوه،
بیبه‌ره‌وه و هه‌ر بۆخۆت و من نامه‌وێ
هه‌وره‌کانت ماندووم ده‌که‌ن
ئه‌وان دێن و ده‌بارێن و ده‌گرین
منیش غه‌مگین
له بری گوڵ و گیا ته‌نها،، خه‌مه له پێده‌شتی مندا وا ڕواوه.
هێمن ڕه‌ئووف