له‌درێژه‌ی چالاکییه‌کانی ماڵپه‌ڕی چرا تیڤی،ستافی چرا تیڤی له‌سلێمانی هه‌ستاون به کلیپکرنی یه‌کێک له‌هۆنراوه‌کانی هۆنراوه‌نووس ڕه‌وشت به‌رزنجی له‌ژێر ناونیشانی”ده‌پێم بڵێ”له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا ستافی ماڵپه‌ڕی چرا تیڤی وبه‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی ئه‌م کلیپه زیره‌ک نامۆ ووتی:” ئه‌م کلیپه سه‌رجه‌م کاره‌کانی له‌کوردستان ئه‌نجام دراوه به‌ستافێکی گه‌نجه‌وه کاری تێدا ده‌کرێت”،سیناریۆو ده‌رهێنانی داستان ئاسۆ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه ئاماده‌ی کردوه که‌تاڕاده‌یه‌ک شتێکی نوێیه ولهکلیپهکانی پێشوودا نه‌کراوه، هه‌روه‌ها به‌کامێرای بڕیار به‌ختیار وێنه‌ده‌گیرێت ولهستۆدیۆی دلێر حسێن کاری ده‌نگی بۆکراوه
له‌به‌شێکی تری لێدوانه‌که‌یدا ووتی: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شانازییه بۆ ئێمه سه‌رجه‌م کاره‌کانیان به‌بێ به‌رانبه‌ر بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌پێناو خزمه‌تکردنی هونه‌ر وئه‌ده‌بی کوردی جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی که‌ناڵی کوردسات و هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی وکاک جه‌زای ساز بکه‌ین چونکه هاوکارییان کردووین
له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا ستافی ماڵپه‌ڕی چراو به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی کلیپه‌که ووتی: دوا به‌دوای کۆتای هاتنی ئه‌م کلیپه چه‌ند کلیپێکی دیکه به‌رهه‌م ده‌هێنین
ژوان هیوا