مه‌نووچێهر جیهانی ـ فیلمی هه‌رمانی “ساز ده‌هه‌نی” و “ده‌وه‌نده” له نووسینی “بێهرووز غه‌ریب پوور” ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌ما و شانۆی بووکه‌ڵه‌ی کوردستان و ئێران و له ده‌رهێنانی “ئه‌میر نادری” سینه‌ماکاری ناسراوی سینه‌مای ئێران ده‌توانرێ به گرینگ‌ترین فیلمه‌کانی سینه‌مای منداڵی به‌ر له شۆڕشی ئێران ناو بنرێت.
فیلمی هه‌رمانی “ساز ده‌هه‌نی” له ده‌رهێنانی “ئه‌میر نادری” که له ساڵی 1973ی زایینی به‌رهه‌م هێنراوه، ده‌توانرێ به یه‌کێک له گرینگ‌ترین فیلمه‌کانی سینه‌مای منداڵانی به‌ر له شۆڕشی گه‌لانی ئێران ناو بنرێت که توانی مه‌داڵیای زێڕینی شاری جیفۆنی له ساڵی 1990ی زایینی و خه‌ڵاتی گریفۆنی بڕۆنزی بیره‌وه‌ریی “دۆمینیکۆ مهکۆلی” له ساڵی 1990ی زایینی‌دا به ده‌ست بهێنێت.
هه‌روه‌ها فیلمی “ده‌وه‌نده” واته “ڕاکه‌ر” له نووسینی سیناریۆی “بێهرووز غه‌ریب پوور” و به‌رهه‌می “ئه‌میر نادری” له کاتی خۆیدا، ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر سینه‌مای ئێران و سینه‌مای منداڵاندا هێنا. ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می ساڵی 1984ی زایینی یه‌که‌مین فیلمی ئێرانی به‌رهه‌مهێنراو له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه له ساڵی 1979ی زایینی که سه‌رنجی جیهانی بۆ لای سینه‌مای ئێران راکێشا.
جودا له بایخه هونه‌رییه‌کان و پێکهاته‌ی سینه‌مایی سه‌رسووڕهێنه‌ر، به‌رده‌نگه‌کانی منداڵی ئه‌م فیلمه، به هۆی ساده بوون و ئاوێته بوونی له‌گه‌ڵ ئه‌م فیلمه هه‌ستیان به لێک نزیک بوونه‌وه کرد و فیلمی “ده‌وه‌نده” بووه ئه‌زموونێکی تاک و بێ هاوتا له مێژووی سینه‌مای منداڵانی ئێران‌دا.
زۆربه‌ی منداڵانی ئه‌و ساڵانه به‌بێ ئه‌وه‌ی که چیرۆکی فیلمه‌که به دروستی تێبگه‌ن، له‌گه‌ڵ وێنه تایبه‌ت و بێ هاوتاکانی فیلمی “ده‌وه‌نده” په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌ستی و سۆز و خۆشه‌ویستییان دروست کرد و “ده‌وه‌نده” بووه به‌شێک له بیره‌وه‌ریی سه‌رده‌می منداڵی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نگرانی سینه‌مای ئێران. بایخه‌کانی فیلمی “ده‌وه‌نده” له سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “ڤێنیز” له وڵاتی ئیتاڵیا به باشی په‌سند کرا و له درێژه‌ی به‌شداری و ئاماده‌بوونه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆنی زێڕینی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سێ کیشوه‌ری نانت” له ساڵی 1985ی زایینی، براوه‌ی خه‌ڵاتی تایبه‌تی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سه‌نگاپوور” له ساڵی 1985ی زایینی، براوه‌ی خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵانی “سینه جونیۆر” و براوه‌ی خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی نێونه‌ته‌وه‌یی له فێستیڤاڵی فیلمی “مێلبۆرن”ی ئوستڕالێا له ساڵی 1987ی زایینی.
له پوخته‌ی چیرۆکی فیلمی “ده‌وه‌نده” له نووسینی سیناریۆی “بێهرووز غه‌ریب پوور” هاتووه: “ئه‌میرۆ” مێرمنداڵێکی ته‌نیایه که خه‌ونه‌که‌ی سه‌فه‌ر کردن بۆ ئه‌و به‌ری که‌نداوی فارسه. ئه‌و شووشوی به‌تاڵ، قوتوو و شت گه‌لی له‌م چه‌شنه له نێو زبڵ و خاشاکدا کۆ ده‌کاته‌وه و دهیفرۆشێت و به بۆیه کردنی پێڵاوی بیانییه‌کانی دانیشتووی شاری ئابادان، ژیانی تێپه‌ر ده‌کات. “ئه‌میرۆ” ورده ورده ده‌چێته وانه‌ی ده‌رسی شه‌وانه و فێری ئهلف و بێ ده‌بێت … .
“ئه‌میر نادری” له ساڵی 1986ی زایینی‌دا فیلمی “ئاو، با، خاک”ی به ته‌وه‌ری منداڵان به‌رهه‌م هێنا و له ئێران به شێوه‌ی گشتی نمایش کرا. له‌م فیلمه‌شدا “مه‌جید بروومه‌ند” ئه‌کته‌ری ده‌وری “ئه‌میرۆ” له فیلمی “ده‌وه‌نده”دا ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕیت و توانی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی باڵۆنی زێڕینی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سێ کیشوه‌ری نانت” له ساڵی 1985ی زایینی له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سیدنی” له ساڵی 1990ی زایینی، خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی جیفۆنی له ساڵی 1990ی زایینی، خه‌ڵاتی یه‌که‌می حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی “برۆژ”ی به‌لژیک و خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی “فۆکۆدا” له ساڵی 1991ی زایینی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.