به‌ندی عه‌لی .. 2011
دههرێک له‌خه‌یاڵ
-1-
ده‌هرێکه سێبه‌ری ته‌رمێ
ڕاومان ئه‌نێ
ڕیش سپیه‌کانی نیشتمان
لێیان کردووین بهمۆتهکهو
پێمان ناڵێن
که‌ی و چۆن و له‌کوێوه دێ
په‌یکه‌رێکی که‌ڵه‌گه‌تی
قینج و قیتیش
له‌دووره‌وه سه‌یرمان ئه‌کا
ئێمه وه‌ک خوا ئه‌ی په‌رستین
ئه‌ویش بستێ جوڵه ناکاو
به‌م هزره کرچ و کاڵهمان پێئه‌که‌نێ
-2-
ده‌هرێکه په‌روانه‌کانی
باخه وێرانه‌که‌ی ئێمه
ژوانی عیشق
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئاگرا ئه‌گرن
ئاخر پێیان وایه ، وه‌فا
له‌به‌خشینی ته‌مه‌ندایه به‌ڕه‌ونه‌قی
ڕوخساره بریقه‌داره‌کان
بۆیه ده‌هرێکه سوڵتانی
گڕ ، حوکمڕانیمان ئه‌کا
-3-
ده‌هرێکه گوڵ له‌گه‌ڵ خارا
له‌سه‌ر چڵی
دره‌ختی نیشتمانێک ئه‌ژین
به‌ڵام هه‌رگیز وه‌کو ئێمه
درۆ له‌گه‌ڵ یه‌کا ناکه‌ن
ئه‌ویان ژیان
عه‌تر پرژێنی عیشق ئه‌کاو
ئه‌میان خوێنی په‌نجه ئه‌ڕژێ
به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وان ناڵێن
هاوده‌نگ و هاوڕه‌نگی یه‌کین
-4-
له‌م دارستانی مێژووهیا
هه‌ندێ جار بایه‌کی وه‌رزی ئه‌گوزه‌رێ
خۆڵ له‌خشڵ و
تۆز گه‌ڵاو
ده‌مامکی ڕوخساره‌کان ڕائه‌ماڵێ
هه‌ر له‌و ساته وهختانهیا
چاوه کزه‌کانی ئێمه
جوان لهدێزو .. خێر له‌شه‌ڕو
مه‌رد له‌دز ، جیاده‌که‌نه‌وه
هه‌ر له‌و ساته وهختهیهشا
ڕه‌نگی هاوخوێنی کاڵترو
قیژه‌قیژی هاوزمانی
کزتر ده‌بێ