به‌ندی عه‌لی ..
فبریوه‌ری 2010
ئه‌مجاره‌یان
ده‌نگ به‌ن به‌حه‌ق
ده‌نگ به‌ن به‌وه‌ی
له‌شه‌وی تۆف و زریانا
کۆڵه وشکهداری پێ یه
بۆ کورهتان
باوه‌جو خۆ کانه‌کانی
زێڕی سیا
هه‌ر به‌شی تونه‌که‌ی بابای
حوچهکهی بن فه‌له‌ک ئه‌کا
ئه‌مجاره‌یان
ده‌نگ به‌ن به‌حه‌ق
ده‌نگده‌ن به‌وه‌ی
له‌وه‌رزی ووشکهساڵیا
بهدهنوکی
کۆتره شینکه‌کانی ئه‌وین
گوڵهوهچنهی
ده‌شته کاکی بهکاکیهکان
ده‌خاته‌سه‌ر
بیابانی ده‌فری خوانتان
باوه‌جو خۆ عه‌مباره‌کان
هه‌ر به‌شی ده‌ستاڕی وورگی
نه‌هه‌نگه برسیه‌کان ئه‌کا
ئه‌مجاره‌یان
ده‌نگ به‌ن به‌حه‌ق
ده‌نگ به‌ن به‌وه‌ی
له‌جیاتی با
نوزه‌و ناڵه‌ی بێدارانی
شه‌وی یه‌ڵدا
بۆ هه‌موو پهایهک ئه‌با
باوه‌جو خۆ کوچه‌کانی
ئه‌م هه‌واری ئازادیه
هه‌ر به‌شی نه‌عره‌ته‌ی شێری
ئه‌م جه‌نگه‌ڵستانه ئه‌کا
ئه‌مجاره‌یان
حه‌ق هه‌ر حه‌قه‌و نابێ به‌دوو
ئه‌مجاره‌یان
ئه‌بێ له‌سه‌ر سکی تێر بێ
ده‌ستی ماندوو
ئه‌گه‌ر نا ، حه‌ق وایه هه‌موو
ده‌نگ به‌ین به کا
ده‌نگ به‌ین به‌پوش
ده‌نگ به‌ین به‌موو