كه‌ژاڵ ئیسماعیل – هوڵندا: ده‌ستدرێژی سێكسی له هه‌ر تاوانێكی دیكه‌ی دژ به‌مرۆڤ ئاسه‌واری ده‌رونی له‌سه‌ر مرۆڤ جێدێڵێت و كاریگه‌ری خراپ ئه‌كاته سه‌ر باری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌رونی و به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ته‌مه‌نی مناڵیدا ڕوبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی كردن بونه‌ته‌وه .
( سیجموند فرۆید ) زانای ده‌رونناسی هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی قۆناغی مناڵی و كاریگه‌ری ئه‌و قۆناغه له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی دیكه‌ی گه‌شه‌كردن كردۆته‌وه ، واته قۆناغی مناڵی بهگرنگتیرن قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی مرۆڤ دائه‌نێت و پێی وایه چۆنێتی په‌روه‌رده‌كردن وپه‌یوه‌ندی مناڵ به دایك وباوك وخێزان و ده‌وروبه‌ره‌وه كاریگه‌ری هه‌تاهه‌تای له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و چۆنێتی دروستبونی كه‌سایه‌تی و هه‌ڵسوكه‌وتی له قۆناغه‌كانی دیكه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌بێت ، كه‌واته جۆری مامه‌ڵه‌كردن و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌قۆناغی مناڵیدا ڕوبه‌ڕوی مرۆڤ ئه‌بنه‌وه قابیلی له‌یاد چون نین و به‌رده‌وام له ته‌واوی قۆناغه‌كانی ژیاندا به‌تایبه‌ت له‌قۆناغی گه‌وره‌بوندا ( مرحله الرشد ) كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌نه له‌سه‌ر ژیان بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌قۆناغی مانڵیدا ڕوبه‌ڕوی توندوتیژی و لێدان وده‌ستدرێژی بونه‌ته‌وه كه‌سانێكی ئاسایی نین و جیاوازییه‌ك له چۆنێتی ڕوانینیان بۆژیان وهه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تییان بهدیئهكرێت و زۆرجاریش ئه‌و كه‌سانه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ( سایكۆباتی ) له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو كۆمه‌ڵگه‌دا ڕه‌فتار ئه‌كه‌ن و دژ به یاسا‌و بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌وه‌ستن .
به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌زانكۆی ( دیوك ) ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌وكه‌سانه‌ی ساڵانه خۆیان ئه‌كوژن یان هه‌وڵی خۆكوشتن ئه‌ده‌ن ڕه‌گه‌زی مێن و له یه‌كێك له‌قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نیاندا روبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی سێكسی بونه‌ته‌وه ، كه‌واته خۆكوشتن ئه‌نجامێكی دیكه‌ی تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسییه دوای تێكچونی باری ده‌رونی و هه‌ستكردن به تاوان و ێئومێدبون له‌ژیان . وێڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بێڕه‌حمانه ئه‌ڕوانێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێ خوازی خۆیان ناچار كراون و ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر و وه‌ك مۆركێك هه‌میشه كۆمه‌ڵگه به‌نێوچه‌وانیانه‌وه ئه‌یبینێت له‌كاتێكدا هیچ گوناهێكی تاوانلكێكراوانی تێدا نییه به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌لێك پێشێلكاری له مافه‌كانی به‌ئینسان بون ئه‌كرێت و سنورێكی ته‌واو نیه له كۆمه‌ڵگه‌كاندا بۆ پاراستنی تاك .
هه‌ڵبه‌ت هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان تاوانێك له كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌نجامبدرێت و ببێته دیارده‌یه‌كی زه‌ق وترسناك پێویسته بخرێته ژێر باسولێكۆڵینهوه و وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌ری بۆبكرێت ، چاره‌سه‌ریش ته‌نها به لایه‌ك یان كه‌سانێك ناكرێت به‌ته‌نها به‌ڵكو پێویستی به هه‌مئاهه‌نگی و یه‌كخستنی ده‌نگی ڕێگه‌چاره‌كان هه‌یه به كۆمه‌كی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی خێزان مه‌حاڵه به‌ته‌نها بتوانێت ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو دابنێت له‌پێناو بنبڕكردنی تاوانه‌كه‌دا به‌ڵكو به‌كۆمه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌واوی ڕیكخراوه حكومی مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا به‌هاوكاری ده‌سه‌ڵات وه‌ك تاوانێك دژ به ئایین و كه‌لتور و بنه‌مائه‌خلاقییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه چاویلێبكرێت ، له‌ڕیگه‌ی میدیا و بڵاوكراوه‌كانه‌وه ، به‌ستنی كۆڕوكۆمه‌ڵ و سیمیناری تایبه‌ت به باسكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و ئاگاداركردنه‌وه له بونی تاوانێكی نائه‌خلاقی ، هه‌مئاهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه و دانانی یاسای تایبه‌ت و قورس دژ به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و تاوانه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌لایه‌تی وئابوری و ئه‌منی و سیاسییه‌كان بدات تاوه‌كو هیچ نه‌بێت هه‌ژاری و بێكاری و ناوشیاری كه‌م بكرێنه‌وه ، ئاسانكردنی فرسه‌تی هاوسه‌رگیری له‌به‌رده‌می گه‌نجاندا و دابنكردنی ماف‌و خوازه‌كانیان تاوه‌كو فرسه‌تێكی زیاتر بكه‌وێته به‌رده‌م گه‌نجان و ته‌نهای و بێكاری چیتر ڕوبه‌ڕوی ڕه‌شبینی و داڕمانی ده‌رونیان نه‌كات ، ڕێگرتن له به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان كه هۆكارێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه . ئه‌وی ئاشكرایه تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا رولهزیادبونه بۆی پێویسته رێكخراوه ئاینییه‌كان ڕۆڵی راستهوخۆو كاریگه‌ریان هه‌بێت وه‌ك بلاوكردنه‌وه‌ی وشیاری ئاینی و دانانی ڕێگه‌چاره‌ی شه‌رعی گونجاو له‌به‌رده‌م بنبڕكردنی ئه‌و تاوانه‌دا .
ڕۆڵی میدیا‌و ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه له كۆنترۆڵكردنی به‌رنامه‌و فیلم و موسهلسهلاته په‌خشكراوه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕی فرۆشتنی ئه‌و فیلمانه‌ی كه ئه‌بنه هۆی وروژاندنی سێكسی كه‌ئه‌مه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌و به‌داخه‌وه كۆنتڕۆڵێكی ئه‌وتۆ ناكرێته سه‌ر فرۆشتن وبهدهسختستنی ئه‌و فیلمانه ڕاسته‌وخۆ له‌ناو بازاڕه‌كاندا .
له‌راستیدا ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردن زۆرن ، هه‌ر له‌خێزان تا قوتابخانه تاده‌گاته ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و حكومییه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی ( مناڵان ، گه‌نجان ، ژنان ، خێزان ) كه بونیان له‌نیو هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌یه ئه‌توانن كاریگه‌ری راستهوخۆو ڕۆڵی جدیان هه‌بێت له وشیاركردنه‌وه‌ی تاك و هه‌وڵدان بۆ دانانی ڕێگه‌چاره بۆ كێشه‌كانی نێو خێزان كه لهسۆنگهیانهوه تاك توشی لادان و ڕه‌شبینی ئه‌بێت .
له‌كۆتایدا ویژدان سه‌نگی مه‌حه‌كی هه‌ر كارێك بێت له‌كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ڵبه‌ت تاوان له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا كه‌متره ، به‌ڵام ئایا مرۆڤه‌كان هه‌مویان وه‌ك یه‌ك به‌ویژدانه‌وه له‌گه‌ڵ راستییه‌كان مامه‌ڵه ئه‌كه‌ن ؟ تاچه‌ن ویژدان فه‌لسه‌فه‌یه‌كه بۆ ژیان ؟
سه‌رچاوه‌كان
موقع اخبار المكتوب
http://us.moheet.com/show_files.aspx?fid=218801
http://ar.shvoong.com/
youtube.com