کەژاڵ ئیسماعیل / بەشی دووەم : نورا یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی له‌نێو هه‌زاران كچانی سه‌ر شه‌قام كه له‌به‌ر هه‌ژاری و توندوتیژی وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵاتووه بۆ سه‌ر شه‌قام .. وه‌ك خۆی باسیلێوهدهكات له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا بووه كه براكه‌ی به‌زۆر سێكسی له‌گه‌ڵ كردووه له‌ژێر گوشاری لێدان وههڕهشهدا ،
دواتر له‌سه‌ر شه‌قام به‌هه‌مان شێوه دوچاری ئه‌و تاوانه بووه و دوگیان بووه ، ئێستا دایكی كچێكه‌و ناوی ناوه ( شیما ) ، نورا ئه‌ڵێت پیاوان گوێنادهنه ته‌مه‌نی كچان به‌س بزانن بێ خاوه‌نیت و له‌سه‌ر شهقامیت ئهتفڕێێن و له‌ژێر گوشاری ئازار‌و هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌ستدرێژی سێكسیت لێده‌كه‌ن ، ( نورا ) ته‌نها كچێك نییه كه بێویژدانانه ده‌ستدرێژی كرابێته سه‌ر به‌ڵكو نموونه‌ی ئه‌و كچانه‌یه كه ڕۆژانه له‌شه‌قام و شوێنه هه‌ژار نشینه‌كاندا ڕوبه‌ڕوی ئه‌و تاوانه ئه‌بنه‌وه .
تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی ته‌نها له وڵاتێكی هه‌ژاری وه‌ك میسر نه‌بۆته دیارده‌یه‌ك به‌جۆرێك له لاپه‌ڕه‌ی ( روداو ) ی ڕۆژنامه‌كاندا به‌چاوێكی ئاسایی بخوێنرێته‌وه .
ته‌ماشای ئه‌و وێنه‌یه بكه‌ن ، وێنه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن ٩ نۆ ساڵه‌و ناوی ( ام الخیره ) له‌وڵاتی مۆریتانیا له‌دایك بووه و دوای نه‌مانی خێزانه‌كه‌ی پوری بردۆتییه یه‌كێك له وڵاته‌كانی كه‌نداو تا بیداته پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌كاتێكدا ته‌مه‌نی ٦ ساڵان بووه ، به‌ڵام كوڕی پورێكی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ری ، بۆشاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه ماره‌یان بڕیوه له كوڕه‌كه تاته‌مه‌نی بۆته ٩ ساڵان و كوڕه‌كه ته‌ڵاقی داوه .
له‌ڕاستیدا نمونه‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی سێكسی بونه‌ته‌وه زۆرن وزۆر له‌وه زیاترن له بابه‌تێكدا توانای جێكردنه‌وه‌یان بكرێت ، تاوانه‌كه ڕۆژانه موماره‌سه ئه‌كرێت و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نێچیره‌كان مناڵ و ژنن و دواتر كۆمه‌ڵگه به‌چاوێكی ناشرین وبه‌دڕه‌وشت ته‌ماشایان ده‌كات ، ههندێكێكیان له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه ئه‌كوژرێن یان به‌زۆر ماره‌یان له كه‌سێك ئه‌بڕێت بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه ، هه‌ندێكیان له‌ماڵه‌وه هه‌ڵدێن و دوچاری دواڕۆژێكی مه‌ترسیدار ئه‌بن. یان ئه‌بنه نێچیری بانده‌كانی له‌شفرۆشی یان له‌نێو ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا ئه‌بنه خزمه‌تكار .
٭ ئه‌وی له تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی‌دا جێگه‌ی سه‌ڕسوڕمانه ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌یه له‌نێو خێزاندا واته دهستدێژیسێكسی ئه‌كرێته سه‌ر مناڵ یان كچی ناو خێزان له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیكه‌وه ( باوك ، برا ، باپیر ، مام ، خزمی نزیك ) كه ئه‌مه‌یان لوتكه‌ی دڕنده‌ی وبێویژدانی تاوانباران ده‌رئه‌خات ، وه‌ك كاریسه‌یه‌كی ئینسانی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌نێو چوارچێوه‌ی خێزاندا تاوانێكی تازه نییه به‌ڵكو له‌مێژه له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا ئه‌و تاوانه مومارهسهئهكرێت و له‌وانه‌یه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا وه‌ك تاوانێكی شاراوه ئه‌نجام درابێت و زۆریشمان له‌و تاوانانه بیستووه كه له‌ناو خودی خێزاندا له‌لایه‌ن باوك وبراو كه‌سی نزیكه‌وه ئه‌نجامدراوه به‌تایبه‌ت له‌نێو خێزانه ناوشیارودواكهوتوهكاندا ، مه‌رج نییه كه‌سی نزیك ده‌ستدرێژی راسته‌وخۆ بكاته سه‌ر مناڵ یان كچی خۆی به‌ڵكو به‌شودانی كچ له‌ته‌مه‌نی مناڵیدا و گۆڕینه‌وه‌ی به بڕێك پاره یان له‌بری خوێن ئه‌چێته خانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسییه‌وه له‌كاتێكدا مناڵێك مارهبكرێت له‌پیاوێك بێخوازی خۆی وبه‌زۆر ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی وجه‌سته‌یی پێكیانه‌وه نه‌به‌ستێت ئه‌نجامدانی كاری سێكسی له‌نێوانیاندا ئه‌چێته خانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسییه‌وه ، چون هه‌ر كارێك له‌ئه‌نجامی توندوتیژی ئه‌نجام بدرێت و ئازاری جه‌سته‌ی وده‌رونی له‌سه‌ر تاك جێبهێڵێت تاوانه .
له‌راستیدا ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مناڵ یان كچ له‌لایه‌ن كه‌سی نزیكه‌وه تاوانێكی دیار‌و نه‌شاراوه‌یه و له‌زۆربه‌ی وڵاته‌كانی دونیادا ڕوئه‌دات به‌ڵام ئه‌وی جێگه‌ی داخه كه له‌ولاته ئیسلامییه‌كاندا بۆته دیارده‌یه‌كی حاشاههڵنهگرو ڕۆژانه له شاشه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه‌وه له‌ڕیگه‌ی ئه‌وبه‌رنامه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه ئهوروژێنرێن وزۆرجار تاوانلێكراو وه‌ك شایه‌تحاڵێكی زیندو باس له‌و كاریسه ئینسانییه ئه‌كات كه روبه‌روی بۆته‌وه ، باس له‌چۆنێتی ده‌ستدرێژی كه‌سانی نزیكیان ئه‌كه‌ن وه‌ك ( باوك یان باپیر و براو مام ) هه‌ندێكیان باس له‌وه ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی چه‌ن ساڵێك له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه دست‌درێژی سێكسییان كراوه‌ته و له‌ژێر گوشاری هه‌ڕه‌شه‌و ترس‌دا نه‌یانوێراوه ڕاستی لای كه‌س بدركێنن ، بۆ نمونه كچێك له‌ووڵاتی فه‌له‌ستین ماوه‌ی ٨ ساڵ له‌لایه‌ن مامیه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ، سه‌ره‌تا ته‌نها له‌ڕێگه‌ی روژاندن ( موداعهبه ) دواتر هه‌موو هه‌فته‌ی جارێك كاری سێكسی له‌گه‌ڵ كردووه له‌كاتێكدا كچه‌كه ته‌مه‌نی ٨ ساڵان بووه ، ئه‌و خانمه له دیمانه‌یه‌كدا كه ناوی خۆی ئاشكرا ناكات و له‌فیلمێكی ڤیدێۆدا ته‌نانه‌ت ده‌موچاوی شاراوه‌یه ئه‌ڵێت سه‌ره‌تا نه‌مزانیوه چییه ، تا ته‌مه‌نم گه‌یشتۆته ده ساڵان دواتر هه‌ستم كردووه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه به‌ڵكو ئازارێكی جه‌سته‌ی و ده‌رونییه ، له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ڵێت تا ته‌مه‌نی پانزه ١٥ ساڵی به‌رده‌وام بوو مامم ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌نكم په‌ككه‌وته بو ئه‌بو من خزمه‌تی بكه‌م و چه‌ند جارێك ئه‌مویست به‌دایكم بڵێم به‌ڵام نه‌مئه‌وێرا و ئه‌مزانی ئه‌گه‌ر قسه بكه‌م ئهمكوژن ، دواتر ئه‌و خانمه له‌ڕێگه‌ی خوازبێنی كردنه‌وه توانیوێتی له‌ماڵی نه‌نكی ڕزگاری ببێت و كۆتای به‌و مه‌ئساته بێنێت .
ده‌ستدرێژی سێكسی له‌نێو خێزاندا نه‌ك بۆسه‌ر مناڵ یان كچی خێزان به‌ڵكو بۆسه‌ر ( خزمه‌تكار ) دیارده‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌قه له‌نێو وڵاته‌كانی كه‌نداودا به‌گشتی چون ئه‌و وڵاتانه به ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ناوبانگن و هه‌ر خیزانێكیان خزمه‌تكارێك یان زیاتریان هه‌یه و زۆربه‌یان له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه هاتون به‌مه‌به‌ستی ئیشكردن و هه‌ڵاتن له هه‌ژاری ، ئه‌و خزمه‌تكارانه زۆربه‌یان ڕوبهڕاوی ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌بنه‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵ یان كوڕه‌كانیان و گه‌ر ئه‌و ڕاستییه بدركێنن به تۆمه‌تی له‌شفرۆشی یان دزی ده‌ریان ئه‌كه‌ن یان تێكه‌ڵ بهباندهكانی له‌شفرۆشییان ده‌كه‌ن . ئاخر له‌كاتێكدا ژنێك بۆ رزگاربون له هه‌ژاری و په‌یداكردنی بژێوی ژیان ئه‌بێته خزمه‌تكار بۆ هاوكاریكردن و یاریده‌دانی خانه‌واده‌یه‌ك كهپیویسته وه‌ك ئه‌ندامێكی نێو خێزان چاوی لێبكرێت نه‌ك وه‌ك كاڵایه‌ك یان ئامێرێك بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه سێكسییه‌كانی پیاو .
ئه‌وی ئاشكرایه تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی كاریگه‌ری ده‌رونی و جه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه جێدێڵێت كه روبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی ئه‌بنه‌وه به‌لام ئایا كه‌و كاریگه‌رییه ڕۆژگار له‌یادی ئه‌باته‌وه یان له بیره‌وه‌ریدا ئه‌یسڕێته‌وه ؟ تاچه‌ن .. مانگێك .. ساڵێك .. به‌درێژایی ته‌مه‌ن ؟
ئایه ئه‌بێته هۆی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان وه‌ك ، خه‌مۆكی درێژخایه‌ن ، قه‌له‌ق و سترێكسی به‌رده‌وام ؟
ئایا كاریگهریلهسهر ڕه‌وشت وهه‌ڵسوكه‌وتی تاوانلێكراو جێده‌هێڵێت ؟
ئه‌مانه‌وه گه‌لێك پرسیارگه‌لی دیكه پێویتستیان به وروژاندن هه‌یه بۆ گه‌ران به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی وه‌لامێكی ڕاست ودروستدا .
به‌شی دووه‌م
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
هۆڵندا