ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه‌و رۆژانه ژماره‌یه‌كی گه‌وره مرۆڤ له‌ناو ئه‌بات وزیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ناچاركردووه له ماڵ بمێننه‌وه وه‌ك رێگه‌گرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی و بڵاوبوونه‌وه‌و ئه‌و بارودۆخه بووه‌ته مایه‌ی به‌دبه‌ختی بۆ هه‌مووان به تایبه‌ت بۆ هه‌ژاران و له پاڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هه‌ژاری و برسێتی بڵاو بووه‌ته‌وه.
به هۆی كۆرۆناوه باسی ده‌زگاكانی خێرخوازی گه‌رمه‌و، حزبه‌كان كه‌وتوونه‌ته كێبركێ و پاره كۆكردنه‌وه‌و هه‌رچه‌نده ئامانجی ئه‌و ده‌زگانه خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه وه‌ك بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌و فێركردن و پێشخستنی كۆمهڵگاو یارمه‌تێدانی خه‌ڵكی لێقه‌وماوو، كاركردن به‌بێ جیاوازی ئاین و ره‌گ و تایفه و پێست به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجار له به‌ر زاڵبوونی بیری حزبایه‌تی ئاراسته‌كه‌ی ئه‌گۆردرێت.
ده‌زگاكانی خێرخوازی قازانج نه‌ویسته‌و بۆ جێبه‌جێ كردنی ئامانجی به‌رزو گه‌وره‌ی وڵات به‌بێ جیاوازی و دوور له حزبایه‌تی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن و، كار بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری و بارگرانی خه‌ڵك ئه‌كه‌ن و هه‌روا بۆ بتهكردنی مافه بنه‌ره‌تییه‌كانی مرۆڤ و ژینگه‌و كۆمه‌ڵگا له رێی راهێنان بۆ كه‌سانی بێكار بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كه‌سانی خاوه‌ن به‌رهه‌م و، له هه‌ندێ وڵات ده‌زگاكان یارمه‌تی لاوان ئه‌ده‌ن و ئه‌بنه زامنكردنی پێداویستییه‌كانی هاوسه‌رگیری و، كار بۆ جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كان و كه‌سانی نه‌خوێنده‌وارو بێ ئه‌زمون ئه‌دۆزنه‌وه.
له زوربه‌ی وڵاتان ده‌زگاكانی خێرخوازی به شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كی دانه‌مه‌زراون به‌ڵكو ئه‌بێت هه‌موو ئامانجه‌كانی به پێی به‌رپرسیاره‌تی یاسایی بێنته‌دی و بار قورسی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له رێی گه‌شه‌دان به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لایتییه‌كان سوك بكات و له هه‌مان كاتدا بایه‌خبدات به مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌وڵبدات هه‌ژاری نه‌مێنێت و سواڵكردن بنبر بكات.
ده‌زگاكانی خێرخوازی بۆ كار‌و چالاكییه‌كانی پشت به یارمه‌تی و كۆكردنه‌وه‌ی پیتاك و هاوكاری دارایی ئه‌به‌ستێت و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵك و رێكخراوه‌و داموده‌زگاكانی ناو كۆمه‌ڵگایه‌و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ سوودی تاك وحزب و به‌رپرس و كه‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌كاربهێنرێت و، ئه‌بێت بۆ خۆشی ئه‌و كه‌سانه بێت كه له ژیانیاندا تووشی ناخۆشی و شه‌رو كاره‌سات بوونه‌ته‌وه‌و بۆ خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و، بێ له هاوكاری دارایی پیتاك وه‌ك جلوبه‌رگ، پێڵاو‌و خواردن رۆڵیان هه‌یه و، ئه‌م ده‌زگانه دابه‌ش ئه‌بن به سه‌ر: پاراستنی ژینكه، پاراستن و یارمه‌تیدانی ئاژه‌ڵ، وه‌ده‌ستهێنانی ده‌رمان و عیلاجی نه‌خۆشه‌كانی شیرپه‌نجه و هتد …
زۆر كه‌ره‌ت پاره‌و پیتاكی كۆكراوه به‌شی كاروباری ده‌زگاكان ناكات بۆیه روو له سه‌رچاوی دارایی تر ئه‌كه‌ن وه‌ك ئاهه‌نگگێران وچالاكی جۆراوجۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنه یان فرۆشتنی شتومه‌ك و به‌رهه‌می سه‌ر به ده‌زگاكان و، به‌و شێوه‌یه‌ش باری ئابووری ئه‌بوژێته‌وه‌و یارمه‌تی بۆ هه‌ژاران و هه‌تیوان زیاتر ئه‌بێت و، یارمه‌تییه‌كان ئه‌درێن به خه‌ڵكانی نه‌خۆش و پیرو په‌ككه‌وته‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌كان و ئاماده‌كردنی داوده‌رمان و جاروبار نه‌شته‌رگه‌ری كردن بۆ لێقاوماوان و، له رێی بیرلێدان یارمه‌تیدانی ده‌وڵه‌ت ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌و شوێنانه ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یان نییه.
ده‌زگاكانی خێرخوازی له زۆر رووه‌وه یارمه‌تی پێشكه‌ش ئه‌كه‌ن وه‌ك كردنه‌وه‌ی خولی فێركردن وپه‌ره‌دان به بواره‌كانی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ، بایه‌خدان به كێشه‌كانی ژنان و به‌رگری له مافه‌كانی و چالاككردنی رۆڵیان له ناوكۆمهڵگاداو، هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گیروگرفتی چه‌وساوه‌كان و، به‌شداریكردن بۆ لابردنی بارسه‌نگی له سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی تووشی زه‌ره‌روزیان بوونه‌ته‌وه‌و، بایه‌خدان به لاوان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی باری رۆشنبیرییان سه‌باره‌ت به دیموكراسی، ئازادی، مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌روه‌ری یاسا و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی.
تا ئێستا ژماره‌یه‌ك چاوچنوك و چاوبرسی هه‌ن بوونی ئه‌م جۆره ده‌زگانه له پێناو كاری نه‌شیاوو ناشه‌رعی ئه‌قۆزنه‌وه یان له پاره‌ی ئه‌م ده‌زگانه ئه‌ده‌ن به هونه‌رمه‌ندان به نیازی ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان ده‌زگای نوێ دابمزرێنن و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن پاره‌ی زۆرتر كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و، ئه‌و كات ده‌ستبه‌سه‌ر پاره‌كه ئه‌گرن و بۆ خۆیان خه‌رجی ئه‌كه‌ن.
لای خۆمان به‌رپرسان حزبایه‌تی به ده‌زگاكانی خێرخوازی ئه‌كه‌ن و نموونه‌ش زۆره‌و له‌وانه له كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری ده‌ربه‌ندیخان له شه‌وی 12/11/2017 زیانێكی زۆر به‌ر شار‌و خه‌ڵكه‌كه كه‌وت و، زیانه‌كانیش به ( 19) ملیار دینار خه‌مڵێندرا بێ ئه‌وه‌ی 4 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون و جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆكی حكومه‌ت نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێندا كه حكومه‌ت قه‌ره‌بووی زیانه‌كان ئه‌كات به‌ڵام له‌مرۆدا زیان لێكه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌كه نێگه‌رانن وحكومه‌ت هیچی نه‌كرد به‌ڵام رێكخراوه‌كان سه‌ر به پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تر هه‌ندێ خێوه‌ت ، به‌تانی، سوپا‌و ئازووقه‌یان دابه‌ش كرد‌و جێی ده‌ستخۆشییه و، ئه‌وه‌ی جێی ره‌خنه‌و گازنده‌یه هه‌ر یه‌ك له‌و حزبانه دووچاوگی و جیاوازییان كرد‌و، یه‌كه‌م بۆ ئه‌ندامه‌كانی خۆیان و دووه‌م بۆ لایه‌نگیرانیان و ئه‌وه‌ش مایه‌وه بۆ لێكه‌وتوان و لێقه‌وماوان و، باشتر وابوو هه‌رچی هه‌بوو بدرایه به ده‌ست به‌رپرسانی حكومه‌ت له شاره‌كه و له رێی ئه‌وان دابه‌ش بكرایه
كێبركی له نێوان حزبه‌كان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر پارتی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌یه، ئه‌وا یه‌كێتی ده‌زگای مرۆیی مامی هه‌یه كه ناسنامه‌كه‌ی ئه‌ڵێت رێكخراوێكی قازانج نه‌ویسته و، كێبركی به‌ناوی خێرخوازی له نێوان كوره‌كانی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی هه‌یه و، كه‌س نازانێت پاره و سامانی ئه‌و رێكخراوهانه چه‌نده؟ و ، له كوێوه هاتوون؟ و، چۆنچۆنی خه‌رج ئه‌كرێن؟ و، جارێكیان یه‌كێك له‌و كورانه گۆرانیبێژێكی ئه‌مرێكی بانگهێشت كرد‌و بوو بووه مایه‌ی زه‌ره‌رو خه‌ڵكێكی كه‌م چوون بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌و كابرای ئه‌مریكی چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌رگرت و خێۆخوازییهكه شكستهێنا. .
6/4/2020