بۆ ئه‌وه‌ی لهكاروچالاكییه هونه‌رییه‌كانی خاتوو ده‌ریا خالیدی هونه‌رمه‌ند ئاگاداربین، راوبۆچوون‌و تێبینیه‌كانی خۆیمان له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی هونهریو گۆرانی پێ بڵێ، به‌پێویستمان زانی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی خواره‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ده‌ریا خالید ئه‌نجام بده‌ین:
ده‌ریا خالید له‌رێكه‌وتی 14/6/1985 له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڕه‌كی كانێسكان له‌دایك بووه‌و خاوه‌نی 6 كلیپ‌و گۆرانییه‌و ئێستا له هه‌نده‌ران له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
ديدار: پشتیوان عوسمان
–له‌به‌رچی كاره‌كانت به پچڕپچڕی دهبینرێنو بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟.
+له‌به‌رئه‌وه‌ی من كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بووم سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێك نیم به‌پێی توانا ماددیه‌كانی خۆم هه‌وڵم داوه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی گۆرانییه‌كانم، به‌دڵنیاییه‌وه له‌به‌ر ئه‌و هۆیه به‌رهه‌مه‌كانم به‌رده‌وام نابێت، تا ئێستا جگه له گۆرانی (چاوه‌ڕوانی)م به سوپاسه‌وه بزاڤی رۆشنبیری ئه‌ركی تۆماركردنی گرته ئه‌ستۆ. گۆرانی نوێیهكهشم كه ته‌نها كاری تۆماركردنی ده‌نگم بۆ كردووه هێشتا كلیپی بۆ نه‌كراوه به سوپاسه‌وه رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت هاوكاری كردم، به‌هیوای له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاری كلیپی بۆ بكه‌م.
–له‌كاره هونه‌ریه‌كان كێ له‌پشت ده‌ریا خالیده‌و یارمه‌تی ده‌دات؟.
+وه‌ك هونه‌رمه‌ند مامۆستا سالار زۆر هاوكاری كردوووم جگه له دوا به‌رهه‌مم نه‌بێت؟.
–له‌رووی هونه‌ری ئاستی كچانی كورد چۆن ده‌بینی؟.
+ئاسته‌كان جیاوازن له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام خۆش به‌ختانه له‌گه‌ڵ ئاسته جیاوازییه‌كانیش ژنان‌و كچان به‌رێژه‌یه‌كی باش ئه‌بینرێن كه كاری هونه‌ری ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش جێی دڵخۆشی منه، ئه‌گه‌ر ئاسته‌كانیش به‌پێی پێویست نه‌بن به‌رده‌وام بوونی له‌كاری هونه‌ری ده‌بێته هۆی په‌روه‌رده‌كردن‌و پێگه‌یاندنی له ئاینده‌دا.
–تێكست‌و میلۆدی ئێستای هونه‌ری گۆرانی گوتن چۆن ده‌بینی؟.
+ئێستا ئه‌توانم بڵێم گوێ گرمان هه‌یه له به‌رئه‌وه‌ی كاره‌كانمان به‌ره‌و باشی ئه‌ڕوات، جاران گوێگرتنمان بۆ گۆرانی فۆلكلۆر بوو.
–له‌گۆرانیدا چ شێوازێكت پێ باشه؟.
+گۆرانی شێوازی زۆره، به‌ڵام من حه‌زم به‌شێوازی غه‌ریبیه.
–لاسایی كردنه‌وه به‌مانای “لاسایی كردنه‌وه”یه، یاخود زیندوكردنه‌وه‌ی گۆرانی گۆرانیبێژانی رابردوون؟.
+به‌مانای تازه‌كردنه‌وه‌ی گۆرانی‌و گۆرانیبێژانی رابردوونو به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وه قیاس بی بۆ هه‌موو كه‌سێك، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه وه‌كو نوێكردنه‌وه، هه‌ندێك هه‌یه به‌مانای لاسایی كردنه‌وه لاسایی گۆرانی بێ‌ژان ده‌كاته‌وه.
–له‌كاری هونه‌ریدا له‌نێوان ستایلی كۆن‌و ئێستادا كامه‌یانت پێ باشه؟.
+ناتوانم مقارنه‌ی بكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ستایلی كۆن تام‌و چێژێكو گوێگری خۆی هه‌یه چه‌نده‌ها ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه له‌لای زۆبه‌ی كه‌س ئێستا كۆن نابێ ، وه ستایلی نوێش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام له ستایله نوێیه‌كانیش كاری زۆر جوان ئه‌بینرێن..
–جگه له هونه‌ر ویستوته له‌كام ده‌رگای تر بده‌یت؟.
+ویستومه بخوێنم.
–هونه‌ر ئارامیت پێ ده‌به‌خشێ، وه‌رزش له‌شی ساغ، كامیان به‌لای تۆ گرنگتره؟.
+هه‌ردووكیان گرنگن به‌نسبه‌ت منه‌وه تاراده‌یه‌كی زۆر ئه‌توانم بڵێم ته‌واوكاری یه‌كترن به‌تایبه‌تی بۆ هونه‌ری گۆرانی زۆر پێویسته.
–به‌لای به‌ڕێزت جیاوازی نێوان هانده‌ری (جه‌ماوه‌ری) گۆرانی‌و وه‌رزش چییه؟.
+هه‌ر یه‌كه له‌و بوارانه‌ی ژیان هونه‌ر بی یان وه‌رزش جه‌ماوه‌رو هانده‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تی گۆرانی‌و موزیك لای ئێمه، مرۆڤ زۆر جار ههستو كێشه‌كانی خۆی له‌گۆرانییه‌كه ئه‌بینێته‌وه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای ئێمه كچان و ژنان به‌هۆی داب‌و نهریتو كلتوره‌وه وه‌ك هانده‌ری وه‌رزشی كه‌مترن.
–تۆ وه‌رزشت كردووه؟ ئایا ئێستاش وه‌رزش ده‌كه‌یت؟.
+به‌ڵێ كردوومه‌و ئێستاش به‌پێی كات وه‌رزشی راكردن‌و مه‌له‌وانی ده‌كه‌م.
–یاری تۆپی پێ دیارترین یارییه، تۆ هانده‌ری چ یانه‌و وڵات‌و یاریزانێكی؟.
+هانده‌ری وڵاتی ئیسپانیا‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و یاریزان میسیم.
–ئه‌گه‌ر به‌ڵێنێك بده‌یت دهیگنهینیته سه‌ر؟.
+به‌ڵێ ئه‌كید من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی به‌ڵێن ناده‌م ئه‌گه‌ر زۆر دڵنیا نه‌بم لێی كه بهڵێنیشمدا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌بێ بیبه‌مه سه‌ر.
–رقت له‌چی ده‌بێته‌وه؟.
+درۆ‌و دوو روویی.
–كێ خۆشه‌ویسترین كه‌سته؟.
+باوكم‌و دایكم‌و به‌تایه‌بتی دایكم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر هیلاكی ژیانی ئێمه بووه‌و ته‌نها ئه‌مه‌ش نا لایه‌زال ئێستاش خه‌ریكی كاری ئافره‌تانه، ئه‌توانم بڵێم باشترین دایكم هه‌یه.
–دوا كاری هونه‌ریت چییه؟.
+دواكاری هونه‌ریم گۆرانیه‌كه به‌ناوی ( قه‌ده‌ر) هۆنراوه‌ی (به‌ختیار فه‌ره‌ج)و ئاوازی هونه‌رمه‌ند (جیهان ئیبراهیم خه‌یاته‌و مۆزیكی هونه‌رمه‌ند (ئارا) ئاماده‌ی كردووه