وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: دارا ئه‌حمه‌د :تریسا به پیلانی کوشتنی هاوسه‌ر و زڕکوره‌که‌ی تاونبار کرا، له ناوه‌ندی چاککاریی گرینسڤیڵ له ڤێرجینیا گیانی له‌ده‌ستدا. (تریسا لویس)ی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵه که پێوانه‌ی هۆشی به ٧٢ له‌به‌رچاوگیرا، یه‌که‌مین ژنه له ڤێرجینا له ساڵی (١٩١٢)ه‌وه له‌سێداره بدرێ. تریسا لویس ئه‌مڕۆ به‌یانی سه‌رله‌زوو پاش ئه‌وه‌ی له ناوه‌ندی چاککاریی گرینسڤیڵ ده‌رزییه‌کی کوژه‌ریان لێدا گیانی له‌ده‌ستدا.
جێبه‌جێکردنی له‌سێداره‌دانه‌که سه‌ریگرت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که پارێزه‌ران و ناودارن ناڕه‌زاییان پیشاندا هه‌روا ئه‌وانه‌یتر که پیانوابوو ده‌بوو ببه‌خشرێ چونکه پێوانه‌ی هۆشه‌که‌ی نزم بوو. به پێی یاسای ئه‌مه‌ریکا، هه‌رکه‌سێک پێوانه‌ی هۆشی له ٧٠ دا بێ سزای له‌سێداره‌دان نایگرێته‌وه. پێوانه‌ی هۆشی تریسا ٧٢ بوو. ته‌مه‌ن ٤١ ساڵه به پیلانی کوشتنی جولیان لویسی هاوسه‌ری و چارلز لویسی زڕکوڕی تاوانبار کرا. ئه‌و دوو پیاوی له‌به‌رابه‌ر سێکس و پاره رازیکرد بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی کوشتن، هه‌ردوو پیاوه‌که به زیندانیی (به‌درێژایی ژیان) سزا دران.
دوا رۆژی خۆی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی به‌سه‌ربرد، خزمه‌تگوزاریی چاککاریی ڤێرجینیا گوتی: ئه‌و داوای دوا ژه‌مه‌خواردنی کرد که پێکبێ له سینگی مریشکی سۆرکراوه و شیرنه‌مه‌نی و (دکتۆر بیبه‌ر). له دوا چرکه که‌مه‌کانی ژیانی نزای کرد و ده‌ستی له‌نێو ده‌ستی قه‌شه‌که‌ی و )جیم رۆکاب(ی پارێزه‌ری نا. ده هه‌نگاوی نا له ژووره‌که‌ی خۆییه‌وه تا ژووری سێداره‌که ئه‌و جێیه‌ی که لێی به‌سترایه‌وه. شاهێده‌کان گوتیان زۆر ترسئامێز هاته به‌رچاو.
(کاسی کلیفتۆن)ی زڕکچی تریسا، له ژووری به‌رامبه‌ردا بوو به هۆی ئاوێنه‌یه‌کی دوو روو به‌ری بینین له تریسا گیرا بوو. په‌رده دادرایه‌وه له‌و کاته‌ی که تیوبه‌کانی لێبه‌سترا و پاشان بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م کرایه‌وه. تریسا گوتی: ”ده‌مه‌وێ کاسی بزانێ تۆم خۆشده‌وێ و من زۆر داوای لێبووردن ده‌که‌م”. بانگهێشته‌کانی لێبووردن له لایه‌ن (بۆب مه‌کدۆناڵ(ی دادوه‌ری ڤێرجیننیا ره‌تکرایه‌وه، که گوتی هیچ ”به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز” له‌وێدا نییه. هه‌روا ئه‌و ئیسئنافهش ره‌تکرابۆوه که بۆ دادگای باڵای وڵاته یه‌کگرتوه‌کان کرابوو. دوا له‌سێداره‌دانی ژن له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی ٢٠٠٥ بوو ئه‌و کاته‌ی که فرانسیس نیوتن له ته‌کساس ده‌رزی لێدرا. دوا ژن که له ڤێرجینیا له سێداره‌درا ڤیرجینیا کرستیان بوو له ساڵی ١٩١٢، به هوی ئه‌وه‌ی که خاوه‌نکاره‌که‌ی خنکاندبوو.
هانده‌ری تریسا به پله‌ی یه‌ک پاره بوو. مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو ٢٥٠ هه‌زار دوڵار (١٦٠ هه‌زار پاوه‌ند) له بیمهیهک هه‌ڵگرێ له پلانی چارلز لویس که ده‌ریهێنابوو، ئه‌وه‌ی که راگوزه‌ری باوکی کرابوو له کاتی مردنیدا. ئه‌و ماسی‌و شالنبێگهر، ئه‌و که‌سه‌ی په‌یوه‌ندیی سێکسیی له‌گه‌ڵ هه‌بوو، و (رۆدنی فوڵه‌ر)ی دامه‌زراندبوو بۆ ئه‌نجامدانی کاری کوشتن. له ساڵی ٢٠٠٢، له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی چوونه سه‌ر جێگه به‌ڵام هه‌ڵستا بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکه و به‌ستانه‌وه‌ی سه‌گ له ژوورێکی تر. ئه‌نجا ماسیۆ و رۆدنی ته‌قه‌یان له هاوسه‌ره‌که‌ی و زڕکوڕه‌که‌ی کرد.
تریسا پێش ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس بکا ٤٥ خوله‌ک چاوهڕوانیکرد، به‌ڵام هێشتا هاوسه‌ره‌که‌ی زیندوو بوو و به پۆلیسی گوت که ئه‌و ده‌زانێ کێ به‌رپرسبوون له‌وه، دوایی پاش چه‌ند رۆژێکی که‌م دانی پێدانا. نزیکه‌ی ٦ هه‌زار که‌س واژۆی ئه‌و داخوازینامهیان کرد که داوای ده‌کرد لێیببوردرێ، له به‌شێکدا له‌به‌رئه‌وه‌ی له داواکه‌ی خودای دۆزتوتهوه و له بهشکیشکدا له‌به‌ر ئه‌و نادادییه ئاشکرایه‌ی که سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌وی دا له کاتێکدا که ژیان به دوو پیاوه‌که به‌خشرا.
سه‌رۆکی ئێران، مه‌حمود ئهحمهدینهژاد، له سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌فته‌یه له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ نیویۆرک ئاماژه‌ی به‌و که‌یسه دا، گوتی رۆژاوا ستانداردێکی دووانه‌ی هه‌یه – ره‌خنه له ئێران ده‌گرێ له‌سه‌ر سزای به‌ردبارانکردنی ژن وه‌لی شکستی هێنا له‌وه‌ی که هه‌مان تووره‌یی توند له که‌یسه‌که‌ی تریسا پێشان بدا.
______________________________________
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی گاردیان:
http://www.guardian.co.uk/world/2010/sep/24/teresa-lewis-lethal-injection-virginia
تێبینیی: ئه‌وه ئازادیی و مافی مرۆڤه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا و دیموکراسییه‌که‌ی رۆژاوایه و که‌سیش نییه نه‌زانێ (شه‌رع و جیهاد و به‌هه‌شته‌که)ی ئیسلامیی ئیران و خولیای تێکڕای ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه دینییه‌کان چین! له رووکه‌شدا وه‌ک دوو جه‌مسه‌ری جوایه‌ز خۆنیشان ده‌ده‌ن که‌چی له راستییدا هه‌مان کار و کرده‌وه‌ی دژ به ماف و ئازادییه‌کانی ژنان و منداڵان و چین و توێژه هه‌ژاره‌کان و سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی ئه‌نجامده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت خه‌ریکه گیانداران و ئاو هه‌وا و تێکڕای دار‌و به‌ردی ئه‌و سروشته له‌به‌رده‌ستیاندا به‌ره‌و نه‌مان و تێکچوون و پووکانه‌وه بچن – وه‌رگێڕ -.
٢٦٩٢٠١٠ – له‌نده‌ن