ئوسامە گوڵپی: ئه‌گه‌ر ناو پێناسه‌ی یه‌كه‌می مرۆڤ بێت لای هاو ڕه‌گه‌زه‌كانی. ئه‌گه‌ر ناو یه‌كه‌م وشه بێت كه به گوێی زارۆكدا ئه‌وترێت و ئه‌هۆنرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ناو یه‌كه‌م وێنا بێت بۆ داهاتووی منداڵان. ئه‌گه‌ر هه‌موو حه‌ز و خواسته‌كان له چه‌ند پیتێكێكی وشه‌یه‌كدا كۆ كرابنه‌وه و گشتگیری ژیانێك بن.
ئه‌وا سه‌خت نییه گه‌ر بیر له كات و ساتی له دایك بوونی كۆمه‌ڵێك كه‌س بكرێته‌وه، هیوا و ئاواتی دایك و باوكیان به‌رجه‌سته بكرێت و ڕۆح بكرێت به به‌ر یاده‌وه‌ری له مێژنهیان و پرسیار بكرێت ئاخۆ ته‌لیسمی ئه‌و ناوانه له نێو نه‌چوون؟! ئه‌بێت ناو گه‌لێكی وه‌ك ڕوو خۆش،دڵخۆش،ئاره‌زوو،ئازاد،سه‌رفراز،نازدار هێشتا بزه‌ی سه‌ر لێوان و گه‌رم و گوڕی ژیان و پێخه‌فی گه‌رمی زستان و ڕه‌شماڵی فێنكی هاوینان له ئامێزی گرتبن،یاخود برسێتی و بێ كاری و بێ ماڵی و بێ كه‌سی و بێ حكومه‌تی و بێ سه‌ركرده‌یی و دزی و گه‌نده‌ڵی و بێ دادی خۆشی ژیانی لێ هه‌ڵچنیون.
گه‌ر بڕوانرێته پرۆسه‌ی ناونانی زارۆكی تازه له دایك بوو،ده‌بینرێت كه كۆمه‌ڵه فهكتهرێك ده‌بنه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ دانان یان دا نه‌نانی ناوێكی دیلری كرا‌و له بۆ زارۆكێك. به ده‌ر له یهكگیری و ڕێكه‌وتنی كه‌سانی نزیك،شوێن و كات و بارودۆخ زۆر به گرنگییه‌وه له به‌رچاو ده‌گیرێت. ده‌كرێت كه‌سێكی گه‌شبین سه‌ره‌ڕایی ناخۆشی و نه‌هامه‌تی ژیانی خۆی زارۆكه‌كه‌ی ناو بنێت ئومێد چونكه له چاوانیدا ئومێد ده‌بینێت،به هه‌مان شێوه كه‌سێكی ئازادی لێ زه‌وت كرا‌و به هه‌زار ئومێده‌وه زارۆكه‌كه‌ی ناو ده‌نێت ئازاد. ده‌كرێت كه‌سێكی ناز هه‌ڵنه‌گیراوی بێ كه‌س و كاریش كچه‌كه‌ی ناو بنێت به‌ناز به‌و هیوایه‌ی ناسك و نازدار به‌خێو بكرێت و خۆزگه و خواستی به‌دی بێت و ڕۆژێك ئه‌م دایك و باوكی به نازه‌وه بدوێنێت.
هه‌موو ئه‌وانه گرهون له‌سه‌ر داهاتوو،داهاتوویه‌ك كه پێشبینی ئه‌ندازه ناكرێت و زانینیشی زۆر سه‌خته،به كوردی و به كورتی خۆ دانه ده‌ست به‌ختی چاره‌نوسه و بێ ئه‌وه‌ی ناوی نه‌وه‌كان له په‌رتوكی چارهنوسسدا خوێندرابێته‌وه یان بخوێندرێته‌وه. هه‌ر بۆیه زۆر جار ناوێكی نه‌گونجاوی ئاوێته به ئاواته بێ بنه‌ماكان به‌كار ده‌هێنرێت یاخود به‌كار هێنراوه. ئێستای كوردستان ده‌یسه‌لمێنێت باو باپیران به هه‌ڵه‌داچوون گه‌ر تروسكاییه‌كیان به‌دی كردبێت له ژێر سایه‌ی “حكومه‌تی خۆماڵیدا” كه هه‌ر ڕۆژه به جۆرێك نائومێدی ده‌بارێنێت و لافاوی خوێنی پێ هه‌ڵ ده‌كات. ئه‌مڕۆ “به‌ناز” و سبه‌ینێش خوا ده‌زانێت كام خێر له خۆ نهیوی ناو شیرین خۆی ده‌كاته میوانی گڵ.
ئاخۆ گه‌ر “به‌ناز” له دوا هه‌ناسه‌یدا كه‌سێكی ناو بنایه چلۆن ناوی ده‌نا؟! ده‌بێت “به‌ناز” به دوكه‌ڵی جه‌سته‌ی وشه‌ی “كوردستانی” نه‌كردبێته تاریكستان؟! تۆ بڵێی به ناوه بۆ دانراوه‌كه‌ی قایل بوو بێت یاخود ناوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی كه بێ نازه؟! ئایا “به‌ناز” ڕه‌شبین بوو به “نه‌وه‌كانی” و مه‌به‌ستی ڕه‌شی دوكه‌ڵی جه‌سته‌ی بوو،یاخود گه‌شبین بوو به “كوردستان” و به سوتانی جه‌سته‌ی “تاریكستانی” بۆ ڕۆشن كردینه‌وه؟!