گفتوگۆی: ئه‌رسه‌لان مه‌حمود : ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: كه‌ژاڵ، شیعر‌و مۆسیقا‌و، گوتن، ده‌یه‌وێ چیتر بخاته سه‌ر كۆی خه‌رمه‌نی ئه‌و خزمه‌ته‌ی به میلله‌ته‌كه‌ی ده‌كات؟ له ئێستادا مژوڵی چین؟ چی ده‌خوێنن؟ ئایا هاوسه‌نگی نیوان ( مۆسیقا، گۆرانی، نوسنی شیعر، چۆن ده‌پارێزران؟ كامیان زیاتر كاتی ئێوه‌ی بۆخۆی بردووه؟ پێتان وایه دواجار له‌كامیاندا سهركهوتتر بێنه ده‌ر؟
كەژاڵ ئادەمی:هه‌رده‌م هه‌وڵم ئه‌وه بوه که شیعره‌کانم زایه‌ڵه‌ی هه‌ست و ئاوات و هاوار و ئه‌وینی ژنی کۆمه‌ڵگاکه‌م بێت. ده‌نگم هاژه‌ی ڕوباری خۆشه‌ویستی و عه‌شق به نه‌ته‌وه‌که‌م بێت و مۆسیقاکه‌م چرۆیێک بێت له باخی به‌رینی مۆسیقای کوردی‌دا.
له ئێستادا له پاڵ چالاکیه هونه‌ریه‌کانمدا له زانکۆ سه‌رقاڵی خوێندنم له بواری مێژوی مۆسیقا و هه‌روه‌ها ئیشیش ده‌که‌م.
مۆسیقا و شیعر و گۆرانی سێ کۆڵه‌که‌ی ژیانی منن و ده‌ست له‌ملانی یه‌کتر ده‌بنه هۆی هیوای من به داهاتو و ئۆقرهدهری ڕۆحی ئاڵۆزی من و هاورێی شه‌وگاری ته‌نیایی منن.
زۆربه‌ی کاته‌کانم له قۆناغی ئێستامدا ته‌رخانی گۆرانی کردوه. هه‌رده‌م تێکۆشانم ئه‌وه‌یه که به‌رهه‌مه داهاتوهکانم دوپات کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه پێشوه‌کانم نه‌بێت. بێ‌وچان تێده‌کۆشم ته‌کنیکی ده‌نگم به‌رمه ئاستێکی به‌رزتره‌وه و به‌رهه‌مه‌کانم خاوه‌نی ئاستێکی به‌رزی هونه‌ری بن.
کات و زه‌مه‌ن ده‌بێت وڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه که له داهاتودا له کام بواردا سه‌رکه‌وتو ده‌بم به‌ڵام ئه‌وه به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم که شیعر تا دوایین هه‌ناسه‌كانم هاورێم ده‌بێت و له‌گه‌ڵم ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: زۆر مناڵ بوویت كه ( سه‌قز )ـی شوێنی لهداكبوونتان جێهشتووه، 11 ساڵیشه له‌وڵاتی سوید ده‌ژی، كه‌چی له‌هه‌ست و سۆزێكی نزیك و به‌رزیشه‌وه گۆرانی ده‌چڕن، ئه‌و هۆكارو كاریگه‌ریانه چین كه‌ژاڵ له‌م ئاسته‌دا ببینین؟
كەژاڵ ئادەمی:کاتێک دڵ قسه‌ی زۆری پێ بێت بۆ وتن به هه‌مو شێوازێک تێده‌کۆشی به‌یانی بکات. منیش هه‌مو هه‌ست و خه‌فه‌ت و شادیه‌کانم به باشترین شێوه له ئامێزی شیعر و گۆرانیدا ده‌توانم بدرکێنم. دیاره من دور له وڵاته‌که‌م ده‌ژیم به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه‌م فه‌رامۆش نه‌کردوه که کێم و له کوێوه هاتوم. شیعر و گۆرانی و مۆسیقا ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان من و ڕابردوی من و نیشتمانی من. ڕابردو و نیشتمانێک که خۆشم ده‌وێت و شانازی پێوه ده‌که‌م.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: كه وابوو، با بزانین كه‌ژاڵ چۆنبوو بواری گۆرانی گوتنی هه‌ڵبژارد، لهكوێیهوه ده‌ستی پێكرد، ئایا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵكشانێكی له‌و چه‌شنه بوون هه‌ر چه‌ن له‌سه‌ره‌تادان كه‌چی قۆناغێكی باشیشتان بریووه؟
كەژاڵ ئادەمی:من هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه به نوسینی شیعر یه‌که‌م هه‌نگاوم نابوه ناو دنیای هونه‌ر. له ته‌مه‌نی 15 ساڵاندا بۆ فێر بونی ئامێری که‌مان چومه خزمه‌ت مامۆستا عه‌لی شه‌کوری. کاتێک مامۆستا ئاگادار بو شیعر ده‌نوسم داوای لێکردم که گوێبیستی ده‌نگم بێت. به‌بیستنی ده‌نگم هه‌ستی به‌وه کرد که ئه‌م ده‌نگه بۆ ئه‌وه ده‌بێت په‌روه‌رده بکرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی که بۆ مۆسیقا بوم و به ڕینوێنی مامۆستا بڕیارم دا که شیعره‌کانم ئاوێته‌ی مۆسیقا بکه‌م و له ئامێزی گۆرانیدا بیگه‌یێنمه گوێی خه‌ڵکه‌که‌م. ساڵی 2006 ئه‌که‌م ئاڵبۆمی گۆرانیم به ناوی جوانترین وشه که سه‌رجه‌م گۆرانیه‌کانی هۆنراوه‌ی خۆم بون پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ر کرا. من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به دڵێکی پاکه‌وه که خۆشه‌ویستی به هونه‌ر تێیدا شه‌پۆلی ئه‌دا ده‌ستم دایه گۆرانی وتن و ئیمان و بڕوام بو به‌و ئیشه‌ی که ده‌یکه‌م. هه‌ر وتهیێکیش که له دڵه‌وه بێته ده‌ر بێگومان ده‌نیشێته سه‌ر دڵی خه‌ڵکیش. به خۆشیه‌وه له به‌رهه‌مه‌کانم پێشوازی کراوه و ئه‌مه به‌و مانا نیه که ئیدی من به مه‌به‌سته‌که‌ی خۆم گه‌یشتوم و پێویست ناکات درێژه به تێکۆشانم بده‌م. ئه‌م پێشوازیه هانده‌رمه که زۆرتر له ڕابردو هه‌وڵ بده‌م بۆ پێشکه‌ش کردنی به‌رهه‌می ڕازاوه‌تر تا به‌م شێوه وڵامده‌ری ئه‌و هه‌مو عه‌شق و خۆشه‌ویستیه بم که خه‌ڵکه ئازیزه‌که‌م ده‌رحه‌ق به من هه‌یانه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: كه‌ژاڵ، چۆن له ئاستی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی پارچه‌كانی كوردستان ده‌روانێ؟ به‌رزو نزمی یان با بڵین سه‌ره‌ڕای وێكچوویی دۆخه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌كان لاوازی و بههێزییهك ئه‌بینرێ، ئه‌وه بۆ؟ هۆكاره‌كان ژینگه‌یی، یا په‌یوه‌ستی چ دهرهاویشتهیهكن؟
كەژاڵ ئادەمی:له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوردستان پێک هاتوه له چوارپارچه و هه‌ر پارچه‌یێکیش چه‌ندین زاراوه‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت ده‌توانم بڵێم که مۆسیقای کوردی ئه‌و ڕێگای بۆ خۆش کراوه که په‌ره‌ی پێبدرێت و زۆر له‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌یه باشتر و به هێزتر بێت. به داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌که‌مان به درێژایی مێژو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب و تورک و فارسه‌وه چه‌وساوه‌ته‌وه هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ناتوانین له کاریگه‌ری مۆسیقای ئه‌م نه‌ته‌وه چه‌وسێنه‌رانه له سه‌ر مۆسیقای کوردی حاشا بکه‌ین. ئێسته زه‌مه‌نی ئه‌وه هاتوه که پێش به تێرۆری مۆسیقای نه‌ته‌وه‌که‌مان بگیردرێ. من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوام که هونه‌ر سنوری نیه. که‌واته ئێمه ده‌بێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له خاڵه به‌هێزه‌کانی مۆسیقای کوردی و به‌کار هێنانی ئازمونی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له چوارچیوی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌که‌ماندا هه‌نگاو هه‌ڵبگرین و بۆ په‌ره‌پێدانی تێ‌بکۆشین.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: جیاوازی به‌رهه‌مهێنانی كارێكی هونه‌ری، یا پێشكه‌شكردنی كۆنسێرتێك، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له باری ته‌كنیك و ده‌ربرینه‌وه، كامیان له پێش و پاش و به‌چێژ ترن؟ بۆچی؟
كەژاڵ ئادەمی:به‌داخه‌وه من هه‌رگیز له ناوخۆی کوردستاندا کاری هونه‌ریم به‌رهه‌م نه‌هێناوه هه‌ر بۆیه زۆر شاره‌زای بارودۆخی ئه‌وێ نیم و ناتوانم ولامێکی ڕوون بده‌مه‌وه به‌م پرسیاره به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی که بیستومه چه‌ند که‌سانێک هه‌ستاون به سازکردنی ستۆدیۆی مۆدێرن و پێشکه‌وتو له کوردستان و که من هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ربه‌رزیان بۆ ده‌خوازم.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: حكومه‌تی هه‌رێم، چ رۆڵێك له پێشخستنی كاری هونه‌ریدا ده‌گێڕێ؟ ئه‌گه‌ر وڵامتان ئهرێنبێ، سه‌ره‌ڕای موزیسیانێكی زۆر به‌توانا له‌م هه‌رێمه، كه‌چی هێشتا ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌كانتان، وڵاتانی بیانی، هه‌ڵده‌بژێن، بۆچی؟
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وه‌ک هێزێکی حکومه‌تی، ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌زنی له سه‌ر هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و مۆسیقای نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشتیوانی هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه بکه‌ن بێگومان هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌یش ده‌خولقێ و گه‌شه ده‌کات. ده‌بێت گرینگی بدرێت به‌وه‌ی که هه‌مو کاربه‌ده‌ستانی به‌شی هونه‌ری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری که‌سانێک بن پسپۆر که زانیاریان له بواری هونه‌ریدا ببێت و دڵسۆزی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان بن. من دژی ئه‌وه‌م له بواره هونه‌ریه‌کاندا تاکه‌که‌س بڕیارده‌ر بێت. ده‌بێ بڕیاره‌کان له لایه‌ن لێژنه‌یێکی زانیار و شاره‌زا و بێلایه‌نه‌وه بدرێت. هیوادارم ئه‌م خاڵه گرینگه له داهاتودا به‌هێزتر له ئێستا بێت.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: بۆ به‌رهه‌مهێنانی كارێكی هونه‌ری پرۆفیشناڵ، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌چی هه‌یه، ئه‌ركی كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌گوزاره نێوخۆیی و بیانیه‌كان ده‌بێ چیبێت، له‌باری پێشخستنی ئه‌و بواره‌دا ده‌بێ كێبێ ئه‌وه‌ی رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی بكه‌وێته سه‌ر شان؟
كەژاڵ ئادەمی:به بۆچونی من دروستترین کار ئه‌وه‌یه که هه‌مو به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان له ژیر چاودێری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریدا تۆمار و بڵاو ببێته‌وه. هه‌ر کۆمپانیێکیش که بیه‌وێت به‌رهه‌مێک بڵاو بکاته‌وه ده‌بێت ڕا و ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی له‌سه‌ر بێت. به‌م شیوازه سانسۆرێک ساز ده‌کرێت که پێش به بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناشیاو ده‌گرێت. ڵیره‌دا خاڵی زۆرگرینگ ئه‌وه‌یه که کاربه‌ده‌ستانێک که له به‌شی مۆسیقای وه‌زاره‌تدان کاسانێک بن که بۆخۆیان مامۆستا و زانیار بن له بواری مۆسیقای کوردی‌دا. ئه‌ونده زانا و پسپۆر بن که بزانن چ به‌رهه‌مێک خزمه‌ت به مۆسیقای گه‌لی کورد ده‌کات و چ به‌رهه‌مێک ڕوخێنه‌ره و هه‌روه‌ها بڕیاره‌کان ده‌بێ بێ لایه‌ن بێت. خاڵیکی گرینگی دیکه ته‌رخان کردنی پاره‌یێکی دیاریکراوه له لایه‌ن ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه بۆ به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان. کاتێک پاره‌ی باشمان ببێت و له ژیر چاودێری مامۆستایانی لێهاتووی مۆسیقادا بین به دڵنیایه‌وه به‌رهه‌مه‌کانیشمان له ئاستێکی به‌رزتردا ده‌بن.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: كۆنتاكتی كه‌ژاڵ له‌گه‌ل گۆرانیبێژو شاعیران له‌چ ئاستێكدایه، هه‌ستناكه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه لاوازن؟ ئایا مه‌ودا دوری نێوانتان نابێته مایه‌ی زیاتر مافخوراوی هونه‌رمه‌ندا؟
كەژاڵ ئادەمی:من خۆم به هاوڕێی هه‌مو هونه‌رمه‌ندێکی هۆشیار و زانا و دڵسۆز ده‌زانم و به گه‌شه‌یان ده‌گه‌شێمه‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له هونه‌رمه‌نده‌کانیش په‌یوه‌ندیم هه‌یه به‌ڵام ئه‌و وته‌ی ئێوه ڕاسته که ده‌بێ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان هونه‌رمه‌ندان به‌هێزتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوده‌نگ بۆ مافه ڕه‌واکانی خۆمان تێ‌بکۆشین. من یه‌ک وته‌م هه‌یه بۆ هه‌مو هونه‌رمه‌ندان. هه‌رگیز له دره‌وشانه‌وه‌ی چرایێک جگه له خۆمان نه‌ترسین چونکو دنیای ئێمه پێویسی به هه‌زاران هه‌زار چرایه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا به‌رهه‌متان هێناوه، خه‌رجیه‌كه‌ی له‌سه‌ر كێ بووه؟ ده‌كرێ راشكاوانه كه‌مێك زیاتر باسی ئه‌رك و خه‌رجیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مێكی هونه‌ریمان بۆ بكه‌ی؟
كەژاڵ ئادەمی:خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی گۆرانیێک به‌ڕاستی قورسه. له پاره‌ی ئاوازدانه‌ر، مۆسیقاژه‌ن، ستۆدیۆ حه‌تا ئه‌گاته کلیپ و ریکلام ئه‌گه‌ر کۆمپانیایێک پشتیوانی نه‌کات هه‌موی دێته‌وه سه‌رشانی گۆرانیبێژ. هه‌مو به‌رهه‌مه‌کانی من له گۆرانی و کلیپ تا به ئه‌مڕۆ له سه‌ر ئه‌رک و ماندوبونی خۆم بوه و پشتیوانی ماڵیم له هیچ که‌س و لایه‌نێک پێ نه‌گه‌یشتوه. هه‌مو به‌رهه‌مه‌کانیشم له پێناو خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵک و نیشتمان و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مدا خۆلقاندوه. ڕه‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ره‌که‌مه که هه‌مو ماندوییم ده‌حه‌سێنێته‌وه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: كه‌ژاڵ، خاوه‌ن سه‌لیقه‌و توانایه‌كی به‌رز، كه‌چی كه‌م ده‌رده‌كه‌وێ، بۆ؟
كەژاڵ ئادەمی:له ڕاستیدا من هه‌رگیز بۆ خۆده‌رخستن ئیش ناکه‌م. رێگای هونه‌ریم به نه‌رم و نیانی گرتوه‌ته به‌ر. ئه‌رکی سه‌ر شانی من ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می هونه‌ری بخولقێنم و ئامانجم ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه‌کانم خاوه‌نی بایه‌خی به‌رزی هونه‌ری بن. من له مێژو که‌ڵک وه‌رده‌گرم و بۆ داهاتو ئیش ده‌که‌م. هیوادارم به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانم بتوانم بگه‌یێنمه ئه‌و ئاسته‌ی که نه‌وه‌ی داهاتویش بتوانن که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن. هه‌ر کاناڵ و ده‌زگایێکی ڕاگه‌یاندنیش که بانگهێشتی منی کردبێت له هیچ یارمه‌تیێک درێغم نه‌کردوه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: گوێ له‌گۆرانیه‌كانی خۆت ده‌گری؟ وا هه‌ست ناكه‌ی له‌كاتی ئه‌دا كردنا، جوڵه‌ت كه‌مه؟ به بڕوای تۆ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ تا چه‌ند ده‌بێ له‌گه‌ڵ ریتمی گوتندا له‌ش و لاری جوڵاوو وروژێنه‌ر بێ؟
كەژاڵ ئادەمی:من به‌رهه‌مه‌کانمم خۆش ده‌وێت وه‌ک چۆن دایکێک ڕۆڵه‌کانی. هه‌ندێک جاریش گوێیان لێ ده‌گرم. به بڕوای من گۆرانیبێژ ئازاده هه‌ر چۆن حه‌ز ده‌کات له‌ش و لاری بجوڵێنێ و بێگومان ئه‌وه کاریگه‌ری له سه‌ر بینه‌ریش ده‌بێت. هۆی ئه‌وه‌ی که من زۆر جوڵه‌ی له‌ش به‌کار ناهێنم ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی گۆرانیه‌کانم ریتمێکی هێمنیان هه‌یه و جوڵه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ ڕیتمی گۆرانیه‌کانمدا ناگونجێت. هۆیێکی دیکه‌یشی ئه‌وه‌یه که من بۆخۆم که‌سایه‌تیێکی ئارام و هێمنم هه‌یه و بێگومان ئه‌مه له شێوازی ده‌ربڕینی گۆرانیه‌کانیشمدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه.
ڕیز و سپاسی فراوان بۆ جه‌نابت که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان پێدام له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌وه له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی هێژا بدوێم.