(دلێر عه‌بدولقادر) ئه‌لبومی (تۆم خۆشدهویَ)ـی بڵاو كرده‌وه… (دلیَر عه‌بدولقادر) دوای (5) ساڵ بیَدهنگی، نویَترین ئه‌لبومی گۆرانی خۆی به‌ناوی (تۆم خۆشدهویَ)، كه پیَكهاتووه له (9) تراكی گۆرانی، له ریَگهی كۆمپانیای “كۆره‌ك میوزیك” بڵاو كرده‌وه. له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبیَژ (دلیَر عه‌بدولقادر) له لیَدوانیَكی دا راگه‌یاند : “ئه‌و ئه‌لبومه تازه‌یه‌م ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی كاری به‌رهه‌م هیَنانیم، دیاره كار كردن بۆ به‌رهه‌م هیَنانی چه‌ند گۆرانییه‌ك و كۆكردنه‌وه‌ی له ئهلبومیَكدا كاریَكی هیَنده سه‌خته، مه‌گه‌ر ته‌نها هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبیَژ و موزیكژه‌نان كه هاوكار و هاوخه‌می ئیَمهن، هه‌ست به‌و ماندوو بونه ده‌كه‌ن”.
(دلیَر) له بهشیَكی دیكه‌ی لیَدوانهكهی دا گوتیشی : “سوپاسی هه‌موو هاورِیَ و دۆسته بهرِیَزانهم ده‌كه‌م، كه هاوكارییان كردم بۆ به‌رهه‌م هیَنانی ئه‌و سیدییه تازه‌یه‌م، به تایبه‌تی ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌م، هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان (هۆگر سه‌عید، دڵزار خالید، ئازاد مه‌حمود) هه‌روه‌ها سوپاسی زۆر تایبه‌تم بۆ بهرِیَز (عیسا میَرگهسۆری) سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای “كۆره‌ك میوزك” زۆر هاوكاریی كردم، به‌تایبه‌تی ئه‌ركی چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و بهرِیَزانه ده‌كه‌م كه هاوكارییان كردم بۆ هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كانم له‌وانه (هه‌ڤاڵ عه‌لی، هه‌ڵۆ محه‌مه‌د، شه‌یدا شیَخانی) هه‌روه‌ها سوپاسی هونه‌رمه‌ندی ئازیز (زیاد ئه‌سعه‌د) ده‌كه‌م هاوكاری كردم بۆ ئاماده‌كاری یهكیَك له گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌لبومه‌كه‌م”.
(دلیَر عه‌بدولقادر) له كۆتایی دا گوتی : “هیواردارم جه‌ماوه‌ر و گویَگرانی گۆرانی كوردی، ریَز له ئه‌رك و ماندوو بوونمان بگرن و به‌رهه‌مه‌كانمان، كۆپی نه‌كه‌ن و وه‌ك یادگارییه‌ك ئهلبومهكانمان له‌لای خۆیان هه‌ڵبگرن”.
جیَگهی ئاماژه بۆ كردنه هونه‌رمه‌ند (دلیَر عه‌بدولقادر) ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ههولیَره به‌شی میوزیك، خاوه‌ن چه‌ندیین ئه‌لبومی گۆرانییه كه دوایین سیدی خۆی، له ساڵی (2005) به ناوی (ژیانی من) بڵاو كرده‌وه.
عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا