هونەرمەند دلێر جەمال یەكێكە لەو هونەرمەندە لاوانەی كە توانیوویەتی بە ستایلێكی تایبەت بەخۆی بێتە نێو هونەی كوردی دلێر سەبارەت بە نوێترین كاری هونەری خۆی راگەیاند: ئێستا كۆتایم هێناوە بە گۆرانی خاڵە رێبوار كە بە دەنگی هونەرمەندی نەمر (رێگر حەیدەر) وە گوتراوە منیش بە شێوازرێكی نوێ كارم بۆ كردووە، لەدرێژەی قسەكانی دا دلێر سەبارەت بە كاری تۆماركردنی دەڵێ ئەم گۆرانیە ئاوازی گەلەریە و لە تێكستی هونەرمەندی گەورە عەلی مەردانە، هەروەها كاری دابەش كردنی موزیك لە لایان هونەرمەند هێمن حوسێنە بۆی ئەنجام دراوە و هەروەها كاری تۆمار كردنیش لە لایان ستۆدیۆ میلۆدی لە لایان ئەندازیاری دەنگ ئاكۆ عومەرەوە بۆی كراوە، دلێر لە كۆتایی دا دەڵێ مەبەستی من لە نوێ كردنەوەی ئەم بەرهەمە تەنها ئەوەیە كە ئەم گۆرانیەش بە زیندووی بمێنێتەوە نەوك ببیە خۆ دەرخستن و ببێتە خزمەتێكی باش بۆ هونەری كوردی .