دلڤین موحسین: زۆرێک لەھاوڵاتیان حەزیان لەوەیە مێژووی گەلەکەیان لە رێگەی دراماوە ببینین
دلڤین موحسین: دەزگای سەتەلایتی کوردستان لە بواری دراما ھەنگاوی زۆر مەزنی ناوە
خاتوونی ھونەرمەند (دلڤین موحسین محەمەد) یەکێکە لەو ئەکتەرانەی کە بەشداری چەندین کاری شانۆیی و کورتە فلیم کردووە دەرچوی پەیمانگاو کۆلیژی ھونەرەجوانەکانی ھەولێرە .وەکو ئەکتەر بەشداری لە (٣٦) کاری شانۆیی کردوە وەکو دەرھێنانیش کاری کردوە.. زیاتر لە (١٠) ساڵیشە لە بواری دۆبلێر کار دەکات جگە لە کاری ھونەری بەرێوبەری باخچەی منداڵانە ،لە وێش ھەمیشە گرنگی بە ھونەر ی شانۆ و موزیک و نیگار دەدات دواکای دلڤین موحسین بەشداری کردنی بوو لە درامای (ئادیابین) بوو کە بەرھەمی کوردستان تی ڤی بوو، لە مانگی رەمەزان نمایش کرا بە چەند پرسیارێک ئەم ھەڤپەیڤینەمان لەگەڵیدا سازدا.
ھەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس
* سەرەتا بزانین دلڤین موحسین چۆن ئاشنای ھونەری شانۆ بوو؟
– من بەھۆی ئەوەی کچی نووسەر و رەخنەگری شانۆ دراما موحسین محەمەدم لە نێو کتێب و ھونەرپەوەردە بووم ئەم کەش و ھەوایە ھونەری و ئەدەبییەحەزو ئارەزووم لەگەڵ بەھرەکەم وای لێکردم رووبکەمە ھونەری شانۆ بەڵی ئەو کاتەی قوتابی بووم لە قۆناغەکانی بنەڕەتی و ناوەندی بەشداری زۆر بەی چالاکییەکانی نێو قوتابخانە بکەم دوایش چوومە پەیمانگەی ھونەرجوانەکانی ھەولێر بەشی شانۆم تەواو کرد لەوێش بەشداری چەندین شانۆگەریم کرد ..تاوەکو ئێستاش لە کاریە ھونەری بەردەوامم..
* باوکت(موحسین محمەد) ڕەخنەگرێکی دیاری شانۆیە، تاچەند کاریگەری لەسەر تۆ ھەبووە بۆ ئەوەی رووبکیتە جیھانی ھونەری شانۆ و دراما؟
– باوکم (موحسین محەمەد ) ھەمیشە ھاندەروو ھاورێ و پاڵپشتمە لەسەرەتا وە تاکو ئێستا خۆی منی ناردە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان بەشی شانۆ دیارە زوو ئەو ھەستی بەبەھرەی من کردبوو، ئەمنیش ھەمیشە ھەوڵم داوە شایستەی ناووکەسایەتی بابم بم و باشیشی کرد منی ناردە ئەوبەشە چونکە جیھانی ھونەری شانۆ زۆر جیاوازە، لەوێ زۆر شت فێر بووم توانیم لە رێگەی مامۆستایەکانم پەرە بە توانستی ھونەری خۆم بدەم بۆیە کاریگەری بابم لەسەر من زۆرە.
* تۆ سەرەتا بە شانۆ دەستت بەکاری ھونەری کرد دوای بە دۆبلێر ئەنجا دراما،زیاتر خۆت لە کەمەیان دەبینیتەوە؟
– من ھەموو کات دەڵێم سەرەتاو کۆتایی ھەر شانۆ ئەلف و بێی ھونەرە چونکە من ئەو چێژەی لەشانۆ وەری دەگرم، لەھیچ کام لەھونەرکانی تر وەرناگرم بەڵام کاتێ بەشداری درامای (ئادیابین)م کرد،،ھەستێکی تایبەت و جوانی پێبەخشیم بەتایبەت کەمن زۆر حەزم لەپێش کامێرا نەبوو وەک شانۆ بەڵام خۆشبەختانە لەگەڵ ستافێکی زۆر باش کارێکی ئاوام دەست پێ کرد، لەبەر ئەوە شانازی دەکەم کە لەو درامایە بەشدارم بووم من ھەمووئەوکارانەی کردومە ،ھەوڵمداوە باشترین شێوە پێشکەش بکەم و ھەموو توانستەکانم بەکار بھێنم.
*کەواتە ئەگەر بکرێت، بۆ خوێنەرامان باس لە رۆڵەکەت لە درامای (ئادیابین)دا بکەیت ؟
– ئەوەی ڕاستی بێت کەسایەتی (سورەیا)م زۆر بەدڵ بوو چونکە زۆر جیاواز بوو لەو رۆلانەی کە پێشتر لە شانۆ و دۆبلێر بەرجەستەکردوون،چونکە(سورەیا) کەسایەتیەکی لەسەرە خۆ و ھێمن و کچی کەسایەتیەکی گەورە(ممتاز پاشا) یەکە لەناو دراماکە قورسایەکی دروست کردبوو کەدەبوو پیشانی بدەین وەک دەزانن من لە زۆر بەی ئەو ڕۆڵەنەی من وەکو ئەکتەر بەرجەستەم کردوون، یان مەرگەسات یان بەزمەسات یاخود ئافرەتێکی پر جوڵەو قسەزان بووە بۆیە ئەوەیان(سورەیا) بۆمن زۆر جیاواز بوو بەپێی قسەی ئەوانەی دراماکەین بینیوە نواندنەکەیان پێ باش بووە من ھەوڵم دەدا زۆر بەسادەیی نواندنەکە ئەنجام بدەم کە جیاواز بێت لەو ڕۆڵەی پیشتیر بەرجەستە کردوون ھەندێک لە دیالۆگەکان بەزمەسات و مەرگەسات بوون لۆیە زۆر بەدڵم بوو لە ھەمان کات دا من یەکەمجار بوو لەبەردەک کامیرت بوەستم کامیرا لۆیە زۆر گرنگ بوو لەبەرجەستە کردنی ئەو رۆلە.
*چۆن دەڕوانیتە دەزگای سەتەلایتی کوردستان لەڕووی گرنگی دان بە درامای کوردی؟
-گومانی تێدانییە،کە دەزگای سەتەلایتی کوردستانە بواری دراما ھەنگاوەکی زۆر مەزنی ناوە ھەرلەسەرتای دامەزراندنیەوە گرنگی بە درامای کوردی داوە ھەموومان درامای (مەمی ئالان)مان لەبیرە لە گەڵ چەندین درامای تر ھەموویان گوزراشت بوون لەڕەسەنایەتی گەلی کوردستان ئەم درامایەش کە بەرھەمێکی خۆماڵی و مێژووی و کۆمەڵایەتی بوون بە کادری کوردی پێشکەش بە بینەران کرا دەنگدانەوەیکی باشی ھەبوو بەجۆرێک بینەرەکی زۆری ھەبوو بە جۆرێک بینەر رۆژانە بەپەرۆشە چاوەڕوانی دراماکەیان دەکرد بێگومان زۆرێک لەھاوڵاتیان حەزیان لەوەیە مێژووی گەلەکەیان لە رێگەی دراماوە ببینین ھەرلەرێگەی ئەم دراماییەوە چەند ئەکەتەرێک لە شاشە دەرکەتنەوە کە دەمێک بوو کاری ھونەریان نەبوو ئەوەش جێگای دەست خۆشیە وە لە ھەمان کاتدا چەند ئەکتەری نوێش ناسران و ھەندێک ئەکتەریش فۆرمی کار کردنیان گۆرانکاریان بەسەرداھاتبوو دووبارە دەست خۆشی لە دەزگای سەتەلایەتی کوردستان دەکەم ھیودارم کەناڵەکانی تریش گرنگی زیاتر بە درامای کوردی بدەن.
* جیاوازی نواندن لە شانۆ و دراما دا ھەیە؟ ئەگەر ھەیە جیاوازەکان چین؟
-جیاوازی زۆر ە من ئەوھەستەی لەسەر شانۆ دەی دەم بەبینەر وەک نواندن لە دراما قورسە چونکە راستەو خۆی رووبەرووی بینەر دەبیتەوە وەکو دراماو سینەما نییە دووبارە بکەیتەوە کامەت پێباش بوو ئەو گرتە ھەڵبژێریت بۆیە ئەو ھەستەکە بەردەوام نابێت بەڵام شانۆ یەکەم چرکە ساتی خۆی داھێنانە کە نزیک بینەریت و ھەستیان پێ دەکەیت ھەموو رووداو دایلۆگەکانت رووبەروی بینەرانە بۆیە نواندن لەدراما لەم رووەوە کەمێک ئاسنترە ئەوەیش بەھۆی دووبارەکردنەوەی گرتەکان .
* کێن ئەوانەی ھاوکارو پاڵپشتی تۆ بوون ، لە بواری ھونەردا؟
– سەرەتا باوکم پاڵپشت و ھاوکارم بوو لە ئێستاش ھاوسەرەکەش مامۆستا ئومێد کە کوڕی ھونەرمەندی کۆچکردوو مامۆستا تەحسین شعبانە زۆر ھاندەرمە ھەمیشە شانازی بە کارەکانم دەکات ئەگەر ئەو ھاوکارم نەبێت لە ئێستادا کارکردن زۆر زەحمەتە بە تایبەتی ئەگەر خێزان دار بیت من خاوەنی سێ منداڵم بۆیە لێرەدا سوپاسی دەکەم.
*پرۆژەی داھاتووی ھونەریت ھەیە؟
-لە ئێستادا ھیچ پرۆژیەکی ھونەریم لە ھەگبەدا نییە،ھەرکاتێی کارێکی جوان ھەبێت شانۆ بێت یان دراما خزمەت بەھونەری کوردی و کەسایەتی دلڤین موحسین بکات ئامادەم بەشداری تیادا بکەم.
Discussion about this post