كارۆخ مەلا ئەسعەد: ڕێكا ڤینێ یەكێكە لە تراكەكانی نێو ئەلبوومە تازەكەی سامان شەوكەت و بە شێوەی دوێت لەگەڵ دلبەر جەزیری چڕیویانە و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا كلیپی بۆ دەكرێت.
گۆرانیبێژ دلبەر جزیری لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند، لةكةلَ سامان شةوكةت ئێستا گۆرانییەكیان بەناوی ڕێكا ڤینێ بە ستایلی كلاسیك لە وڵاتی ئەڵمانیا بە شێوەی دوێت بەرهەم هێناوە، هەروەها ئاواز و هۆنراوەكەی دیار ئەل كوردە بۆمانی هۆندووەتەوە و میووزیكەكەیش هەرێم سەڵاح لە ستۆدێۆی تۆمەكنی دابەشی كردووە و سیناریۆی هۆنراوەكەیش هێمایە بۆ خۆشەویستیی دوو عاشق.
گوتیشی: ” ئێستا بۆ كلیپكردنی گۆرانییەكە لە هەوڵی دۆزینەوەی سپۆنسەرێكی زەنگینداین، چونكە بە گوێرەی سینارێۆكە ئەو كارە خەرجییەكی زۆر لە خۆ دەگرێت، وایش بڕیارە شۆڕشڤان شێرۆ سدیق دەرهێنەری كلیپەكەی بێت.”
بە گوێرەی گوتەی سامان، كلیپەكە بەشێوەیەكی پڕۆفیشناڵ كاری بۆ دەكرێت، چونكە ئەو گرنگیی زۆر بە كلیپ دەدات، هەروەكو چۆن پێشتریش گرنگیی بە كلیپەكانی داوە.