ھونەرمەندی دەنگ خۆش دلبەر دۆسکی یەکێکە لەو ھونەرمەندە ئافرەتانەی کە خاوەن چەند بەرھەمێکی زۆر جوانە و ھەروەھا دەیەوێت بەدەنگە خۆشەکەی خزمەتی ھونەری کوردی بکات ھونەرمەندی دلبەر دۆسکی سەبارەت بە نوێترین کاری ھونەری خۆی راگەیاند:
کۆتایم بە نوێترین گۆرانی خۆم بە ناوی( میرۆ) ھێناوە ، بەرھەمی میرۆ لە تێکست و ئاوازی خۆمە و کاری دابەش کردنی موزیک لە لایەن (ئازاد بەکر)ەوە بۆی ئەنجام دراوە، ھەروەھا ئەم گۆرانیە لە لایەن بارزان بەیھانەوە سپۆنسەری بۆ کراوە.
سەبارەت بە ئەنجام دانی کاری کلیپ خاتوونی دەنگ خۆش دلبەر دۆسکی گوتی: کاری کلیپ کارێکی وا ئاسان نییە بەڵکو دەبێت بە باشی وورد بیتەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو شتەی کە تۆ پێتە بە باشی بیگەینیتە بینەر، من بریارم داوە لەم گەشتەی داھاتووم لە سەردانێکم بۆ کوردستان کاری کلیپ بۆ گۆرانی میرۆ ئەنجام بدەم بە ھاوکاری چەند وێنەگر و دەرھێنەرێکی بەتوانا بۆ ئەوەی باشترین کوالێتی بە باشترین شێوە ئەم بەرھەم بێنم و ھیواداریشم کە بە دڵی ھەموو خەڵکی کور بێت و ببێتە خزمەتێک بۆ ھونەری کوردی، جێگای ئاماژە پێدانە دلبەر دۆسکی دانیشتووی وڵاتی فەرەنسایە.
رێکەوت سەلام