كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی 12_1_2011 كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی لقی رواندز به هاوكاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی رواندز له هۆڵی پاشای گه‌وره به ئاماده‌بوونی ژمارێكی به‌رچاو له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و شیعردۆستان ئێواره كورێكی شیعر خوێندنه‌وه بۆ شاعیری گه‌وره‌ی كورد دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی سازكرا، كه‌تیدا چه‌پكێك شیعری جوانی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد وله لایه‌ن كۆمه‌ڵێك مۆسیقا ژه‌نی به توانا به مۆسیقا شیعره‌كانیان جوانتركرد ،
هونه‌رمه‌ند (ماهر محه‌مه‌دئه‌مین) چه‌ند گۆرانیه‌كی فۆڵكلۆری به ده‌نگه ناسكه‌كه‌ی خۆی چری و تا ئێوارێكی دره‌نگ شیعر‌و مۆسیقا و گۆرانی ئاوێزانی یه‌كتر بوون.
یاسین برایم