لە یەکێک لە دادگاکانی بەریتانیا کەیسی ئافرەتێکی موسوڵمانی بەریتانی گەیشتە قۆناغی کۆتایی دوای دانپێنانی دایکەکە بە تاواناکەی. ئەم دایکە (سارا) چەند جارێک لە کاتی لۆکۆڵینەوە قسەکانی خۆی گۆڕیوە تا دواجار بە تەواوەتی دانی بەم تاوانە نامرۆڤانەی نا و بۆ دادگا هۆکاری کوشتنی کوڕەکەی (٧ ساڵان) خۆی بە دەستەکانی خۆی گێڕایەوە.
لێکۆڵەوەرانی شاری کاردیڤ هەر لە سەرەتاوە بڕوایان بە قسەی ئەم ژنە نەبوو کە گوایە ماڵەکەی سووتاوە و کوڕەکەشی تیادا مردووە، ئەوان بۆیان دەرکەوت کە مناڵە حەوت ساڵییەکە پێش ئەوەی بە ئاگر بسووتێت بە لێدانی تر گیانی لەدەست داوە و شوێنی برینی تر لە جەستەی مناڵەکەدا بینراوە.
سارا زۆر لە قسەکانی خۆی دەگۆڕی کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، هەرجارەی بە چیرۆکێکی تازەوە لێکۆڵەوەرەکانی سەرقاڵ دەکرد، تا لە کۆتاییدا ووتی شەیتان ئەمەی پێکردم و داوای لێکردم کوڕەکەم بکوژم. هەروەها ووتی:
“ئێستاکە باری دەروونیم سەد لە سەد باشترە دوای مردنی کوڕەکەم. هەست دەکەم بارگرانییەکی گەورە لەسەر سینەم لاکەوتووە لەبەر ئەوەی سێ تا چوار مانگ بەر لەمردنی یاسین من ئاسایی نەبووم”.
دوای دانپیانانی ئەم دایکە تاوانبارە دادگا بە نیازە بڕیاری کۆتایی لەسەرەتای ساڵی ئایندەوە بدات بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ دایکەکە و ئازادکردنی هاوسەرەکەی لەم تاوانە.
سارا خۆی و مێردەکەشی پلەی خوێندنیان بەرزەو هەردووکیان دەرچووی زانکۆن.