شێرکۆجەلال: گەلــۆڕاسترنەبووکە وەزارەتی ڕۆشنیری لەسەرەوەی ھەمووشیانەوە وەزیری ڕۆشنبیری لەجیاتی داھێنان وشەی کۆمەک یان خەڵاتیان بەکار ھێنابابۆ ئەو چەند سـەت ناوەی وەک داھێنەرناویان ھێناین وناڕەزایەتی زۆری لەلایەن بەشێک لەھونەرمەندان نووســەران و تادەگاتە مەلاکانی کوردستان لێ کەوتۆتەوە. ئەویش ھەرھەمووی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەکو ئیمڕۆش لەکوردستان لەئاستی ھەربەرزی ناودەسەڵات و ڕاوێژکارەکانیشیان جیاوازی لەنێوانی وشـەی داھێنان و خەڵات و کۆمەک ناکەنەوە ئەگینا خۆیان تووشی ئەوجۆرە قەیرانانە نەدەکرد کە ئیمڕۆ بۆتە باسو خواسی ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک و ماڵپەڕە کوردیەکان و ڕۆژنامەکان.
بۆیە لەڕاستی دا بـە پێووستم زانی ئاماژەیەک یان پێناسەیەک بەوشەی داھێنان بکەم کەلەچ سـەرچاوەی گرتووە بێگومان ئەگەر بەزمانی فەرەنسی ئاماژە بەوشەی داھێنان بکەین واتە کرێەتوریان لێژاند واتـە ئیستوڕە. بێگومان ئەوپرسیارەی کەلێرەخۆی قیت دەکاتەوەلێمان ئەوەیە ئایالەمێژووی مرۆڤایەتی دا بەکێ وتراوەو بەکێ دەوتــرێت داھێنەر!؟
بێگـومان دەتوانـرێت داھێنەران دابەش بکـرێن بەسەر دووبەش واتە ئەوداھێنەرانەی کە لەژیان نەماون و ئیمڕۆوەک ئیستۆڕەیەک لەناومێژووی مرۆژایەتیدا ناوەکانیان دەدرەوشێتەوە ئیتر ئــــەوەچـی لەبـواری ھونەروئەدەب دا بێت یان لەبوارەکانی تری ژیان بۆ نمونە تۆماس ئیدیسۆن ئەوکەسایەتیە داھێنەرەبووکە کارەبای دۆزیەوە بـۆ تەواوی مرۆڤایەتی ئەومــــرۆڤە ھەم داھێنەرەو ھــەمیش بۆتە ئیستۆڕەی سەرزاری ھەمـوو مرۆڤایەتی چونکە بە رلەئەوشتێک نەبووبەناوی کارەبا کەواتە دوای نەمانی ئـەویش ئەو داھێنانە ھەربۆناوی ئەودەگەڕێتەوەھەر گۆڕانکاری و زیادەکاریەکیش بەسەر کارەبا دابێت بەداھێنان ناوزەدناکریت بەڵک و بەزیادەکاری وگـۆڕانکاری و بەرەو پێشەوە بـردنی داھێنانەکە وەک پاشکۆیەک ئاماژەی پێ دەرێت . گەلۆ ئەگەر باس لەبواری گۆرانی و میوزیک بکەین بـۆ نمونە ھونەرمەندی سـەمای پۆپ و گـــۆرانی مایکل جاکسن داھێنەرێک بوو لە داھێنانەکان و ئیستۆڕەی سەمای پۆپ لەسـەر ئاستی جیھان . ھونەرمەنـدی شێوەکار داڤینسی ئەویش داھێنەرو ئیستۆڕەیەک بوو لەبوارەکەی خـۆی بەتایبەت ئەگەرتابلۆی مۆنالیزابەنمونە وەرگرین کەوەک ئیستۆرەیەکی لێھاتووە لەسـەرئاستی جیھان تاوەکـــــوئیمڕۆش دەیان لێکۆلێنەوەی لەسەردەکرێت . بێگومان لێرەناکرێت ئاماژە بە ھەمووداھێنەرانی جیھان بدەین وابزانم ئەوســـێ نمونەیە بەسـە بۆ تێگەیشتن لەوشــەی داھێنان . کــــەواتـە باشتر وابـوو کە وەزارەتــی ڕۆشنبیری لەکـوردستان بڵێت بەپێدراوی دووبۆ ھەشت ملیۆن دنیار خەڵات یان کۆمەکی بەشێک لەھونەرمەندان و نووسەرانی کــــــوردمان کردوە. بێگومان دەبێت ئەوڕاستیەش بزانیین کە ڕۆژانە لەو جـۆرە خـەڵات و پارە بەخشینەوەمان بەرگـوێ دەکەوێ لەکــوردستان کە لەڕاتیش ئەو کارانە بەشێک لە بـرادەرایەتی و خـزم خزمێنەو تاواستەو واستەکاری و پارتایەتی و زۆرشتی تــریش ڕۆڵی خۆی تێدادەگێڕێت روونتر بەخشینەوەکە بەردەوام بەشێک لەنـاوی ئەو ھـونەرمەندو نووســەرانە دووبارەو دەبارەدە کاتەوە . روونتر بەرێز وەزیر داوا لەچەند ھـونەرمەندێکی ناووەزارەتەکەی دەکـــات ئەوانیش ھەریەکە بەگوێرەی ھەوەسی خۆی لیستێک لەناوی ھـــونەرمەندانی نەزیک وبرادەرلەخۆی پێشکەش بەوەزیردەکات بەبێ لێکۆڵینەوەیەکی وردلەوەزارەت و لەلایەن وەزیر بۆ دڵنیابوونەوەیان لەئاستی بەھـرەمەنـدی و کـۆششی ئەوھونەرمەندو نووسەرانە وە یان پێداچونەوەیەک بەسـەرئاستی سیڤی ژیانی ھونەریان . ئـەو ناوانە بەبەر خەڵاتەکە دەکەون بێگومان ئاسـایشە کە پـــەرچەکـرداری بەشێک لەھـونەرمەنـدو نووسەرانی تـری لێبکەوێتەوە چونکە ئەنجـام دانی کارێکـی واگرینگە لەھەمووبوارەکان خەڵکی پسپۆڕو شارەزالەبوارەجیاوازەکان بڕیاری لەســــەربدەن. بەڵام بەداخەوە گەندەڵی کەباشـوری کــوردستان بــۆتە سیستەمێک و تەشەنەی کـــردۆتە ناو ھەمووکەیەکانی کـۆمەڵگە . لەکـۆتایش دەڵناتان دەکەمەوەکەشتێک نیە بە نـاوی داھێنان لەکوردستان چ لەسەرئاستی ئەدەب یان ھونەربەگشت لقەکانیەوە یان پیشەسـازی یان ھەرکارێکی تر ئەوەی دەیکەین دووبارەکردنەوەی ئەوئەدەب و ھونەرەیە لەڕۆژئاوالەدایک دەبێت ئێمەش دووبارەوکۆپی دەکینەوە بێگومان کە دەڵێـم داھێنان واتـە نەوەک ئەو زاراوەیەی کـە ئێمە بەگشتی لەشــەقامی کـوردی بەکاری دەھێنیین بــۆ زۆرشت بەڵک و داھێنان بەمانا زانستی و نێو جیھانیەکەی.بەڵام نکۆڵێش لەوە ناکرێت کە ھونەرمەندی بەتوانمان ھەن لەھەموو بەشەکانی ھونەر ھەروەھا بۆ ئەدەب و بەشەکانی تریش بەگشتی بەڵام زۆربەشیان بەبەرئەخەڵاتانە ناکەون.