هــــیوا كه‌ریم مه‌لا
دایك، وه‌ك مـرۆڤ و وه‌كوو ژن، جێ په‌نجه و نیگاری به ســـه‌ر گیانی هه‌ر مــــرۆڤێكهوه دیاره، دایك كائینێكه له ژیانی هه‌مـوومان، هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه، مــرۆڤ هه‌رچه‌ن هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بدات و بكـۆشـــــــــێ، هه‌رچه‌ن ده‌رباره‌ی دایـك بدوێت و ووشه ریز بكات، هه‌رچه‌ن ببه‌خشێت و خۆگوریی و قوربانی بدات، مه‌حاڵه قودره‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێ و بتوانێت به واتای ووشه، گوزارشت له جه‌وهه‌ری دایك بكات و مافی خۆی پێبدات، موحوممه‌د دروودی خوای له سه‌ر بێت، له دوواندنێك له‌گه‌ڵ ههوهڵێكی دا له كاتی جه‌نگ، ده‌فه‌رمووێت: (هل لك أم؟ قال: نعم، قال: فالزمها، فإن الجنة تحت رجلیها) واتا: {دایكت ماوه؟ گوتی: به‌ڵێ، فه‌رمووی: خزمه‌تی بكه، چوونكی به‌هه‌شت له ژێر پێیه‌كانی دایه) زۆرن ئه‌و مرۆڤه شكۆمهندانی له باره‌ی دایكه‌وه ده‌دوێن و ده‌نووسن و تابلۆ و نیگاری باڵا و هونه‌ری جاویدانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌مووی له كێش و پێوانه‌دا، ناكه‌ونه ناو یه‌ك تای ته‌رازوو، به‌رامبه‌ر یه‌ك زه‌رده‌خه‌نه یان یه‌ك دلۆپه ئه‌سرین یانژی یه‌ك مچووڕكی ژانی دایك، ئێستا چه‌مكی دایك وه‌كوو ستانداردی ئه‌مڕۆی زمانیی كوردیی ده‌كار ده‌هێنرێت، وه‌لێ چه‌ندین ووشه‌ی دیكه‌ی هاومانای دایك هه‌یه، له بنزار و زاراوه و زمانه فراوانه‌كه‌ی كوردیی، وه‌ك (دایك، داڵگ، ، داڵك، داك، ده‌یك، دێ، دی، دیا، جیا) له ده‌می بانگ كردن دا: (دایه، دییا، دا، داكۆ، دایۆ، هۆدا، ئۆدا، یادێ) خوێنه‌ری هێژا و قه‌درگران، وه‌كوو خوێنه‌رێك گه‌ره‌كمه، شه‌ن و شیته‌ڵی پێگه‌ی دایك بكه‌م له كتێبی (هایكووه پاییزییهكانم)ی هایكیست، عه‌لی ئه‌مین، ئه‌و په‌رتووه‌كه ساڵی 2020 چاپكراوه، 123 لاپه‌ڕه‌یه و چه‌پكێك هایكووی هایكیست (عه‌لی ئه‌مین)ی له خۆی دا كۆ كردۆته‌وه، مامۆستا عه‌لی، دبێژبێت:
ژانی دایك
بوو به پێكه‌نین ـــ
زریكه‌ی ساوا! ل8
ژان و ئازار و زه‌حمه‌تی نۆ مانگ هه‌ڵگرتنی زارۆ، مه‌گه‌ر دایك هه‌ر خۆی، ده‌نا دژواره بۆ مرۆڤ وێنه و پۆرتره‌یتی بۆ بكێشێت، وه‌لێ هایكیست له‌م هایكووه دا، گه‌وره‌یی دایك به لكاندنی ووشه‌ی ژان، دووپات ده‌كاته‌وه، به‌وه‌ی دایك هه‌ڵگری خه‌م و ناسۆرییه‌كانی زارۆیه، لێ له‌گه‌ڵ نیگا و سه‌دا و ده‌نگی زارۆك، دایك له هه‌ر بارودۆخێك دا بێـت سه‌رڕێژ ده‌بێت له خۆشیی و شادمانیی، ژان و ئازاری خۆی فه‌رامۆش ده‌كات و گرنگی به نیاز و نیگای زارۆ و منداڵه‌كانی ده‌دات، ئه‌وه‌ش ته‌نێ هه‌ر له گه‌وره‌یی و لێبوورده‌یی دایك ده‌وه‌شێته‌وه؛
به‌رماڵی ئیمان
به ئاوریشمی دووعا ده‌چنێ ـــ
دایــــــــــكـم! ل33
دایك، هه‌موو ته‌مه‌نی وه‌كوو په‌روانه، له ده‌وری باڵای زارۆك و منداڵه‌كانی ده‌خولێته‌وه، هه‌میشه ناوی منداڵه‌كانی، وێردی سه‌ر ده‌م و زووانێتی، هه‌موو نزا و موناجاتهكانی هێنده‌ی بۆ زارۆك و منداڵه‌كانێتی، نیو هێنده بۆ خۆیی و هاوسه‌ر و ئاشنا و خوێشانی نییه، هه‌موو په‌یڤ و ده‌ربڕینێكی دایك، بۆ خۆشژیان و جوانژیانی منداڵه‌كانێتی، له كاتێك دا زۆرێك له منداڵه‌كان په‌ی به‌و هه‌موو ره‌نج و شهونخوونیییه نابه‌ن، به داخ و ئه‌سه‌فه‌وه زۆرجار ده‌بینین به خانه و خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیریییان ده‌سپێرن، وا ده‌زانن (له پڕێك بوون به كوڕێك) ده‌ڵێن جارێك له دایكێك ده‌پرسن: خه‌می كام زارۆك و منداڵه‌تان گه‌وره‌یه و له دڵتان ده‌رناچێت، دایكه‌كه ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وه‌ی بچووكه‌و له خه‌م نهڕهخسیوه، ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌و هێشتان چاك نه‌بۆته‌وه، ئه‌وه‌ی لاوه‌و پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام نه‌داوه، ئه‌وه‌ی له سه‌فه‌ره‌و هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی بێكاره‌و پیشه‌یه‌كی وه‌چنگ نه‌كه‌وتووه…هتد، ئیدی مرۆڤ ده‌بێت تێبگه، منداڵه‌كان لای دایك، زارۆك بن یا به گۆچان ده‌ستی ڕێ بگرن، هه‌ر زارۆكی سه‌ر پشتی لانكۆڵهن و جگه‌رگۆشه و گلاره‌ی دیدهكانن و شوونیان له دڵ و ده‌روونی دایك دیاره و هه‌تاوی كات و په‌رده‌ی تاریكی شوێن، له توانای دا نییه، شوون و نیگاریان بسڕێته‌وه و خامۆش بكات؛
پـاداشـتـێـكـه
پـڕه له خـۆزگهی تـاڵ و شـ‌یـ‌ریـ‌ن ـــ
سـهریـنـهكـهی دایكـم! ل8
باوه‌ش و ئامێزی دایك بۆ زارۆك و منداڵ، ئارامترین په‌ناگه‌یه، به‌هه‌شتێكه به ووشه و په‌یڤ پێناسه ناكرێ و ناخه‌مڵێنرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ره‌نگی قژ و ریشی وه‌كوو خووریی هه‌ڵگه‌ڕێ یا وه‌كوو به‌فری لووتكه و دووندی كێوه‌كان سپیی بێت، هێشتان هه‌مێز و هه‌مبێزی دایك بۆ منداڵ ئاسووده‌ترین و تهناهییترین په‌رستگایه، هه‌ر هێنده‌ش نا… به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌و جێ و ڕێیانه‌ی به هه‌نگاوی دایك ره‌نگین بووه و به بۆن و به‌رامه‌ی دایك گوڵاوپڕژێن بووه، مه‌ڵبه‌ندی دڵخۆشیی و ده‌ڤه‌ری دڵنیاییی و ناوچه‌ی دڵاوایی منداڵن،
گـیـراوهتـهوه چـوارچـێـوه
بـۆنـی نـێـرگـزی لـێ دێ ــــ
وێـنـهكـهی دایـكـم! ل9
ستێركی خدووی منداڵ، پتر له ئاسمانی دایك ده‌دره‌وشێته‌وه له‌وه‌ی له ئاوێزانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی باوك بگه‌شێته‌وه، دایك له هه‌موو سات و بوونێكی منداڵ دا دێت و ده‌چێت، ئه‌گه‌ر به ڕووكه‌شیش مرۆڤ خۆی لێ په‌نهان بكات، ئه‌وه له قوڵایی و جموجۆڵ و بزاڤه‌كانی دا، بخوازێ یان نه خوازێ ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، بالۆره و سهردوولكهكانی دایك، بۆ زارۆك و منداڵ جوانترین گۆرانیی و خۆشترین سترانن، فۆتۆ و تابلۆی دایك بۆ مرۆڤ، قه‌شه‌نگترین وێنه و شاكارترین نیگاره؛
ده‌دره‌وشێته‌وه
له سووتانی ئه‌به‌دیی دا ـــ
ڕۆحی دایك! ل75
نالیی و هاله‌ی دایك، تا دووا چركه و كاتی ژیانی، به سه‌ر گیانی جگهرسۆزهكانی ده‌خولێته‌وه، ئاوێته‌ی هه‌موو فرمێسك و گرنژینێكی منداڵ ده‌بێت، له هه‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك هێز و وزه به منداڵ ده‌به‌خشێـت، له كه‌وتن دا توانای هه‌ڵسانه‌وه‌یه، له ڕێكردن دا وزه‌ی هه‌نگاوه، له ده‌ربڕین دا هێزی گوزارشته، به‌بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ په‌ی پێ ببات و د‌رك بكات، ئه‌وه نییه له زارۆكی دا، له گۆده گۆده و گغه گغ دا ده‌یفه‌رموو: گیان، له گاگۆلكێ دا (تاتی تاتی) بۆ ده‌گوتی، له كه‌وتن دا به ئه‌سپایی ده‌یفه‌رموو: هه‌ڵسه‌وه گیانی دایه؛
گه‌ر ئاسایی بووایه
وێران نه‌ده‌بوو ناخ ـــ
مه‌رگی دایك! ل39
هه‌موو كۆچێك كوشنده و جه‌رگبڕه، هه‌موو سه‌فه‌رێك زه‌خم و برین هایه‌كی بێ‌شومار و پڕ قه‌تماغه له دووای خۆی دا به جێده‌هێڵێت، به‌ڵام ماڵئاوایی دایك!؟ سه‌خته بخرێته ناو ڕسته، ئه‌سته‌مه ده‌ربڕینی، زه‌حمه‌ته ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی، خاپوور بوونه بینینی، به‌ركه‌وتنی زه‌نگی كۆتایییه، بۆیه گرنگه بۆ دایك و ده‌وروبه‌رمان، پێڵوو بكه‌ین به پێخه‌ف، گڵێنه بكه‌ین به ماڵ، لێبوورده‌یی بكه‌ین به ده‌ستوور، به‌خشنده‌یی بكه‌ین به یاسا، تا هه‌ر هیچ نه‌بێ، ئه‌ڤین پایه‌دار بكه‌ین و شكۆمه‌ندی ژیان بپارێزین، كه له هه‌ناوی دایكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت،
ژیده‌ر
1_هایكووه پاییزییهكانم (عه‌لی ئه‌مین)
2_وارگه‌ی (المعانی)
3_فه‌رهه‌نگی هه‌مبانه بۆرینه (هه‌ژار موكریانی)
4_فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌ن (جگه‌ر سۆز) موحه‌ممه‌د ساڵح پێندرۆیی