ئاساییه له‌سه‌ر نانخواردنێ قسه قسهبهینی و قسه قسهببا ! لهئیشێ هاتبوومه‌وه خه‌ریکی نانخواردن بووم
خواخوام بوو برسیه‌تی ڕۆژێکی ماندویی بشکێنم داکم له‌سه‌رووی حه‌فتاوپێنج ساڵی یه گۆتی: زۆر خه‌می ئه‌و کوڕه‌مه ، خوایه ده‌بی چی لێهاتبی ؟ ئه‌منیش شپرزه خه‌می جگه‌رگۆشه‌کانی خۆم یا ناسیاران بووم پرسیمه‌وه: کوڕ کێ یه ؟ چ بووه ؟ گۆتی: ئه‌رێ جومونگی ده‌رێم ئه‌توش !
دروێنه‌ی شمشێر ..
هه‌رچه‌نده دیمه‌نی کوشتن و بڕینی مرۆڤه‌کان خوێن ڕشتن و مردنی لێده‌که‌وێته‌وه هه‌ستی مرۆڤانه دادهڕوشێنی ڕه‌نگه بۆ سیاسیه‌کی شه‌ڕانگێز ئاسایی بێ به‌ڵام هه‌میشه زۆرینه‌ی مرۆڤ حه‌ز به‌بینینی ده‌کا تایبه‌تیش له‌شێوازی هونه‌ری دراما و فلیمسازی چونکه ڕاستیه‌کی ڕه‌ها نی یه هونه‌ری لاساکردنهوهیه ته‌نیا له‌سۆنگه‌ی چاوانه‌وه وێنه‌کان وازی به‌و حه‌زه سروشتیه ده‌که‌ن . بگره و بکوژه ، هه‌رێ هاتیش ، به‌په‌له قهرتاربوون زۆرن به‌سه‌ر ئێمه‌ی کورد هاتیه ئه‌وه‌ش زیاتر هۆکاری چاودانه ئه‌و دروێنه‌ی کوشتاره‌یه .
دکتۆر هۆرجۆن ..
کاتێ شازاده نه‌خۆش بوو دکتۆر هۆرجۆنیش ده‌رمانێکی بهژههرگیراوهی لۆ ئاماده‌کرد ، داوای کرد شازده بیخۆوه ؟ که‌سه‌که‌ی تریش دوای ده‌کرد شازاده مه‌یخۆوه ! شازاده بیخۆوه ، شازاده مه‌یخۆوه … مشتومڕیان بوو چه‌ند جارێک ئه‌و قسانه دووباره بوونه‌وه هه‌رئه‌وه‌نده‌مان زانی داکم چووه ههریدایه: شازاده بیخۆوه ده‌ی به‌ته‌مای خوای ! له‌گه‌ر فڕکردنی شازاده‌ش داکم سه‌ری به‌رز ده‌کرده‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌که خۆی بیخواته‌وه !
دیۆکمان ..
له‌گه‌ڵ وه‌شانی شیره‌کانی هوارانگ سیرچوکی شوێنکه‌وتووی ئه‌م میشێله سامناکی و ترسی کوشتنی لایه‌نگرانی شازاده دیۆکمانی کچهپاشای ” ده‌نگی حه‌ق ” داکم ترسی لێده‌نیشت ، له‌گه‌ڵ گرێکۆره‌ی کێشه‌کانی ڕێزهفلیمهکه هه‌ناسه‌ی خه‌فه‌تی هه‌ڵده‌کێشا ، ده‌ستی بهلاچاویهوه ده‌گرت له‌گه‌ڵ هه‌ر ملپهڕاندنێک ده‌یگۆت: هاواره خوایه ، وهیــشـش ! ئه‌مه‌ش هێمنمان ده‌کرده‌وه ، کچێ دایه ئه‌وه فلیمه ڕاستی نی یه ؟ ده‌یگۆ: ده‌زانم به‌س هه‌ر زگم پێیان ده‌سوتێ .
باج و خه‌راج ..
برابه‌شی سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ، چاوچنۆکی له‌سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رمایه‌دار و نه‌داره‌کانی میرنشین یا ئیمپراتۆریه‌ته‌که هه‌میشه گه‌نده‌ڵی لێکه‌وتۆته‌وه له‌ئه‌نجامیش زارومارانێ ی سیاسی پێپلیکانی چه‌ند ساڵێکی داوه به‌هه‌ندێ و عهزیاکهش هه‌ندێکیانی قووتداوه خوارێ . ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه پرسیارێکی هاوکێشه ماتماتیکی بکه‌ین: تۆبڵێ ی دیموکراسی ئێمه کێ سه‌رخا و کێ قوتدا ؟ یان فهردهخوێ و چه‌ند تۆپ ئاوریشمی ئه‌وکاته بکاته چه‌ند دۆلار و دۆنمی ئه‌م ساته‌ی ئێستامان ؟ ئه‌ی ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ی ئه‌مڕۆ نوێژ لهسهردامهنی ده‌کرێ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بوو سبه‌ی باج و خه‌ڕاج ناخوا ؟ ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه که‌وتووه‌که‌ش ئه‌وسا ده‌ستی پاک ده‌کاته‌وه به‌ڵکو جارێکی تر چنگی لێ ی گیربیتهوه ئه‌نگوستێکی هه‌نگوینی بمژێ .
سه‌رۆک وه‌زیرانی بیۆ ..
سیاسه‌تمه‌دارێکی جگسزی ، شه‌ویلاک چه‌قه‌ڵی ، ئۆینبازه . له‌زۆربه‌ی ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕ و شاشه‌کانی ئێمه ڕۆژانه و شه‌وانه له‌وێنه‌که‌ی ده‌رده‌که‌ون . ئه‌و ئه‌کته‌رێکی سه‌رکه‌وتووی چاوکێشه نمونه‌یه‌کی زیندووی ڕه‌وشتی سیاسه‌توانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی باره ناهاوسه‌نگه‌کانی باڵباڵین و چه‌قه‌نه‌ی تهکهتولاته . هه‌رجارێ ده‌رده‌که‌وێ داکم جونێکی پێده‌دا . میوانمان هه‌بوو له‌به‌رخاتری ئێمه ئه‌وانیش سه‌یری درامای ته‌له‌فزیۆنی جومونگیان کرد ، کاتێ ئه‌م سیاسیه نافڕهجایه ده‌رکه‌وت داکم بێ سێ و دوو گۆتی: ئاخر له‌به‌ر ئه‌و گه‌واده‌یه ئه‌و هه‌موو مشکیله دروست ده‌بی ! له‌شریقه‌ی پێکه‌نینمان دا .
باڵنده سێ قاچه‌که ..
یومئیول قه‌شه‌ی مه‌زن وه‌ک مه‌لای گوندی له‌هه‌موو دیزان ئهسکووه . به‌بنه‌ما خه‌یاڵی و پیرۆزیه‌کان کایگه‌ری خۆی له‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵات داده‌نێ ، دهسوهردهداته هه‌موو ورد و درشته‌کان . لهبیۆ ده‌رکرا که‌چی له‌ده‌ره‌وه له‌چیای بۆنگان وه‌ک بناری قه‌ندیل وڵاتێک بۆ جومونگ ده‌نه‌خشێنێ باڵنده سێ قاچه‌که‌ش لۆگۆیهتی که‌واته ئایینبازه‌کان به‌نجی سرکردنی گه‌له‌کانیانن . هه‌رچه‌نده شازاده دایسو میکاڤیڵی و چاوچنۆکێکی گومڕای ده‌سه‌ڵاته جارجاره داکم پێی ده‌رێ: شازاده‌ی بیتوێنێ .
بیدام ..
شمشێربازێکی لاساری ، کهرهپیاوی ، بهدهستوقامی ، بهوهجه . هه‌رچه‌نده دووڕه‌ی تێکه‌ڵه‌یه‌کی ناهاوکێشهیی کوڕی پاشا و ئه‌م میشێله جوانکیله پلانگێڕه ههناوڕهشهیه هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی شه‌ڕکاری به‌رده‌ستی مۆنۆ یه لاپهرچهمێکی دزانه‌ی له‌سه‌ر چاوه . وه‌ک هه‌موو ژنه‌کورده نه‌خوێنده‌واره‌کانی لای خۆمان داکم که‌ناوی ده‌هینی باسی ده‌کا ده‌رێ: بیدان وابوو ، بیدان واچوو!
ڕانوسی فێیسبووک ..
کاتێ ئاستی هونه‌ری دراما به‌رز و گهیهنهربێ ، جوڵه‌ی کامیڕا و باشیه‌تی وێنه‌کانی مووچکهی گوێی ئه‌کته‌ره‌کان ده‌ربخا کاردانه‌وه‌ی بینه‌رانیشی خێرا و ئه‌رێنی یه . که‌واته زۆره‌های ئه‌و چوونه ناو و شاگهشکهییهی گه‌نج و پیرانی کورد به‌ئه‌کته‌ری دراما کۆریه وهرگێڕداراوهکان وه‌ک گۆتنه‌وه‌ی دوانهکانیان یا دانانی وێنه‌کانیان لهفێیسبووک بۆحه‌ز له‌جوانی سۆسۆنۆ و دیۆکمان یا سه‌رسامی به‌ئازایه‌تی جومونگ و بیدامه سه‌رشێت ! دانانی ڕاپرسی ، ڕانوسی ، په‌سندکردنه‌کان یانیش کاردانه‌وه به‌هه‌ڵسه‌نگاندن و گفتوگۆی ڕووداوه‌کانی داهاتووی ڕێزه‌کانی دواتری دراماکان له‌جێ ی خۆیه‌تی که‌م ڕکابه‌ره ! دیسانه‌وه داکم باسیان ده‌کاته‌وه: ئه‌رێ ده‌بی جومونگ نه‌کوژرێ ؟ ئه‌دی دیوکمان دهربازببی ؟ دکتۆر هۆرجون دکتۆره‌کی باشه . یوشین زۆر ئازایه ئێستا ڕزگاری ده‌کا ! دایسو موجریمه . ئه‌و نارۆ سه‌گبابه‌ش بکوژرابایه !
پلانی نامه‌ردانه ..
به‌ڕێوه‌به‌رانی سیاسی نه‌ک شۆڕشگێڕانی سیاسی ، له‌داموده‌زگا ده‌سه‌ڵاتیه‌کان وه‌ک لۆرد سیۆلۆن هه‌رچه‌نده فه‌رمانده‌ی هوارانگ بووه و لهشیلا وه‌زیری جه‌نگه جێبه‌جێکاری دواپله‌ی پلانی نامه‌ردانه‌یه به‌هۆی که‌سپه‌رستی ئه‌م میشێله سیاسه‌تمه‌داره مێبهخشهوه هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی که‌موکورت ده‌گرێته‌به‌ر بێگومان ئه‌و پالانه پێپلیکانه‌یه‌کی دیووی دووه‌می پاره‌ی سیاسه‌ت کردن و ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌سته که‌م به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسی هه‌یه به‌سه‌ری نه‌که‌وێ ئه‌گه‌ر شۆڕشگێڕێ سیاسیش بووبێ !