عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی: خۆشڕەوی بارێکە کە لەوێدا مرۆڤ بەتەواو تەرکیزی هەیە و دەچێتە ناو هەستێكی پڕ لە دڵخۆشی و سەرکەوتن لە کاتێکدا کە ئەرکێك جێبەجێ ئەکات، وە ئەرکەکەی لەبارەی فشارە دەروونیەکانەوە مامناوەندی بێت بۆ سەر توانای زیرەکی کەسەکە. خۆشڕەوی پێچەوانەی ئەو بارانەیە کە مرۆڤ لەوێدا بێزار و دڵتەنگ بێت و هەست بە فشاری دەروونی بکات.
زۆرجار مرۆڤ هاندانی دەرەکی کاری تێئەکات کە لە ڕێگەی بەخشیشەوە یان پلەو پایە یان ستایش کردنەوە بۆ ئەوەی کارەکەی بەباشی و پلەیەکی بەرزەوە ئەنجام بدات. یان زۆر جاریش لە ڕێگەی ستایشکردنی خود بۆ خۆی لە کاتێکدا ئەو ئەرکەی پێی سپێردراوە خۆی لە خۆیدا ستایشێك بێت. هەر بۆیە کەسەکە کارەکە ئەکات لەبەر ئەوەی کە خۆشیەکی تیا بەدی ئەکات. ئێمە بۆ ئەوەی بگەینە قۆناغی خۆشڕەوی پێویستە داواکاریەکانمان لە سەر خۆمان زیاتر بکەین و تەواوی چەقی قورسایمان لەسەر ئەوەبێت کە ئەیکەین. وەك زۆربەی لێکۆڵینەوەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە خۆشڕەوی پەیوەندی بە ڕادەی زیرەکی کەسێکەوە نیە.
خۆشرەوی لە زۆر باردا هەست پێدەکرێت وەك لەوەڵامدانەوەی پرسیارێکدا، لە گەشتکردندا، لە پەیەوەندیەکاندا، لەکارکردندا و تاد، بەڵام ئەو بوارەی کە زۆرتر لەوێدا مرۆڤ هەستی پێ ئەکات بواری وەرزش و پاڵەوەنایەتیەکانە. لەو پاڵەوانیە وەرزشیەکاندا وەرزشەوانە سەرکەوتوەکان هەست بەو بارە دەکەن کە لەوێدا هەموو شت خۆی دەڕوات و ئەوان تەواو تەرکیزیان لەسەر ئەو ئەرکەیە کە لەسەریانە. نمونە زۆرن لەو پاڵەوانیەتیانە بەڵام کەس نیە خۆشی لەوە نەبینێ کە یاریچیەکی تۆپ تۆپین گۆڵێکی جوان ئەنجام ئەدات، هەر بۆیە ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بەشێکە لەو توانا دەروونی و فیزیکیەی کە یاری چیەکان هەیانە بەڵام هەندێجار بۆ ئەوانەی کە سەیری گۆڵە ئەکەن سەریان ئەسوڕمێ، بەڵام لەدەمی گۆڵکەرەکەوە ئەگەر ببیستی ئەوان خۆشیان نازانن وەڵام بدەنەوە لەبەر ئەوەی ئەوان تەنها لەشیان ئەو ئەرکە بەجێ دەهێنێ بەڵام بەهۆی خۆشڕەوێەوە/ فلۆو.
کلیك بکە بۆ بینینی ئەو گۆڵەی زڵاتان ئیبراهیمبۆڤیچ.
http://www.youtube.com/watch?v=VISHayrwm_c
سەرکەوتوبن