تازه‌ترین کاری هونه‌رمه‌ند دانیاڵ به ناوی (به‌س ته‌نها تۆ) که ماوه‌یه‌ک له مه‌و به‌ر کۆتای به کاری تۆمار کردنی هێنا، گۆرانی به‌س ته‌نها تۆ ئاواز‌و هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند دانیال خۆیه‌تی وه‌کاری موزیکی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (دیار کریم) بۆ ئه‌نجام دراوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له بانگهێشت ومیوانداری هونه‌رمه‌ند (دانیال) بۆ که‌ناڵی کۆڕه‌ک تیڤی بۆ ئه‌لقه‌ی کۆتای به‌رنامه‌ی ”تۆنمونهی” که یه‌کێک بوو له‌و پڕۆگرامانه‌ی بۆ کۆمه‌ڵێک منداڵی ده‌نگ خۆش و به‌هره‌مه‌ند له‌که‌ناڵی کۆڕه‌ک تیڤی ئاماده‌کرابوو هه‌روه‌ها به ئاماده‌بونی کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند که پێکهاتبوون له هه‌ریه‌ک له (دڵنیا قه‌ره‌داخی ،ماهیر، حسن غفور، بژار دیلان ، سالار ئازید، ئومێد باڵه‌بان ودانیال لێره‌دا هونه‌رمه‌ند دانیال به‌چند تێنینیهک به‌رنامه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد وه‌داوای کرد که له‌داهاتودا هاوکاری ئهوبههرهمهنده نمونانه بکرێت بۆئه‌وه‌ی له‌هونه‌ر به‌رده‌وامبن و کاری باش پێشکه‌ش بکه‌ن، وه به تازه‌ترین گۆرانی خۆی به‌رنامه‌که‌ی ڕازانده‌وه.