هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش دانیاڵ دوای سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی له ڤیدێو کلیپی کراس زه‌ردێ تازه‌ترین گۆرانی خۆی به‌ناوی (نازانی) کلیپ کرد، گۆرانی (نازانی) له ئاواز‌و هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند دانیاڵ خۆیه‌تی، وه کاری دابه‌شکردن و موزیکی له‌لایه‌ن موزیسیانی به‌توانا بژار دیلان و سۆڵوی که‌مان له‌لایه‌ن موزیسیانی به‌توانا سالار اسعد و سۆڵۆی قانون له‌لایه‌ن کاک زانا بۆ کراوه، هه‌روه‌ها ئه‌م کلیپه له لایه‌ن کامێرامان و ده‌رهێنه‌ر سیپان عادل کاری وێنه گرتنی بۆ ئه‌نجام دراوه
شایه‌نی باسه شوێنی وێنه‌گرتنی کلیپه‌که له ناو هوتێلێکی وێران و سوتاو له سه‌رسنگ له ناوچه‌ی بادینان به هاوکاری ستافێک له کۆمه‌لێک گه‌نج و هاوڕێی هونه‌رمه‌ند توانرا شوێنه‌که پاکبکرێته‌وه، دوای پاککردنه‌وه‌ی شوێنه‌که هونه‌رمه‌ند دانیاڵ که له بواری هونه‌ری شێوه‌کاری و وێنه‌کێشان شاره‌زایه‌کی باشی هه‌یه‌و چه‌ندین ساڵ له‌م بواره‌دا کاری کردوه دیواره‌کانی ناو هوتێله‌که‌ی به چه‌ند ڕه‌نگێکی جوان نه‌خشاندو دیمه‌نێکی جوانتری به‌خشی به سیمای شوێنه‌که و ئه‌م کلیپه‌یان له‌م شوێنه ئاماده کرد، هونه‌رمه‌ند دانیاڵ چه‌ند ڕۆژ ێکه به‌سه‌ردانێک گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان خه‌ریکی چه‌ند کارێکی هونه‌ری تازه‌یه.