ساسان ده‌روێش – هۆڵه‌ندا :له پێناوی زیاتری خزمه‌ت کردن به هه‌رێمی باشووری کوردستان له پێشکه‌وتن وئاوه‌دان کردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له ڕیگای هاوکاری کردنی ئه‌زموونی ووڵاتی هۆڵه‌ندا و هاندانی کۆمپانیاکانیان له‌و بواره‌دا، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 21-6-2012 له یه‌که‌مین گردبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراندنی یانه‌ی سه‌رمایه‌دارانی کورد و هۆڵه‌ندی له شاری ئه‌مستردام له ئێواره خوانێکدا به ئاماده‌بوونی 110 کۆمپانیای جۆراو جۆر‌و هه‌ندێ که‌سایه‌تی سیاسی هۆڵه‌ندی و ئابووری ناس بوو،
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕیز به‌کر له‌شکری به‌رپرس و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یانه‌که ،وێڕای به‌خێرهاتنی میوانه‌کان و ئه‌و پهرۆشیهیان بۆ ئاماده‌بوون وگوێ بیستی ئامانج وکارکردنی یانه‌که‌یان ،باسێکی زۆر چڕوپڕو پوخته‌ی باسی ئه‌زموونی خۆی کرد له کاری سیاسه‌ت و ئابووری له هۆڵه‌ندا له ماوه‌ی 38 ساڵی ڕابردووی نیشته‌جێ بوونی له هۆڵه‌ندا که زۆر کار‌و چالاکی به ئه‌نجام گه‌یاندوه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که له‌مه‌ولا کاربۆ پێشکه‌وتنی زیاتری کوردستان بکات وئهوئهزموونهی که هه‌یه‌تی به‌گه‌ڕی بخات له‌پێناوی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری کوردستان و به هه‌مان ئامانج ئه‌م ده‌سته‌ی له‌گه‌ل چه‌ند سه‌رمایه‌دارێکی تر دامه‌زراندوه و گردبوونه‌وه و ڕێکخستنی ئه‌مڕۆشی ڕوون کرده‌وه که ئامانج له دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هۆڵه‌ندا و کوردستانه و پێکهێنانی تۆڕی گرووپی کاری ئه‌نجوومه‌نی یانه‌که‌شیان که پێکهاتووه له ( به‌کر له‌شکری ، هه‌لیل دۆکان ، کینانا تاستان ، مارکۆماس ) که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی داهاتووی ئه‌م یانه‌یه پێش کات چه‌ند شاندێکی ئابووری هۆڵه‌ندای سه‌ردانی هه‌رێمی باشووری کوردستان وبه‌غداو به‌سراو هه‌ندێ شوێنی تریان کرد که هه‌موو ئه‌مانه‌ی به وێنه و زانیاری وورد له ڕیگای شاشه‌ی دیواری کۆمپیوته‌ری نیشاندا.که کوردستان بووهجێگای چاوڕوونی نوێنه‌ری کۆمپانیاکانی ئامده‌بوو.
پاشان یاب دراغهر سه‌رمایه‌دارێکی ناسراوی هۆڵه‌ندیه که پێشتر سه‌ردانی هه‌رێمی باشووری کوردستان و هه‌ندێک جیگای عێراقی کردوه، باسی له پێشکه‌وتنه‌کانی کوردستان کرد و به به‌راورد له‌گه‌ڵ جیگاکانی عێراق له بواری ئابووری وگه‌شه‌سه‌ندنی وئاوه‌دان کردنه‌وه و ئارامی و ئاسایشی هه‌ریمه که و ڕێزگرتن له یاسا‌و پاراستنی مافی مرۆڤ که ئه‌مانه‌ی هه‌موو به پێوانه‌یه‌کی باش ئه‌زانی بۆ بازرگانان که سه‌رمایه‌که‌یان به گهربخهن و به‌شداربن له‌وپرۆسه‌یه که خۆی شاهید حاڵی ووته‌کانی خۆیه‌تی له‌باس کردنی کوردستان و له کۆتایی ووته‌کانی دا ، داوای له نوێنه‌رانی کۆمپانیاکان کرد هه‌موو به‌شداربن .
ئینجا له هه‌رێمی باشوری کوردستانه‌وه به‌ڕیز ئازاد ئه‌حمه‌د شێروانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی وپیشه‌سازی له هه‌رێمی کوردستان له ڕیگای نیشاندانی وێنه‌ی خۆی به سکایب وشاشه‌ی کۆمپیوته‌ری دیواری به خێرهاتنی هه‌موو بازرگانان و ئابووری ناسانی ووڵاتی هۆڵه‌ندای کرد بۆ کوردستان.
ئینجا به‌ریز هاری ڤان بۆمڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان له سه‌رلیستی پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی باسی له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی کورستان کرد که چه‌ند گۆڕانکاری هاتووه به‌سه‌ر کوردستاندا له چاو سه‌ردانه‌کانی تری دا، باسی له هه‌وڵی پارته‌که‌ی کرد که چه‌ند دۆستی نزیکی کوردن له بواری سیاسه‌ت و پالپشتی کردنیانیان و ئه‌مجاره‌شیان له بواری ئابووری وگه‌شه‌سه‌ندنی پێشکه‌وتن وئاوه‌دان کردنه‌وه که به‌هه‌میشه‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هانی کۆمپانیاکانی خۆیان بده‌ن بۆ ناردنیان بۆ هه‌رێمی باشوری کوردستان له‌ڕێگای یاسای و چاو ڕوونی نووسینگه‌ی باڵیوزی هۆڵه‌ندا له پایته‌ختی کوردستان، بۆ نیشاندانی نوینه‌رانی کۆمپانیاکان و ئاماده‌بوان بڕێکی زۆر له نامیلکه که‌ی خۆی که ئاماده‌ی کردوه له‌سه‌ر سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی بۆ کوردستان له بینی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هێژا بارزانی و ده‌زگاکانی باڵای حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان و دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی له گه‌ل گه‌وره به‌رپرسانی سیاسی کوردستان به به‌ڵگه‌وه پێشکه‌ش کردن، له دوا ووته‌یدا ووتی من ئه‌گه‌ر سه‌رقاڵی حیزبایه‌تی نهبوومایهو بازرگانێک بوومایه بێ دوودڵی له کوردستان خه‌ریکی بازرگانی ده‌بووم له‌و ئارام وئاسایشهی که هه‌یه ودهستهبهره بۆکاری وه‌به‌رهێنان وپرۆژهکان.
هه‌روه‌ها به‌ڕیز حه‌یده‌ر مسته‌فا سه‌عید به‌رپرسی یه‌که‌می وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌کانی کوردستان له ڕیگای ته‌له‌فۆنه‌وه باسێکی پوختی له پرۆژه‌کانی کوردستان و ده‌ست به‌کاربوونی کۆمپانیا بیانیه‌کان کرد که ئێستا له کوردستان سه‌رقالی کاره‌کانیانن وهیوای خواز له ئاماده‌بوون به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وان بێنه کوردستان و به‌شدابن له‌وپرۆسه‌یه .
له دوا به‌شداربووی ئه‌و ئێواره‌یه‌دا به‌ڕیز نه‌وزاد هادی پاریزگاری هه‌ولێر بووکه له‌ڕیگای سکایب و شاشه‌ی کۆمپیوته‌ری دیواری خۆی نیشانی ئاماده‌بوان دا‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی که ئێستا کوردستان بۆته جێگایه‌کی ئارام وئاسایش بۆ سه‌رمایه‌دارانی ووڵاتانی بیانی وهینانی کۆمپانیاکانیان ولهکاری وه‌به‌رهینان هاوکاریانن وبهخێرهاتنی هه‌موویانی کرد و ئامادهبونیش له بری ووشه شیرینه‌کانی به چڵه ڕیزان وه‌لامیان دایه‌وه که به‌ڕیزیان گوێبیستی بوون و له باسێکی ئابووری وسیاسی کوردستان و پێشکه‌وتنه‌کانی وه‌به‌رهێنانی کرد و ووتی ده‌رگای کوردستان واڵایه بۆ ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێ خزمه‌ت به هه‌رێمه‌که‌مان بکه‌ن و ئه‌وانیش سوودمهندبن ،ده‌کری خۆتان له نزیکهوهبێن و ئه‌م ئاوهدانیهش ببینن .
له کۆتایشدا له دوای تێ په‌ڕبوونی چه‌ند کاتژمێرێک له باسی و ڕه‌وشی کوردستان و باری ئابووری زۆر سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات و هه‌موویان خۆشحاڵ بوون به‌و زانیاری و چاو ڕوونیه بۆ بردنی کۆمپانیان بۆیه له دواساتدا هه‌مووپێکه‌وه بڕیاریاندا که له مانگی نۆی ئه‌م ساڵدا2012 شاندێکی گه‌وره‌و تۆکمه‌ی کۆمپانیاکانی ووڵاتی هۆڵه‌ندا به سه‌رپه‌رشتی ئه‌م یانه‌یه سه‌ردانی هه‌رێمی باشوری کوردستان بکه‌ن.