کازیوە ساڵح
بەشی دووەم
لە ڕووی کلتوری و سایکۆلۆژییەوە داعش خوێندنەوەی بۆ کلێنی کەمسەریەکانی ڕۆژهەڵات بە گشتی و عەرەب کردووە و دیارترین هەنگاوی ئاشکرا ی نا و بە خێرای وەرگیرا و بوو بە کلتوریەکی ‘دانپێنراو’. هەر زوو زانی کلیلی سەرکەوتنی لە ناوجەکەدا بە دوو فاکتەر
فەراهەم ئەبێت ، ئەوانیش سێکس و پارەن ،بۆیە داعش سەدان کەم کوڕی دەروونی بردە تاقیگەی سێکشوالیزمەوە. ئەو تاقیگەی توانی ڕیبازو ئاینی خەڵکی ناوچەکەی تیا بخاتە ژێر میکرۆسکۆپەوە ،پاش دۆزینەوەی شوناسی ڕاستەقینەیان ئەوجا هەناگاوی داگیرکردن و پلانی ڕاستەقینەی ڕووبخات.
لە سەرەوە وتم بووە بە کلتورێکی دانپێنراو بەو بەڵگەیەی بە دوو شیوە پشتگیری لێ کرا بە ئەندام بوون و بە بێ دەنگ بوون بەرانبەری. ئەو ئاینی ئیسلامەی کە دەست بەرکەوتنی نێر و مێ حەرام ئەکات ، کە شووکردنەوەی ژن پاش تەڵاقدان لایەنی کەم بە کەمتر لە سێ مانگ حەرام ئەکات، ئەو ئاینەی کە لە سەر زینا مرۆڤ زیندە بە چاڵ ئەکات. لە تاقیگەکەی داعشدا ، هەمان ئاین لە ڕۆژێکدا یەک ژنی لە گەڵ دە ١٠ پیاو جووت ئەکرد ، ناوی دەنا مارەبڕین و نەک سێ مانگ سێ کاژێریش لە نێو مارەبڕینەکاندا نەبووە. .
ئەو ئیسلامی و مەلانەی کە لە سەر هەموو بچووک و گەورەیەک فتوای کوشتن دەرئەکەن . یان مەلای مارەبڕ و بەش بەرکەتوو بوون لەو بە کۆمەڵ سێکسکردنەدا ، یان بێ دەنگ و دەستەوەسان بوون. نە لاوەکانیان هانئەدا تاقیگەی سێکشوالیزمی داعشی بەردە باران بکەن وەکو چۆن هانیان ئەدان شوێنگەی مەسیحیەکان و سالۆنەکان و دوکانی مەی فرۆشەکان بەردە باران بکەن. نە کەسانی خۆیان ئەنارد ‘ داعشیات ‘ەکانیان لاقە بکەن وەکو چۆن ئەچوونە سەر قوپتیەکانی میسر و ژنەکانیان لاقە ئەکردن. نەهاتنە سەر شەقامەکان و ناویان نا بێ حورمەتی بە ئاین ،نە لە میدیاکانیانەوە هەڵایان نایەوە و ئیدانەیان کردن.ئەو بێ دەنگیەش واتای شەرعیەت پێدان و بە کلتور بوونیان بوو.
ئەو پیاوە ڕۆژهەڵاتیەی کە شەرەفی لە نێو ڕانی ژنەکەی و مێینەی ماڵەکەیدا ئەبینێت ، لە سەر گومانێکی کەم بە بیانووی شەرەف پارێزی ئەیکوژێت و بەردەبارانی ئەکات . لە سایەی داعیشزمدا ئەو پیاوە ڕۆژهەڵاتیە خۆی ژن و خوشک و کچ و دایکی خۆی ئەبرد و بە بڕێک پارەی کەم ڕۆژانە بە دەیان کەسی بە کرێ ئەدا لە تاقیگەکەی داعشدا ناویشی نابوو خێرکردن.
ئەم پرۆسە ئابڕوبەرە جیهانی تووشی شۆککرد ، بوو بە بابەتی سەرەکی میدیاکانی جیهان و خۆم لە ڕێگەی ڕیپۆرتاژی تەلەڤزیونە بیانیەکانەوە زانیاریم لە سەر ئەو بابەتە وەرگرتووە، بەڵام نەبوو بە بابەتی میدیای گرنگ لا ڕۆژهەڵات و لای کوردیش کە قازانجی بوو ئەو بابەتە بورۆژێنێت. تەنانەت لە میدیای ئیلکترۆنیدا ئەگەر تۆمەتی سکانداڵی لێپسراوێک یان ناوێک بە سکانداڵێکی سێکسیەوە بگیرایە زیاتر بڵاو دەکرایەوە لەو سکانداڵە گەورە کلتوری، ئاینی و سیاسیە . ڕازیبوون تەنها لە بێ دەنگیدا خۆی نمایش نەکرد ، لەوەشدا بە ئاشکرابوونی ئەم تاقیگەیە دەیان نێر و مێ بوون پاڵەوانی خۆ بەخشی ئەو سیناریو و وڵات و شاری خۆیان جێ هێشت و بوون بە داعشی و داعشیات. کوردستانی ئێمەش لێیان بێ بەش نەبوون.
ئەم دەرئەنجامە لە دەرەوەی خوێندنەوە و پێشبینی داعش نەبووە . چوون داعش تەنها ژیانی ڕۆژانەی تاکی لەم پرۆسەیەدا نەخوێندوەتەوە، بەڵکو گەشتووە بە ئەو بەشەی نەستی مرۆڤ کە پێی ئەوترێت چوارگۆشەی رەش و نەوتراو. خەونە نەوتراوەکانی کۆمەڵگایەک دێنێتە نێو پرۆسەیەکی ئەزمونگەری . ئەو مرۆڤە ڕۆژهەڵاتیەی کە ناوی ڕۆژئاوا هات یەکسەر بیری بۆ سێکس ئەچێ ، پرسەکانی بۆ ڕۆژئاوا تەنها لە بازنەی ئازادی سێکسدا ئەخولێتەوە، نەک هیچ کام لە کایە مۆدێرنەکان و داهێنانەکانیان کە ڕۆژهەڵات لە سایەیدا ئەژی .داعش جۆرە سێکسیەکی بۆ بەرهەم ئەهێنێت کە لە بیری ڕۆژئاوایان دائەبڕیت ، لەمەشدا بە ئاستێک توندڕەوە ڕۆژئاوا و جیهان ئەڕشێنێتەوە. ئەو ڕۆژهەڵاتەتیەی تۆڵەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتوری بە ناوگەڵ ئەکاتەوە ، پرەنسیپەکانی ژیانی لە سەر بەندە . ئەو ڕۆژهەڵاتیەی هەمیشە خەون بە پیاوی سەر ئەسپە سپێکەوە ئەبینێت هەڵیگرێت و لاقەی بکات ، بۆ ئەوەی’ بڵێن ‘ نەک ‘ بڵێت ‘ گوناهی ئەو نەبوو بە زۆر پێیکرا. داعش ئەبێت بە پیاوی سەر ئەسپە سپێکە و نەک هەر پێێ ئەلێت بێ گوناهی ئەڵێت خێری گەورەشت کردوە و هاوکاری یەزدان ئەکەیت لە گەیاندنی پەیامەکانیدا. ئیتر گرنگ نیە ئەم پەیامە تا چەند باوەڕ پێکراوە لە لایەن تەنانەت خودی بەشداربوویشەوە. گرنگ ئەوەیە بەهانەیەکی بۆ ئەو ختورانەی لە پشتی سەری ئەودا دۆزییەوەتەوە ناخی دیلی لە پەلەقاژەی فرینی ئازادیدا هەموو شتێکی پەسەندە ئەگەر کوشتنی ئازادیش بێت. گەرچی ئەو بەهانە تەنها کۆنتراکتی نێوان دوو لایەنیش بێت. لەم تاقیگەی داعشدا هەموو پرەنسیپەکان، کەرامەت، ئاین، جەستە، پەیوەندی ژن مێردایەتی و باوک کچیەتی و خوشک و برایی هەمووی بە نرخی ٥٠٠٠ پێنج هەزار دۆلار دەستی پێکرد و وەکم هاتوویەک کە ماوەیەک پاش هاتنە بازاڕ نرخەکەی هەرزان ئەبێت . ئەم پرۆسەیەش بەروە هەرزان بوون و خەریکە بەرەوە خۆڕایی بوونیشی ئەبات . واتە هیچ بیانوویەک بۆ پەسەندکردنی لە چوارچێوەی نالەباری باری ئابووریدا جێگەی نابێتەوە. ئەم پرۆسەیەش بە داعش ئەڵێت پێویستە لە ڕووی ئابورییەوە ئەوەندە بە هێز بێت کە پێنچ هەزاری بۆ هەموو ئەوانە هەبێت لەو بازاڕی کڕین و فرۆشتندا جێگایان ئەبێتەوە. چوون دەرئەنجامەکانی ئەم تاقیگەیە دەری دەخات داعش چی بوێت ئەتوانێت بە ئابوری بەهێز بە دەستی بهێنێت لە ناوچەکەدا بە کەرامەتی تاکیشەوە. .
لە ڕووی ئابورییەوە داعش یەکێکە لە بەهێزترین هێزە چەکدار و تیرۆریستیەکانی جیهان . ئەوەی ئەمەریکای شپرزە کردوە گوایە نازانێت داعش چۆن سەری هەڵداوە بە ڕاست نازانم ، پێم وانیە دروست بوونیان لە دەرەوەی هاوکاری زلهێزە دەرەکیەکانی بێت ، بە تایبەت ئەمەریکا. ئەو هەموو چەک و تەقەمەنیەی لە دەستی داعشدا داهێنان و دروستکراوی ڕۆژهەڵات نیە . پشتگیری تەواوی ڕوسیا وچین ، بە ئاشکرا و سەرسەختانە لە قەسبخانەکەی بەشار ئەسەد ، مانای ئەوە نیە، ئەوانیش و زلهێزەکانی یش بازرگانی خۆیان لە گەڵ داعش ناکەن. بەڵام ئەوەی تووشی شۆکی کردووەن هێزی ئابوری ئەم گروپە و توانای بە کارهێنانی تەکنۆلۆژیانە. ڕۆژنامەی گاردێنی ئەمەریکی لە ڕۆژی ١٥-٦-٢٠١٤ ئەم شۆکەی دەرخستووە و ئەڵێت کە بەر لە گرتنی موسڵ ،حسابی داعش ٨٧٥ هەشت سەد و هەفتاو پێنج ملیون تیابوو ، بە گرتنی موسڵ بلیون و نیویك چووەتە سەر ئەو حسابە. (گاردێن، ٢٠١٤ ) ئاشکرایە بە گرتنی شارەکانی دی چەند هێندە ئساتی ئابوریان بەرزبووەتەوە ، لە کاتێکدا داعش تەنها پارە کۆناکاتەوە ، بە پێی قسەکانی هەمان ژمارەی گاردێن ، کۆمەڵێک شتی کەلپوری وئەنتیکیان لە سوریادا برودە کە مێژووەکەی بۆ ٨٠٠٠هەزار ساڵ ئەگەڕێتەوە. ئەم هێزە ئابوریەیە ئەمەریکای تۆقاندووە و ئەزانێت هیچ هێزیك توانای کۆنترۆڵ کردنیانی نابێت. داعش هەموو ساڵی ٢٠١٢ لە سوریا هێندە ڕۆژێکی عێراق دەستکەوتی مادییان نەبووە ئەمەش کردین بە زلهێزترین تیرۆریستی جیهان. ئەم هێزە ئابوریەش تەنها هێزی ناوخۆ یان رۆژەهەلاتیان بۆ مسۆگەر ناکات ، بەڵکو لە ئێستادا بە نهێنی و لە داهاتودا بە ئاشکرا ڕێکەوتنی نیو دەوڵەتی و پاڵپشتی جیهانیان بۆ دروست ئەکات. سعودیە لە ڕووی سیستمی توندڕەوی و نادیموکراتیەوە لە داعش باڵاتر نیە و هێزی پاڵپشتی هەموو گروپە تیرۆریستەکان و مافیەکانی ڕۆژهەڵاتیشین . کەچی خۆشەویستی جیهان و بە تایبەتیش ئەمەریکایە چوون ئابوریان بە هێزە. لای ئەمەریکا و داعشیش ڕوونە بەو ئابوریە بەهێزە ئەکرێت هەموو کایەکان بەرێتەوە.