بەشی یەکەم
سوود وەرگرتن لە هەڵەکانی بن لادن
کازیوە ساڵح
ئایە داعش تەنها هێزیەکی تیرۆرستیە؟ ئایە شەپۆڵێکی ئایدۆلۆژی، کلتوری ، ئاینی و ئابوریە؟ یان یاریەکی نێو دەوڵەتیە بۆ ئاسانکردنی ئەو دۆخەی ڕٶژئاوا بە نیازی پەرپا بوونیەتی؟ ئەم وتارە خوێندنەوەیەکی کورتی گرنگترین ئەو فاکتەرانەیە کە هێزیەکی سەرسوڕهێنەری بە
داعش بەخشیوە. جەخت لە سەر ئەوە ئەکاتەوە شەڕی داعش شەڕی نێوان شیعە و سوننە نیە و بێ دەنگی وڵاتانی عەرەبیش لە سەرسوڕمانەوە سەرچاوەی نەگرتووە بەڵکو داعش هەلێکە هەندیکیان دەمێکە خەونی پێوە ئەبینن.
داعش شەپۆلێکی فرە ڕەهەندی ، فرە جۆرە . لە سەرجەم ئایدۆلۆژیە توندڕەوەکان، کلتور ، ئاین، هێزی ئابوری و تەقەمەنی سوودمەند بووە بۆ دروستکردنی شەپۆڵیک لە توانایدا هەیە بە خێرایی چاوەڕوان نەکراو داعشیزم لە دیاردە وە بگۆڕێت بە سیستم و ئایدۆلۆژیایەکی گشتگیر. سیستمێک تەنها وەکو هێزی سەرەکی عێراق و سوریا خۆی نەچەقێنێت بەڵکو سەرجەم ناوچەکە بە ئەفغانستان و پاکستانیشەوە بگرێتەوە. ئەم بۆچوونەم لەوەوە سەرچاوەی نەگرتووە کە داعش هێزێکی تیرۆریستیە و ئەتوانێت بە توندڕەوی بگات بە ئامانجەکانی. بەڵکو لەو دەرکەوتەی داعش خوێندنەوەی سیاسی ، کلتوری و سایکۆلۆژی تاکی ڕۆژهەڵاتی و بە تایبەت عەرەبی بەر لە دەرکەوتن بە هەند وەرگرتووە و کاری لە سەر هەر یەکەیان بە جیاواز کردوە. .
لە ڕووی سایسیەوە داعش سوودی لە هەڵەکانی گروپە تیرۆریستێەکەی ئوسامە بن لادن وەگرتووە. لە لایەک بن لادن لە دەرەوەی ژیانی ڕۆژانەی تاک کاری ئەکرد ، بە دیوێکی دیدا لە دەرەوەی کۆمەڵگە بوو . ئەمەش ئەوە نیشان ئەدات کەسێتێکی تاکڕەو و گۆشەگیر لە نێو کەنارێکی دوورە دەست ، دەسەڵاتی گشتگیری بەرهەم نەهێنەرێت. ئەمەش وایکردبوو نەتوانێت لە دوورەوە پلانەکانی خۆی بەو جۆرەی ‘ بۆی دانرابو’ بپێکێت . دیسان لە گەل ئەوەی عەرەب بوو ،چوون لە دەرەوەی کلتور و سیاسەتی بەڕێوەبردن کاری ئەکرد ، زیاتر کۆششەکانی لە بازنەیەکی ئاینی توندا ئەسۆڕایەوە ، ئەمە وایکرد ئەو کاریگەریە گەورەیەی لە نیشتمانی عەرەبیدا دروست نەکات. لە لایەکی دی ڕەچەڵکی ئاینی بن لادن جێگەی گومانە ، من ئێستاش پێم وانیە بن لادن کوژرابێت و پێم وایە ئەمەریکا بە سیناریویەک بردیە ئەمەریکا و لەکەنارێکەوە لەوێ ئەژی . چوون سیناریوی بن لادن وەکو نەگەشت بە بن بەستێکی ویستراو کە بەرژەوەندی تەواوی ئەمەریکا بپێکێت ، ئەوەندی ئیسلام فۆبیای لە ڕۆژئاوادا بڵاو کردەوە، ئەوەندەش ئەمەریکا فۆبیای لە ڕۆژهەڵاتدا بڵاوکردەوە. بن لادن قسە زۆر ئەکرد و کرداری کەم بوو، ئەوەندەی ڕاگەیاندنی بۆ ناوبانگ ئەکرد و ئەوەندەی ڤیدیو بڵاو ئەکردەوە ئەوەندە کرادری نەئەکرد. ئەمەش دوو خاڵی لای مرۆڤ ئەچەسپاند : .
یەک: لە ڕووی دەروونیەوە ئەو مرۆڤانەی بەردەوام دووپاتی ئەکەنەوە کە ڕقیان لە کەسێک ، حزبێک و لایەنیک و یان دەوڵەتێکە خۆیان لە بنەمادا سیخوڕی ئەو لایەن و دەوڵەتە ن. ئەو هستریای تووشی ئەبن ، ترسی ئاشکرا بوونە و جگە لە سیاسەتی ڕاوکردن و زانیاری کۆکردنەوە. دووپاتکردنەوەی ڕکەکانی بن لادن بۆ ئەمەریکا بەراورد بە کردارەکانی پێجەوانەی ئەسەلماند. .
دوو: ئەو هەموو ڤیدیو و خۆ دەرخستنە بۆ وەرگر و بینەر و تەنانەت دواکەوتوانی بن لادن و ئەمەریکاش ئەسەلمێنێت، بن
ئەمە ئەو دەردە دەروونیە کە (Cult of Personality)پەرستی لادنیش وەکو سەدام و هیتلەر و مۆسۆلۆنی کێشەی خود-ڕێگە لەدروست بوونی کارەکتەرێکی کاریگەر و دررێژ خایەن ئەگرێت . بۆیە پێم وایە ئەمەریکا نەیدەویست ئەزموونی سەددام دووبارە بکاتەوە. ئەم ڕاستیانە لای داعشیش ڕوونە و بە ئاشکرا خۆیان لەو هەڵانەی بن لادن ئەبوێرن .
لە ڕووی ئاینی یەوە داعش کاریگەرتر و دان پیانراوترە لە بن لادن و شیعەش . بن لادن کە لە بنەمادا هەڵگری ڕێبازی وەهابیە. بە پێی دانپیانانەکانی جاسوسی بەریتانیا هامفەر بۆ ڕۆژهەڵات لە کتێبەکەیدا بە ناونیشانی یادەوەریەکانی هامفەر ، ڕوونە کە ڕێبازی وەهابیزم بەریتانیا لە سەدەی هەڤدەدا دروستی کردوە و ناوی وەهابیش لە ناوی ئەو لاوەوە هاتووە کە هامفەرلە بەسرەدا ناسیوێتی و توانیوەیەتی کاریگەری لە سەری هەبیت و پلانەکەی مەیسەر بکات و ناوی محمد ابن عبدوالوهاب بووە. ( بیرەوەریەکانی هامفەر ، ٢٠٠١ ) لە بەر ئەوەی لە ڕێگەی ئەوە وەهابیزم دروستکرا ناوەکەشی هەڵگرت. ئەم ڕێبازە لە پێناوی پارچەکردن و گۆڕینی ئیسلام بووە بۆ ڕێبازیەک لە گەڵ بەرژەوەندی ئەو کاتەی بەریتانیا بگونجێت. جگە لە سعودیە کە خێزانی ئال سعودیش بە هەمان شیوە لە لایەن بەریتانیاوە دروست کراون هیچ وڵاتێکی دی بە شیوەی گشتی وەهابیزمی نەکردوە بە ڕێباز.ئەکرێت جگە لە بەرژەوەندی ئەمەریکا ئەم هۆکارەش لە پشت پەنابردنی بێت بۆ ئەفغانستان. ئەم ڕاستێیە لای نەتەوەی عەرەب ڕوونە و لە گەڵ ئەوەی ئایدۆلۆژیای مۆدێرنی عەرەب نەفرەتکردنە لە ڕۆژئاوا ، بەڵام ئەو ڕێبازەی ڕۆژئاوا دروستی کردوە، لە بەر ئەوەی خۆیان هەڵگرین بە نەفرەت نەکراوە. ئەمەش پێچەوانەی کوردە کە باوەڕی نەکرد ئەمەریکای بەرژەوەندیخواز پەکەکە بە تیرۆریست ناوزەدبکات ، ئیتر کوردی بەشەکانی دی وەکو مادەی هۆشبەر سەیریان ئەکەن. وەهابیزمی بن لادن بە شێوەی ئاشکرا کاریگەری نەبووە ، بەڵام بێگۆمان کاریگەری هەبووە بۆ ئیماندار و دژە ڕۆژئاوایی ڕاسەتەقینە کە خۆیان دوو بگرن و دەستگیری نەکەن . بە بوونی داعش ئەم کێشەی و کیشەی شیعەش کە تا ئاستێکی باش لە وەهابیزمەوە نزیکە لای زۆرینەی عەرەب کە بێ دەنگانە دژی وەهابیزمن چارەسەر ئەبێت.
لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە داعش ئەو ترسەی فارسیزم و تورکیشیزم لە ناخی عەرەبدا ئەڕەوێنێتەوە کە لە سەرەتای ١٩٠٠ وەدەکانەوە لە بیریان کردبوو. ئەو کات چەند نەتەوەیی و فاشیستی عەرەبی ڕەزگاری کردن لەو ترسە، دیارترینیان ساطع الحصری بوو. بە کورتی لە سەدەی هەڤدە و سەرەتای سەدەی هەژدەدا لە بەر ئەوەی فارس و کلتوری فارس کاریگەری گەورەی لە سەر ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هەبوو، چوون زۆربەی کەسە باڵاکانی ئەو ئیمپراتۆریەتە فارس بوون ( هەندیكیان کورد بوون بەڵام بانگەشەی زمان وکلتوری فارسیان ئەکرد نەک کورد) ، ئەمەش ترسی لای عەرەب دروست کرد، لەوەی ئەگەر ئەو کاریگەریە هەڵبکشێت ، ئەکرێت بە هەردوو کلتور و شوناسی عەرەبی بسڕننەوە. بۆیە ژمارەیەک عەرەبیش هەوڵیان دا ببن بە پیاوی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ، بە نیازی ئەوەی هەوڵ بدەن کلتوری عەرەبی بە سەر ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا زاڵ بکەن . لە نێویاندا الحصری تایبتمەندی لە ناو تورک و د و داهێنەری فکری شۆڤێنی عەرەب بوو . بە تایبەت لە ١٩١٦وە بە تەواوی ڕووی لە فکری عەرەبی کرد و کلتوری عەرەبی لەو مەترسیە ڕزگارکرد. ئەو هێڵە ناسیونالیزمیەی ئەو خستیە ناو عەرەبەوە دروستکەری بەعس بوو ، هەتا ئێستا ناوچەکە قەرەبووی فکری ئەو ئەدەن .
لەم ساڵانەی دواییدا ، دەست تێوەردانی ئێران لە کاروباری ناوچەکە بە شیوەیەکی گشتی ، وە بەڕێوەبردنی سوریا و عێراق و بەشێکی کوردستان و لوبنان و پەیوەندییەکانی لە گەڵ تورکیادا ببوون بە سەرچاوەی سەرهەڵدانەوەی هەمان ترسی سەدەی هەژدە . بە بوونی داعش ئەو ترسە لای عەرەب ئەسڕێتەوە و پشتگیری شەقامی عەرەبی مسۆگەر ئەکات لەم ڕووەوە. جگە لەوەی ئەم هێزە هەڵگری تەنها یەک ئایدۆلۆژی نیە ، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە فکری بەعس، ئیسلام بە هەموو چەمکەکانیەوە، هەڵەیە پاش بینی دەیان پەیڕەو کە لە وەهابیزم و شیعەدا هەیە بگوترێت هەموو خەسڵەتەکانی ئەم هێزە سوننییە. ئەکرێت سونی بکات بە بەهانەی شەڕەکانی بۆ ئەوەی پیاوەکانی ئێران دەرپەڕێنێت بەڵام لە ڕاستیدا شەڕی ئێران ئەکات و زۆریش نابات لایەنە نا سونییەکانیش پشتگیری ئەکەن.
کازیوە ساڵح